سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٤
لە کۆبوونەوەکەدا، کۆمسیۆن باسی ڕێکارە تەکنیکییەکان و دابەشکردنی کات بۆ ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنیان لە چوارچێوەی کاتی بەردەستی یاسایی تەمەنی کۆمسیۆن خستە ڕوو و لە ھەمانکاتدا نوێنەری یۆنامیش ئامادەیی نیشان دا کە ھاوکاری ھەموو ھەنگاوەکان بن لە سەرکەوتنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.
سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە ڕابردوو ھەنگاوی جدییان بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان ھەبووە و ئەرکی یاسایی خۆیان بەجێ گەیاندووە، ئێستاش بە ھەمان پەرۆشی و ڕژدییەوە ھەموو کارێکی پێویست ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.



