کوردستانکوردستان

نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق فەرمانی دەرکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەردانکردنی قەزای شنگال و لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان لەو قەزایە. 

ئەو فەرمانەی وەزیری پەروەردەی عێراق دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ قەزای شنگال، کە بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی  شنگال و دەشتی نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخانکرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو وتانەی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیدا ھات لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی دووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەفسەرە پلە باڵاکانی فیرقەکە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، شێخ جەعفەر، دەستخۆشی و ستایشی بەڕێوەچوونی کاروبارو ئەرکەکانی فیرقەی دووی کرد بەوەی کە ئەم فیرقەیە ناوکی دامەزراندنی سوپای یەکگرتوی پێشمەرگەی کوردستانە.

لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، ئاماژەی بە گرنگی بوونی سوپای پێشمەرگەی کوردستان کرد بۆ پاراستنی خاک و گەل و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان و زامنکردنی ئایندەی ئەم گەلە بە خۆسازدان و ئامادە باشی بەردەوام و پەیڕەوکردنی دیسپلینی سەربازی و شێوازی پێشکەوتووی زانستە سەربازییەکان لە ھەموو قۆناغەکانی بەجێھێنانی ئەرکەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ بەناوی رەیان نەزیر لە نزیک پڕۆژەی ئاوی گوندی باجوان لەسەر رێگەی کەرکوک_دووبز، پێی خلیسکاوە و کەوتووەتە نێو پڕۆژەکەوە و خنکاوە.

راشیگەیاند، دوای زیاتر لە سەعاتێک تیمەکانی مەلەوانی توانیان تەرمەکەی دەربھێننەوە و رەوانەی پزیشکی داد بکەن بە مەبەستی توێکاری. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی کەرکوک بگەنە رێککەوتن.

وتیشی، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان ئاسانکاری بۆ گفتوگۆ دەکەن، بەڵام رێککەوتن بەسەر پێکھاتەکانی ئەو شارەدا ناسەپێنێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی گشتی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی وەک بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵ کردووە، رێکاری پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئاسانکاری ھاوردەکردنی ئاژەڵ لە دەرەوەی وڵات، ھەروەھا پێشنیازیشیان کردووە، گومرگ لەسەر ھاوردەکردنی ئاژەڵ ھەڵبگیرێت و رێگری بکرێت لە ھەناردەکردنی ئاژەڵی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور بەشێکی پەیوەستە بە بەرزبونەوەی نرخەکەی لە جیھاندا و بەشێکیشی پەیوەستە بەوەی ئێران ھەناردەکردنی ئاژەڵی لە رێگەی سنورەکانییەوە بۆ دەرەوە قەدەغە کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد غەفور سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، دوای سەردانەکەی وەزیری بازرگانی عێراق بۆ ژووری بازرگانی سلێمانی، لە رێگەی چەند خاڵێکەوە کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی بازرگانیان خستوەتە بەردەست وەزیری بازرگانی و داوایانکردوە کێشەی ئەو کۆمپانیایانەی ھەرێم لە بەغداد تۆمارن و رووبەڕووی غەرامە و قەرز بونەتەوە، لێخۆشبونیان بۆ بکرێت.

وتیشی، ئەو خاڵانەی داوای چارەسەرکردنیان کردووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە کاریان لەسەر دەکرێت، لە ئێستاشدا ئەو کۆمپانیایانەی لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن و لەبەغداد خۆیان تۆمارکردووە و قەرزدارن یان غەرامەیان لەسەرە لێخۆشبونیان بۆ دەکرێت. 

ھاوکات داوادەکات، ئەو کۆمپانیایانەی غەرامەیان بەسەردا سەپێنراوە بە زووترین کات سەردانیان بکەن، بە مەبەستی لێخۆشبوون پێش  ٢٦ی نیسانی داھاتووە، چونکە ئەو وادەیە دوا کاتی لێخۆشبوونە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ھاووڵاتییەک سەردانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی راپەڕین (مکافەحە)ی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا کە بە وتەی خۆی لە چەند شەوێکی جیا جیا بڕی یەک ملیۆن دینار لە دووکانەکەی دزراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای  کۆکردنەوەی زانیاری وورد و بە سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە سەرجەمیان تەمەنیان خوار ھەژدە ساڵە، ھاوکات دانیان بەوەشدا ناوە کە دزیان لە مزگەوت و چەند شوێنی تر کردووە.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری راگرتنیانی داوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یادی ٣٣ ساڵەی راپەڕین پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، راپەڕین بەرھەمی یەکڕیزی و یەکگرتوویی چین و توێژ و پێکھاتەکانی گەلی کوردستان و ھێز و لایەنە کوردستانییەکان بوو، زۆر گرنگە و پێویستە ھەموو لایەن و پێکھاتە و ھەر تاکێکی کوردستانی، داکۆکی لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان بکەن.

