کوردستانکوردستان

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، لە میانی کۆڕبەندەکەدا کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت، نێچیرڤان بارزانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەشدارانی کۆڕبەندەکەدا دەبێت و دەربارەی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە بەگشتی، گفتوگۆ دەکەن.

دەشڵێت، بابەتەکانی شەڕ، تیرۆ، کۆچ، مەترسی و لێکەوتەکانی گۆڕانی کەشوھەوا، کارەساتە سروشتییەکان و چەند پرس و بابەتێکی دیکە، باس و تەوەرەکانی گفتوگۆی بەشدارانی کۆڕبەندەکە دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمە بۆ ناردنی ٦١٨ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم، تاکو مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی ھەرێمی پێدابەشبکرێت.

ھاوکات، سەرچاوەیەکی دیکەش لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تائێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی رەسمی داوای لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی لێنەکردوون تاکو لیستەکەیان بۆ بنێرن.

وتیشی، لەئێستادا چاوەڕوانی کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمن کە ھەفتەی داھاتوو بەڕێوەدەچێت بۆ بڕیاردان لەبارەی ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ بەغداد.

رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی ھەرێم، پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، چەند رۆژێکە لە بەنزیخانەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر نرخی بەنزینی نۆرماڵ رووی لە دابەزین کردووە و لەئێستادا لە بەنزیخانەکان نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لەنێوان ٧٤٥-٧٨٠ دیناردایە.
ئەوەشی خستەڕوو، چەند ھۆکارێک بوونەتە ھۆی دابەزینی نرخی بەنزین لە ھەولێر، دیارترینیان کەوتنەوەکاری پاڵاوگەی بێجی حکومەتی عێراقە، کە پێشتر بەھۆی لەکارک
ەوتنییەوە عێراق بەنزینی لە ھەرێم دەکڕی، بەڵام ئێستا بەھۆی کەوتنەوەکاری ئەو پاڵاوگەیە عێراق بەنزینی ھەرێم ناکڕێت، ھۆکارێکی دیکەشیان زۆربوونی ژمارەی ئەو بەنزینخانانەیە کە بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەتی ھەرێم بە ٧٥٠ دینار دەفرۆشن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ماڵێك لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار كراوەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەكەوە كەسێك گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماڵەی بۆردومانكراوە، دوو نهۆم بووە و ئەو كەسەی كوژراوە لە نهۆمی دووەمی ماڵەكەدا بووە، جگە لە زیانی گیانیش، زیانێكی زۆری ماددی بە بەر ماڵەكە كەوتووە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنییەكان چوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە لە رێنماییەکدا کە ئاڕاستەی ھاووڵاتیانی کردووە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ ھاتنی بەھار و گەشت و سەیران، داوا لەو ھاووڵاتیانە دەکات کە سەردانی ناوچەکانی بناری چیای قەرەچوغ دەکەن و ئەو ناوچانەش نزیکن لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە، بۆیە بەھەموو شێوەیەک تەقەکردن قەدەغەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش پێویستە ھاووڵاتیان لەسنوری سەنگەرەکانی پێشمەرگە و ھێزە چەکدارەکان نزیک نەکەونەوە و پارێزگاریش لە ژینگە بکەن، بۆیەش بڕینی دار و ڕاوکردن بە ھەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

شانەی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری پێشمەرگە داواش لە ھاووڵاتیان شوێنە گەشتیارییەکان و  سەرچاوەکانی ئاو و ڕووبارەکان پاک و خاوێن رابگرن و بیانپارێزین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

ئەیھان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان لە راگەیەنراوێکدا کە ئاڕاستەی لایەنەکانی ھەرێم و نوێنەری وڵاتان و یۆنامی کردووە، ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا پرۆسەیەکی مەترسیدار و گەڕێکی دیکە سکاڵا و سزا دژی زیندانیانی پێشووی بادینان دەستیپێکردووە و سکاڵای یاسایی نوێ دژی "ئومێد بەرۆشکی، مەلا شڤان سەعید، ھاریوان عیسا، ئەیاز کەرەم و دکتۆر عامر مزوری" کراوەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕو، لەگەڵ کردنەوەی دۆسیەی نوێ بۆ زیندانییە ئازادکراوەکانی بادینان و ئازادنەکردنی شێروان شێروانی و قارەمان شوکری و زیندانیانی دیکە، ئەوانیش لەگەڵ سزادراوەکان و تیمی پارێزەران رێگای دادگای فیدڕاڵی و دادگای دیکەی دەرەوە دەگرنەبەر .

