سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی شوباتی ٢٠٢٤
دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە، ئەمڕۆ ڤاھاگن خاچاتوریان سەرۆکی ئەرمینیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەرمینیا و دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.



