کوردستانکوردستان

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندووە، سستمی بەرگری ئاسمانی روسیا ٣٨ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئۆکراینی لە نیمچە دورگەی کریما خستووەتە خوارەوە، بە وتەی لێپرسراوانی روسیاش لە ئێستادا جوڵەی ھاتوچۆ لە نزیک بەندەری فیودۆسیا لە کریما وەستاوە ئەوەش دوای ئەوەی دەنگی تەقینەوەی  بەھێز لەناوچەکە بیستراوە .

ھەروەھا جوڵەی ھاتوچۆ لەسەر ئەو پردەش وەستاوە کە نیمچە دورگەی کریما بە رێگەی سەرەکی روسیا دەبەستێتەوە، بەڵام تا ئێستا لێپرسراوانی ئۆکراین ھیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە .

رۆژی شەممەش وەزارەتی بەرگری روسیا خستنەخوارەوەی ١٠٧ درۆنی لە دۆنیتسک و لۆگانسک راگەیاند .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣/٣/٢٠٢٤ لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوونەوە و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی ھەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر ٤١ دینارە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەی ئەھلی لە ناو شاری سلێمانی لەنێوان ١٢٠٠٠ بۆ ١٣٠٠٠ دیناردایە، بەو پێیەی موەلیدەکان لە نێوان (٢٨٥ بۆ ٣٢٠) سەعات کاریان کردوە، بەھۆی جیاوازی کارکردنیان، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک شوێن بەرنامەی کارکردنی موەلیدەکانیان لە سەعات ٧ی بەیانی بۆ سەعات یەکی شەوە، نرخی ئەمپێریان ١٦.٠٠٠ بۆ ١٧.٠٠٠ دینارە و ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ سەعاتییە نرخی ئەمپێریان ٢٠.٠٠٠ دینارە.

راشیگەیاند، خشتەی کارپێکردنی موەلیدە بۆ مانگی ئادار تا ١٠/٣/٢٠٢٤ لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتمانی کوژایەوە کار دەکەن، بەیانیانیش لە سەعات :٦:٣٠ تا ٨:٠٠ ی بەیانی کاردەکەن، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا خشتەی کارکردنیان دەگۆڕێت، رۆژانی ھەینی و شەممە و پشووە رەسمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە سەعات ١١ی پێشنیوەڕی بۆ سەعات یەکی شەو کاردەکەن.

لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، لەکۆنووسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتمانی نابێت کارپێکردنی موەلیدە و پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان لە (١٠) خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزا دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. شوان شاکر بەرێوەبەری نەخۆشخانەی خانەقین رایگەیاند، ئەو تەرمەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بووە و شوێنەواری حەوت گولـلە لەسەر جەستەیەوە بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ گولـلە بەر سەری کەوتووە و ئەوانی دیکە بەر جەستەی کەوتوون، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دیالە کراوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

سەرچاوەیەکیش لە پۆلیسی خانەقین ئاشکرایکردووە، رووداوەکە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیسۆنی باڵای ھەڵبژاردنی عێراق–سلێمانی ئاگاداری ھەموو ئەو دەنگدەرانە دەکات، کە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٢ تا ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ مامەڵەی تۆماری بایۆمەترییان ئەنجامداوە سەردانی ناوەندەکانی تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانەکانیان. 

دەشڵێت، ناوەندەکان رۆژانە لە سەعات ھەشتی بەیانی تا سێی دوانیوەڕۆ کراوەن، ئەو کەسەی دەیەوێت کارتەکەی وەرگرێتەوە پێویستە کارتی نیشتیمانی یان پێناسی باری شارستانی یاخود رەگەزنامە و پاسپۆرتی عێراقی پێبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، زیاتر لە لەسەدا پەنجای  وەزارەتەکان لیستی موچەیان ئامادە کردووە و ھێشتا پرۆسەکە بەردەوامە و کۆتایی نەھاتووە ژمارەیەک لە وەزارەتەکان لیستیان ئامادەنەکردووە، بۆیە رەوانەی بەغداد نەکراوە.

وتیشی تا ئێستا ھیچ بڕە پارەیەک بۆ موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران ڕەوانەی ھەرێم نەکراوە.

سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکرد، بڕیارەکەی وەزیری دارای عێراق روونە کە دەڵێت لیستی مووچە بنێرن تا مووچەی فەرمانبەران رەوانە بکات، بۆیە پێویستە لە زوترین کاتدا لیستەکە رەوانەی بەغداد بکرێت.