لە بەشێکی تر پەیامەکەیدا دەڵێت، پێویستە قەوارەی فیدراڵیی ھەرێم و بەھاکانی ڕاپەڕین و بنەماکانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و ھەمیشە بپارێزن و گەشەیان پێ بدەن، چونکە سەروەریی ھەمووان بەندە بە بوونی کوردستانەوە.

داواش دەکات، با یادی ڕاپەڕین، ھاندەری زیاتریان بێت بۆ ئەوەی پشتیوانی قەوارەی دەستووری ھەرێم و حکومەتی ھەرێم بن، تا بتوانێت بە باشترین شێوە، خزمەتی خەڵکی کوردستان بکات و بەیەکەوە، ھەرێمی کوردستان، بەرەو قۆناغێکی گەشەسەندووتر ببەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێم ئەوەی خستەڕوو، لەچەند مانگی ڕابردوودا لەسەر ھەمواری یاسای بودجە و چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران لەگەڵ حکومەتی عێراق گەیشتبوونە ڕێککەوتن و چاوەڕێبوون لە ڕێی ھەمواری یاساکەوە کێشەکە چارەسەربکرێت و مووچە لەھەموو کێش ەو ململانێیەک جیابکرێتەوە، بەڵام قەیرانی ھەڵنەبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و کێشە سیاسییەکان تائێستا ڕێگربوون لەچارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

باسی لەوەشکردووە، وەک وەزارەتی دارایی ھەماھەنگی تەواویان لە گەڵ تیمە ھاوبەشەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق ھەیە و ماوەی ١٠ ڕۆژە تیمە ھاوبەشەکان سەرقاڵی وردبینین لە خەرجی و داھاتەکانی شەش مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردووی ھەرێمی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامێک لە جێگری سەرۆکی هەرێمەوە بۆ یادی ڕاپەڕین...

لەم ڕۆژە پڕ شکۆ و ئازایەتییە بێ وێنەیەدا، کە یادی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی خاکی کوردستانە لە چنگی دوژمنێکی دیکتاتۆر، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانییانی ئازیز، پێشمەرگە قارەمانەکان، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، خانەوادەی قوربانییانی ئەنفال و کیمیاباران و تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاریی و سەربەخۆیی بۆ کوردستان، دەکەم.

٣٣ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ ڕق و کینەی جەماوەری کوردستان پاڵپشت بە ھێزی پێشمەرگەکانی بەرەی کوردستانی گڵپەی سەند بەرامبەر بە زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، لە ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە دیواری ترس و ستەمیان تێکشکاند و ئاڵای سەرکەوتنیان لە خاکی پیرۆزی کوردستان ھەڵکرد، ئەم ڕاپەڕینە بوو بە تاجی شکۆ و سەروەری بۆ گەلی کوردستان و بەدیھێنانی زۆر لەو خەون و ئاواتانەی کە گەلی کوردستان چاوەڕێی بوو، ڕاپەرین وەک گرنگترین وەرچەرخانی مێژوویی، سیستمێکی سیاسی حوکمڕانی پەرلەمانی لێکەوتەوە، بێ شک دروستبوونی قەوارەی ھەرێمی کوردستانیش بەرھەمی ئەو ڕاپەڕینەیە، کە بە خوێنی ھەزاران شەھید ھاتۆتە دروستبوون.

ئەو ڕاستیە حاشا ھەڵنەگرانە وامان لێدەخوازێت، کە حیزبە دەسەڵاتدارەکان خوێندنەوەیەکی قوڵ و تەندروست بە کۆی پرۆسەی حوکمڕانی ھەرێمدا بکەن، لە بەرامبەر ئەو قۆناغە ھەستیار و پڕ لە قەیرانە سیاسیی و ئابوورییەی کە ھەرێمەکەمان تێیکەوتووە، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ھەنگاو بنێین بۆ قۆناغی بەرەنگاربوونەوە و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتووگۆ، لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکان و خزمەتێکی شایستەتر بۆ گەلی کوردستان.

