کوردستانکوردستان

بڕیارە رۆژی چوارشەممە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان ٢٦٠ کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە ١٧٥ ئەندامی مەڵبەندەکان و ٨٥ ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.

کۆی گشتی ئەندامانی کۆنگرەش لە ٦٠٠ ئەندام پێکدێت، ئەوەش یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە پێش وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای رووداوەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگای شەوی رابردوو لە گوندێکی سنوری ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای ھەولێر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵە کوژراوە، وتیشی، ئەو ژنە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوسەری ژنەکە کرێکاری کردووە، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی ناحیەی شەمامک کردووە و لەئێستادا بە برٍیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی رۆژنامەوانیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرووپێک چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا، دزەیان کردووەتە ناوچەکانی ناحیەی زیبان لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور و لەلایەن ھێزەکانیانەوە گەمارۆدراون و شەڕ و پێکدادان دروسبووە و ژمارەیەک چەکداری ئەو گرووپە کوژراون و بریندار بوون.

راشیگەیاند، رێکاری ئەمنی و دەستبەجێ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی ھاووڵاتیان بۆ ناوچە سەلامەتەکان گیراونەتەبەر، ھاوکات ئەنجومەنی سەربازیی ھەجین، قەدەغەی ھاتووچۆی لە زیبان و دەوروبەری راگەیاند.

سەرھەڵدانەوەی پێکدادانەکان لە شارۆچکەی زیبان لەکاتێکدان، کۆتاییەکای مانگی رابردوو، ھەسەدە ھەڵمەتێکی لەژێر ناوی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دێرەزوور دەستپێکرد  و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری "ھەڵگەڕاوە" لە ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆنگرەی پێنجی یەکێتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و کونسوڵی وڵاتان دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دانیشتنی یەکەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتارێک پێشکەش دەکات و دواتر لە دانیشتنی دووەمدا لیژنە تایبەتەمەندەکانی کۆنگرە کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دەستپێدەکەن.

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی راشیگەیاند، لە کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ھەمواردەکرێتەوە و تیایدا پێشنیازکراوە سێ ئەنجومەنی نوێ بۆ حزبەکە دروستبکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە ئەنجومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پشتیوانیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا بە ھەماھەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخاری ) دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە. 

دەشڵێت، "ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان، ھەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ھەرێمەکەمان".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

بە بۆنەی یادی لەدایک بوونی پەیامبەری ئیسلام و پێشەوای مەزنی مرۆڤایەتی (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، پیرۆزبایی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، ھیوادارین ھاتنەوەی ئەم  یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر وخۆشی و بەرقەرابوونی ئاشتەوایی و باشبوونی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی  خەڵکی کوردستان .

مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ڤیزای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پارەدان بە نووسینگە گەشتیارییەکان بۆ بەدەستھێنانی ڤیزای ئەمریکا بە تەواوەتی کارێکی ھەڵەیە، چونکە پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای ئەمریکا ئاسانە و ھەموو کەسێک دەتوانێت خۆی پڕی بکاتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەی ڤیزای گەشتیاریی ئەمریکا ١٨٥ دۆلارە و لەبەرامبەر رسوماتەکان لە کەسی پێشکەشکار وەردەگیرێت، دەشڵێت، بەشی زۆری ڤیزای گەشتیاری لە رێی چاوپێکەوتنەوە دەبێت و پێویستە پێشکەشکاران بێ کەموکوڕی ھۆکاری داواکاری ڤیزاکە بخەنەڕوو و بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە مانەوەیان لە ئەمریکا کاتی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێندێکتا لاسی سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کە پەیامی ھاودەنگی و پشتیوانیان بە یەکێتی بگەیەنن لە کاتێکدا ئەو حزبە کۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە کارەکانیان.

دەشڵێت، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئامادە نابێت، بەڵام ھاودەنگن لەگەڵ یەکێتی و پشتگیری لە خواستەکانی ئەو حزبە دەکەن بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر، دیموکراسیتر و یەکسانتر.

سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەخوازێت و پێیوایە، لە رێگەی گفتوگۆ، ھاوکاری و پابەندبوون بە بەھا ھاوبەشەکانەوە ھەموو لایەک دەتوانێت بەشداربێت لە داھاتوویەکی باشتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، راپۆرتێکی مانگانەی پێشێلکارییەکانی رۆژانی ٢١ی ئاب بۆ ٢١ی ئەیلوولی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ئەو مانگدا ١٦٢ ھاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە پارێزگاکانی ئازەربایجانی خۆرئاوا، کوردستان، کرماشان، ئیلام و تاران، بە تۆمەتی سیاسی لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، شەش کەسیان بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندکردن رەوانەی زیندانکراون، ١٤ کەسیان ئازاداکراون بەڵام چارەنووسی ئەوانی تر نادیارە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، راشیگەیاند، لانی کەم چوار بەندکراوی کورد، بە تۆمەتی جیاواز، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و بۆ جێبەجێکردنی سزاکانیان رەوانەی زیندانکراون، ھاوکات لانی کەم شەش کۆڵبەری کورد، بە دەستڕێژی گولەی ھێزەکانی پاسەوانیی سنوور، لە ناوچە سنوورییەکانی بانە و سەردەشت و چاڵدێران، بریندار بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بە وەزارەتی تەندروستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز دەستپێدەکەن و دابەشکردنی مووچەش تا ٨ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

بڵاوکردنەوەی خشتەی مووچەی مانگی تەمووز دوای راگەیاندنی گەیشتنی ٢٥٠ ملیار دینار بوو بۆ سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی داریی ھەرێم لەڕێی بانکی رافیدەینەوە. 

چاوەڕوانیش دەکرێت لە رۆژانی داھاتوو تەواوی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ تورکیا ھێڵی کارەبای ٦٦ کەی ڤیی لە نزیک یەکێک لە گوندەکانی رۆژئاوای ناحیەی تەلتەمر کردووەتە ئامانج و بەھۆیەوە کارەبای ئەو ناحیەیە بە تەواوەتی پچڕاوە.

ھەر لە سنووری ناحیەی تەلەتەمر، سوپای تورکیا لە رێگەی تۆپخانەکانییەوە، دەیان تۆپی ئاڕاستەی گوندێکی تر کرد و بەھۆیەوە زیانی گەورەی ماددی بەر ماڵوموڵکی دانیشتووانی گوندەکە کەوت، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 کاوە لەتیف پارێزەری کەریم عەلی بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگایی سلێمانی لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی و ئابوری لەبارەی جوڵاندنی دۆسیەی گەندەڵی لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، چووەتە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار و دواتر دەستگیرکراوە و رەوانەی ئاسایشی گەرمیان کراوە.

وتیشی، بڕیاری دەستگیرکردنەکە بەپێی ماددەی دووی لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، بەڵام سبەینێ داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ ئەوەی بەکەفالەت ئازاد بکرێت تاوەکو رۆژی دادگایی کردنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو دووشەممەی رابردوو وەزیرانی دارایی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی بانگھێشتی لیژنەی دارایی بکرێن، بەڵام بەھۆی ئەوەی راپۆرتی ھەردوو وەزیر ئامادەنەبوون بۆ خستنە رووی بابەتی دارایی، بانگھێشتکردنیان دواخراوە.

وتیشی، بانگھێشتکردنی ھەردوو وەزیر بۆ بەدواداچونی جێبەجێکردنی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێمە، دواتر لیژنەکە ھەڵسەنگانیان بۆ دەکات و راپۆرتێک ئامادەدەکات و ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، چاوەڕوان دەکەن، ھەفتەی داھاتوو ئەو راپۆرتانەی ھەردوو وەزیر ئامادەبکرێن و بانگھێشتی لیژنەکە بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سکاڵاکە تایبەت بوو بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون، تیایدا داوایان کردبوو دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١، ٩،١٥، ٢٢، ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

ئەوە سێیەمجارە دادگای فیدڕاڵی بڕیاردان لەسەر ئەو سکاڵایە دوادەخات کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە، پێشتریش لەسەر داوای یەکێک لە سکاڵاکارەکان دانیشتنەکە بۆ ٦شەشی ئاب دواخرابوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوون بە قارچک منداڵێک گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسی تریش ژەھراوی بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لە ژێر چاودێری پزیشکدان و رەوشیان ناجێگیرە.

وتیشی، ئەو کەسانە سەرجەمیان لەیەک خانەوادەن و ئەو قارچکەی خواردویانە قارچکی بەرھەمھێنراوی کێڵگەکان بووە، ھێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەو بارەیەوە دەستپێکردووە.

ھاوکات سامان لەتیف بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو کەسانە بەھۆی خواردنی قارچکەوە ژەھراوی بوون، بەھۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و سێ مانگ گیانی لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەنج پشدەری چالاکوانی بواری پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە ٨٣ کۆچبەری تێدایە ماوەی پێنج رۆژە لە ئاودایە ئێوارەی ئەمرۆ لە ئاوەکانی ئیتاڵیا پەکی کەوتووە.

وتیشی، بەلەمەکە ژن و منداڵی بچوکی تێدایە و داوای فریاگوازاری بەپەلە دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...381382383384385...925