وەزارەتی دارایی ھەرێم رۆژی ھەینی داوای لە وەزارەتەکان کرد لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لیستی موچە بە زمانی عەرەبی ئامادە بکەن تا ئاڕاستەی بەغدادی بکەن بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی شوبات بنێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان رۆژی ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا پێشوازی لە دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەڵێت پاڵپشتی لەئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازاد و بێگەرد دەکەن.

ھەروەھا کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا رایگەیاندوە، ھەڵبژاردن گرنگە بۆ دەربڕینی دەنگی خەڵکی ھەرێمی کوردستان و داھاتووی ھەرێمەکە.

ھاوکات" کلۆدیۆ کۆردۆن"جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ھاوکاری ھەڵبژاردن، ھیوای خواست چیتر ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستنەکرێت، ئامادەن بەردەوام پشتگیری لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ھەروەھا کونسۆلخانەی گشتی فەرەنسا لە ھەرێم پێشوازی لە دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە و جەختی لەوەشکردوەتەوە، رێکخستنی ھەڵبژاردنێکی ئازاد لە بەرژەوەندی ھەموو لایەکدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"رزگار حاجی حەمە" لێپرسراوی مەکتەبی ھەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان لەو وادەیەی دیاریکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تائێستا بڕیاری پێکھێنانی ھاوپەیمانیان لەگەڵ ھیچ لایەنێک نەداوە، لە ھەر چوار بازنەکەی ھەڵبژاردن بە لیستی سەربەخۆ بەشداری دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی سەبارەت بە بڕینی دەرماڵەی ١٥٠ ھەزار دینار بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە بڵاوکراونەتەوە دوورە لە راستییەوە.

وتیشی ئەو دەرماڵەیە لە کاتی خۆیدا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسایی کراوە، دوای سێ مانگ لە دەرکردنی بڕیارەکە لە ھەرێمی کوردستانیش جێبەجێکراوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھێمان تەحسین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی رێکخراو و لایەنەسیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامادەکارییەکانیان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان دەستپێکردووە، ھەڵبژاردنیش بەپێی تۆماری دەنگدەرانی عێراق دەبێت.

وتیشی، لە ١٢ی ئازارەوە دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان، بانگەشەی ھەڵبژاردنیش ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان، "ھێمان تەحسین"  ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، جیاکردنەوەی دەنگەکانی ھەڵبژاردن ھاوشێوەی عێراق دەبێت، ھەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەدا دابەش دەکرێت و بازنەکانیش بەپێی ژمارەی دانیشتووانی پارێزگاکان دیاری دەکرێن.

راشیگەیاند، ٦٠٠ ھەزار کارتی دەنگدانیان رەوانەی بنکەکانی دەنگدان لە شارەکانی ھەرێم کردوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست "کوردسات نیوز" کەوتووە، دەردەکەوێت تا ئێستا وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی و شارەوانی و داد و پێشمەرگە و ناوخۆ و دارایی، ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و پلاندانان و کشتوکاڵ  و بازرگانی و گواستنەوە لیستی موچەیان ئامادە نەکردووە، لەگەڵ دەستەی ژینگە و دەزگای مین، دەستەی گەشتوگوزار ئەنجومەنی دادوەری و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە کەمتر لە ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستانەی ماون ئامادە بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل"ھەپەگە"لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماری شەڕ و پێکدادانەکانی مانگی شوباتی بڵاوکردەوە و دەڵێت لەو مانگەدا لە ئۆپراسیۆنێکدا ١٧ چالاکی لە دژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە، بەوھۆیەشەوە ٤١ سەربازی تورکیا کوژراون و ٣ سەربازی تریش برینداربوون و شەڕڤانێکیش شەھیدبووە.

راشیگەیاندووە، لەو مانگەدا ٢١١ جار بە فرۆکەی جەنگی ھێرشیانکراوەتەسەر، دەستیش بەسەر ژمارەیەکی زری چەک و تەقەمەنیدا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریشی سوناک سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، توندوتیژییەکان لە دژی جولەکە و مەسیحییەکان لە رێگەی خۆپیشاندانەکانەوە بۆ پشتیوانی لە کەرتی غەززە لە بەریتانیا زۆر زیادیکردووە کە ئەوەش مایەی قبوڵکردن نییە بەتایبەتی کە ئێستا خۆپیشاندەران بۆ پاڵپشتیکردن لە غەززە ئەنجومەنی شارەکان و پەرلەمانتارانیش دەکەنە ئامانج و ھێرشیان دەکەنەسەر.

