مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال تێکۆشەر دێرین عومەر قادر گوڵ باخیان بەسەرکردەوە
کوردسات نیوز
٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤
لەو سەردانەدا مەکتەبی سکرتارییەت خۆشحاڵی خۆیان بە باشبوونی تەندروستی دەربڕی و رۆڵی ھەڤاڵی ناوبراویان لە شۆڕشی نوێ بەرزنرخاند کەوەک قارەمانێکی بەشدار لەخەباتی چەکداری جێ دەستی دیاروبەرچاوبووە .
مەکتەبی سکرتارییەت روونشیانکردەوە لەسەر بڕیارو راسپاردەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەرجەم تێکۆشەرانی یەکێتی و شۆڕشی نوێ و ھەموو ئەو قارەمانانەی بەشێک بوون لە سەرخستنی خەباتی چەکداری بەسەر دەکرێنەوەو بە گرنگییەوە لە رۆڵی بەرچاویان دەڕوانرێت و ھەرداواکاریی و پێویستییەکیشیان ھەبێت ئامادەین جێبەجێ بکەین .
ھەر لەو سەردانەدا بۆ بەرزنجە مەکتەبی سکرتارییەتی بە ھاوڕێیەتی عومەر قادر گوڵ باخ سەردانی مەزارو مەرقەدی شێخ عیساو شێخ موسا کرد کە لە ساڵانی رابردوو لەسەر ئەرکی سەرۆک مام جەلال نۆژەنکرابووەوە .
لەو بەسەرکردنەوەیەدا مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە رۆڵی مەرقەدو تەکییەکانی کوردستانیان رووانی کە بەشێکی گرنگن لە خواپەرستی و پاراستنی گیانی پێکەوەیی و قووڵکردنەوەی خۆشەویستی و پەرەپێدانی گیانی میانرەویی و جەختشیانکردەوە بەھەمان رۆحیەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و خزمەتکردنی ھەموو ئەو شوێنە پیرۆزانەی بوونەتە بەشێکی گرنگ لە مێژوو ، پیرۆزییەکانی گەلەکەمان و بەڕێزیشەوە لەخزمەتی پیاوچاکاندا دەبین و ھەر ھەنگاوێکیش پێویست بکات دەیگرینە بەر بۆ پاراستنی ئەم بەھا بەرزو پیرۆزانەی بونتە بەشێک لە کەلتووری گەلەکەمان .