نوێنەری زیندانیانی بادینان دژی ئەو لایەنەی بە ناساییش سزای چالاکوانان دەدات، داوا دەکات ھەمووان خۆیان بە خاوەنی دۆسیەی زیندانیانی بادینان بزانن و ھەلوێستی جدی بەرامبەریان وەربگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە، ئەمڕۆ  ڤاھاگن خاچاتوریان سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەرمینیا و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد رەمزی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، رۆژی یەکشەممەی داھاتوو لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەگەڵ سودانی کۆدەبنەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیازەکانیان و کار و بەرنامەی ھەر یەکێک لەو لایەنانە، لەگەڵ میکانیزمی پێکھێنانی حکومەتی خۆجێی و رێککەوتن لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان.

وتیشی، لایەنەکان پێویستیان بەوەیە کاتێکیان بۆ دیاریبکرێت بۆ ئەوەی کێشەکانیان چارەسەربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئەنجومەنی پارێزگا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات بەبێ ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەن و پارێزگار ھەڵبژێرێت و بە کراوەیی کۆتایی بە کۆبوونەوەکە بێت بۆ ئەوەی دەرگای گفتوگۆ لەبەردەم ھێزە سیاسیەکاندا بکاتەوە.

رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە بەسەرپەرشتی سودانی و بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی، لایەنە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبوونەوە و لەسەر ئامادەکردنی کارنامەیەکی ھاوبەش بۆ بەڕێوەبردنی پارێزگاکە رێککەوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی ٢٠ی ئەم مانگەوە کۆمیسیۆن جارێکی دیکە وادەی ناوتۆمارکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە ھەرێمی کوردستان تا ئەمڕۆ درێژکردەوە، ژمارەی ئەو دەنگدەرانەشی لە ھەرێم سەردانی ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەترییان کردووە تا ١٥ ئەم مانگە گەیشتووە ٣١ ھەزار و ٨٨٩  کەس.

بەپێی زانیاریەکانی کۆمیسیۆن، ژمارەی دەنگدەران لە ھەرێم سێ ملیۆن و ٧٨٩ ھەزار و ٤٠٥ دەنگدەرە کە مافی بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستاندا ھەیە و ئەوانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانیان ھەیە لە ھەرێمی کوردستان ژمارەیان زیاتر لە دوو ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار کەسن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازد دۆسکی پارێزەر بە میدیاکانی راگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە سکاڵایەکی لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردووە بەھۆی نەناردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدادەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سکاڵاکەی لەسەر تیف سامی وەزیری دارایی عێراق تۆمارکردووە بەھۆی ئەوەی گرفتی بۆ ناردنی بەشەبودجەی ھەرێمی کوردستان دروستکردووە.

تۆمارکردنی ئەو سکاڵایە لە لەکاتێکدایە، کە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی عێراق تەواوی بڕیارەکەی لەسەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و حکومەتی فیدڕاڵی و ھەرێمی پابەندکردووە بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران لە رێگەی کارتی بانکییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئالان حەمەسەعید لە سیمپۆزیومی "تەندروستیی دەروونی" لە زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن وەزارەتی پەروەردە ستراتیژێکی راھێنانی گرنگی لە قۆناغی بنەڕەتیدا خستووەتە کارەوە لەو ناوچانەی کە لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵەوە دەستیان بە خوێندن کردووە.

وتیشی، ستراتیژەکە حەوت ساڵییەو تا ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت، بەئامانجی گۆڕینی شێوازی وانەوتنەوە و بەسەنتەرکردنی قوتابییان و گۆڕینی رۆڵی مامۆستایان لە فێرکارییەوە بۆ ھاریکاریی فێرکار.

بە وتەی وەزیری پەروەردە، بە سەنتەربوونی خوێندکاران چەند بنەمایەکی گرنگ لەلایە خوێندکار دروستدەکات، لەنێویشیاندا باوەڕ بەخۆبوون و بەشدارییکردن و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی خاتوو کافیە فەقێ عەلی

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (کافیە فەقێ عەلی) دایکی ھەڤاڵ (ئەکرەم ئەحمەد) لە دەزگای میدیایی کوردسات، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادە دڵسۆزەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت خۆشحاڵی خۆیان بە باشبوونی تەندروستی دەربڕی و رۆڵی ھەڤاڵی ناوبراویان لە شۆڕشی نوێ بەرزنرخاند کەوەک قارەمانێکی بەشدار لەخەباتی چەکداری جێ دەستی دیاروبەرچاوبووە .