وتیشی، لەئێستا بەدواوە بەھیچ شێوەیەک ڤیزا بەو کەسانە نادەن کە لە دژی جولەکە و مەسیحین، ھۆشداریشدا کە گرووپەکانی دژی دیموکراتی دەستیان بەسەر شەقامەکانی بەریتانیادا گرتووە کەسانی لایەنگری راستڕەوە توندڕەوەکان و گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکلن دوو دیوی یەک دراون و لە یەکتر جیاناکرێنەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای داواکەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات بە زمانی عەرەبی و لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراقی بکەن، لە ئێستادا وەزارەت و فەرمانگەکانی ھەرێم لە دەوامدان و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستەکەن.

وتیشی، بەپێی زانیارییەکان ئەستەمە بتوانرێت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا ئەو لیستە ئامادە بکرێت، چونکە لە لیستەکانی رابردوو فەرمانبەران ناوی سیانیان نوسراوە، ئێستا داوای ناوی چواری دەکرێت، ھەروەھا بەکارھێنانی زمانی عەرەبی بۆ زانینی پلە و قۆناغی فەرمانبەرانە، چاوەڕوان دەکرێت ئامادەکرنی لیستەکە تا چوارشەممە بەردەوام بێت.

راشیگەیاند، دوو جۆر ئامادەکردنی لیستی مووچە ھەیە، ئەوانەی ھەمیشەین لەگەڵ لیستی ئەوانەی بە گرێبەست دامەزراون، ماوەی چەند ساڵە دامەزراون و نوسراوی دامەزراندینان بکرێت بە عەرەبی و ھاوپێچ بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا، مەسرور بارزانی لە کۆشکی سپی لەگەڵ جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی ئەمەریکا کۆبووەوە، تیایدا سۆلیڤان پشتیوانیی کۆشکی سپی بۆ کوردستانێکی بەھێز دووپاتکردەوە و جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی ئاسایشیی ھەرێم و دابینکردنی بەشە بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم کردووەتەوە.

ھاوکات مەسرو بارزانی رایگەیاند، پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی پێکھاتەکانی کوردستان پارێزراو بێت.


ھاوکات سەرۆکی حکومەت لەگەڵ گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە و وەبەرھێنان کۆبووەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.
لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ برێت مکگورک ‌کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ھەرێم و ڕێزگرتن لە مافی پێکھاتەکان.

لە درێژەی دیدارەکانیدا، مەسرور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکاش کۆبووەوە و ھەردوولا ھاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و ھارکاریکردنی پێشمەرگە و یەکخستنەوە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە کردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت کە چاودێری و ڕێکخستنی داھاتەکان دەکات، داھاتی ھەفتەی ڕابردووی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و گەرمیان، واتە لە ٢٤ی شوبات تا ئەمڕۆ بڵاوکردووەتەوە کە بریتیبووە لە ٢٠ ملیار و ٤٦٢ ملیۆن و ٩٠٦ ھەزار دینار.

بەپێی ماڵپەڕەکە، ١٩ ملیار و ٢٨٢ ملیۆن و ٩٨٠ ھەزار دیناری نەختینە بووە و یەک ملیار و ١٧٩ ملیۆن و ٩٢٥ ھەزار دیناریشی بەشێوەی چەک بووە.

بەپێی ماڵپەڕەکە، داھاتەکە بەراورد بە ھەفتەی پێش خۆی بە بڕی چوار ملیار دینار زیادیکردووە، واتە لەسەدا ٢٨ و پۆینت ٦٣.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پارتە سیاسییەکان لە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەچەند رۆژی ڕابردوودا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ھەرێم کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەستنیشانکردنی وادەیەک بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

وتیشی، پێشنیازیان بۆ سەرۆکایەتی ھەرێم کردووە شەشی حوزەیران تا ١٠ی حوزەیران رۆژێک دیاری بکەن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانکە بەوتەی خۆی لەو بەروارە زیاتر یان کەمتر ناتوانن پرۆسەکە بەڕێوەبەرن.

 بە وتەی خۆیشی، لە ھەفتەی داھاتووەوە کۆمسیۆن وۆرک شۆپێک لەبارەی ئامادەکارییەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن بۆ حزب و پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات کە تیایدا گوێ لە سەرنج و تێبینی ھەموو لایەنەکان دەگیرێت.

ھیمان تەحسین ئاماژەی بەوەکرد، رۆژێک دوای دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردن لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە، کۆمیسیۆن بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەست بە وەرگرتنی ناوی ئەو لیست و لایەنانەی دەکاتە کە دەیانەوێت بەشداریی ھەڵبژاردنەکە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...377378379380381...996