مەکتەبی سکرتارییەت روونشیانکردەوە لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ و ھەموو ئەو قارەمانانەی بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی چەکداری بەسەر دەکرێنەوەو بە گرنگییەوە لە رۆڵی بەرچاویان دەڕوانرێت و ھەرداواکاریی و پێویستییەکیشیان ھەبێت ئامادەین  جێبەجێ بکەین .

ھەر لەو سەردانەدا بۆ بەرزنجە مەکتەبی سکرتارییەتی بە ھاوڕێیەتی عومەر قادر گوڵ باخ سەردانی مەزارو مەرقەدی شێخ عیساو شێخ موسا کرد کە لە ساڵانی رابردوو لەسەر ئەرکی سەرۆک مام جەلال نۆژەنکرابووەوە .

لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە رۆڵی مەرقەدو تەکییەکانی کوردستانیان رووانی کە بەشێکی گرنگن لە خواپەرستی و پاراستنی گیانی پێکەوەیی و قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و پەرەپێدانی گیانی میانرەویی و جەختشیانکردەوە  بەھەمان رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و خزمەتکردنی ھەموو ئەو شوێنە پیرۆزانەی بوونەتە  بەشێکی گرنگ لە مێژوو ، پیرۆزییەکانی  گەلەکەمان و بەڕێزیشەوە لەخزمەتی پیاوچاکاندا دەبین و ھەر ھەنگاوێکیش پێویست بکات دەیگرینە بەر بۆ پاراستنی ئەم بەھا بەرزو پیرۆزانەی بونتە بەشێک لە کەلتووری گەلەکەمان .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەفدی میوان ھیوایان خواست یەکیتی نیشتمانی کوردستان بەردەوام بێت لەداکۆکی کردن لەمافی کەمەنەتەوەکان و سەرخستنی پرۆسەی ئازادی و خزمەت کردنی ھەرێمی کوردستان .

دواتر سەعدی ئەحمەد پیرە ویرای بەخیرھێنانی وەفدی میوان سوپاسی ئەو سەردانەی کردن و پی راگەیاندن یەکیتی نیشتمانی کوردستان حزبی تەواوی پێکھاتەکانی کوردستانە و باسی لە زەرورەتی دامەرزاندنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کرد بۆ ناوچەکە بەتایبەت ئەو ستەم و زۆر دارییەی دەرھەق بەگەلی کورد و نەتەوەکانی تری کوردستان ئەنجامدەدرا، وتیشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان خۆی بە داکۆکیکاری مافەکانی پێکھاتەکانی کوردستان دەزانێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، شەپۆلێکی بەفربارین سلێمانی و پێنجوێن و چەند ناوچەیەکی دیکەی ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، کە رەشەبای بەھێزی لەگەڵدایە و بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبووە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەری پەروەردەکان و سەرۆکی یەکە ئیدارەییەکان، لە ھەر پەروەردەیەک ئاستەنگی ھاتووچۆ دروستبووە، بکرێتە پشوو.

لە بەرامبەریشدا، بەھۆی بەفربارین و دروستبوونی ئاستەنگی ھاتووچۆوە لە بەشێک لە خوێندنگاکانی سنوری سلێمانی کرایە پشوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی لە میانەی مێزگردێکی تایبەتدا لە واشنتۆن رایگەیاند، عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵییە و پێویستە ڕێز لە دەستوور و بنەماکانی دیموکراسی و فیدراڵی بگیرێت و وەکو قەوارەیەکی دەستووری و فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بکرێت.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، خەڵکی کوردستان قوربانییەکی زۆری لەپێناو مافە رەوا و دەستوورییەکانی داوە و ئامادە نییە لە ژێر ھیچ فشارێکدا دەستبەرداری مافەکانی ببێت.

مەسرور بارزانی دەشڵێت، ھەرێمی کوردستان دەیەوێت لەسەر بنەمای دەستوور کێشەکانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات و گرنگە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

باسی لە پێویستی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی دامەزراوە فەرمیی و دەستوورییەکانی حکومەتی ھەرێم کرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...378379380381382...996