سڵاو لە گیانی پاکی شەھیدانی ڕاپەڕین و گشت شەھیدانی ڕێگای ڕزگاریخوازی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکدا بۆ تێپەڕبوونی ٣٣ ساڵ بەسەر راپەڕیندا ئاماژەی بەوەکردووە، گەلی کوردستان بۆ ئازادی و سەرفرازی، بە یەکڕیزی و تەبایی سەرکەوت، ئێستاش ھەر بە یەکڕیزی دەتوانێت بەرامبەر ھەڕەشەکانی سەر فیدراڵی و ماف و دەستکەوتەکانی بوەستێتەوە و داھاتوویەکی باشتر بۆ نەوەکانی مسۆگەربکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەنیا بەکاری ھاوبەش و یەکھەڵوێستی و پێکەوەیی دەتوانن ئامانجە ڕاپەڕین لە ژیان و ئازادی، دیموکراسی، کۆمەڵگەیەکی ئارام و پێشکەوتوو بەدیبھێنن.

سەرۆکی ھەرێم دەشڵێت، مێژوو سەلماندوویەتی کە ناکۆکی و دووبەرەکی، ئەزموونی زۆر تاڵن و زیانی زۆریان لە پێگە و دەرفەت و دەستکەوتەکان داوە. بۆیە سەرکەوتنی ڕاپەڕین دەبێ ھەمیشە بۆ ھەمووان وانە و نەخشەڕێگەی کاربێت و پێویستدەکات پێکەوە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و سەختییەکان و لەپێناو داھاتوویەکی باشتردا کار بکەین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆسرەت رەسول عەلی ساڵیادی راپەڕین پیرۆز دەکات

(٣٣)ھەمین ساڵیادی راپەڕینی خەڵکی کوردستان لە پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان، رێکخستنە نھێنییەکانی ناوشار، شانە چەکدارەکان و تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز دەکەم، ئومێد دەکەم ئەم یادە ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکان بێت.

٣٣ ساڵ لەمەوبەر، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بەھاوکاری رێکخستنەکانی ناو شارو شانە چەکدارەکان و بە بەشداری راستەوخۆی جەماوەری راپەڕیو توانی بەرەنگاری دڕندەترین رژێم بێتەوە و لە کوردستان وەدەری بنێت و خاکی پیرۆزی کوردستان لە خانەقین تا زاخۆ رزگار بکات.

ئەمڕۆ کە یادی ئەم رۆژە مێژووییە دەکەینەوەو کوردستان بە دۆخێکی یەکجار ھەستیارو مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، پێویستمانە بە ھەمان رۆحیەتی رۆژانی راپەڕین دەست لەناو دەست بەتەبایی و یەکڕیزی لەپێناو یەکگرتوویی و کوردو ئامانجە وەدینەھاتووەکانمان خەبات بکەین و داکۆکی لە گەلی خۆمان بکەین، ئاواتەخوازم ھێزو لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلا بنێن و خەبات بکەن بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکان، ئەوەی ھەمانە  بەری رەنج و قوربانیدانی ھەزاران شەھیدو تێکۆشەرە، پاراستنی واجبێکی پیرۆزە.

دووبارە ساڵیادی راپەڕین لە ھەموو گەلی کوردستان پیرۆز دەکەم و سەری رێزو نەوازش بۆ شەھیدان دادەنوێنین.

کۆسرەت رەسول عەلی
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی....

ھاونیشتمانییانی خۆشەویست
جەماوەری خۆشەویستی رانیە و دەڤەری راپەڕین
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی راپەڕینە مێژووییەکەی گەلی کورد و جوامێری و ئازایەتیی ئێوە دەکەینەوە، یادی ھەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەینەوە کە گڕیان لە شەوەزەنگ بەردا و مژدەی داھاتوویەکی رووناکتریان بە کوردستان بەخشی.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەزانێت ئێوە چ مێژوویەکی پڕ لە شانازی و درەوشاوەتان تۆمارکردووە و چەند رۆڵەی قارەمانتان بەم خاکە بەخشیوە، لە یادمانە چەند ئازارتان چەشت و لە چ دەربەدەرییەکدا ژیان، بۆ ئەمەش یەکێتی ھەمیشە قەرزاری ئێوە و خۆڕاگریی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدەکانمانە.

دەزانین نیگەرانییەکان زۆرن و ئەو ئامانجانەی خوێنی گەشی شەھیدەکانمانی لەپێناو رژا، وەکخۆی نەھاتنەدی. خزمەتگوزارییەکان لە ئاستی پێویستدا نین و دۆخەکە بەو شێوەیە نییە کە ئێوە و ئێمەش ھیوامان بۆ خواستبوو. بەڵام وەکچۆن لەماوەی رابردوودا بەڵێنمان پێدان ئەم رێڕەوە نادروستەی سیاسەت و حوکمڕانی راستدەکەینەوە و پێگەی دەستووریی کورد لە ناوەندی بڕیاری سیاسی لە بەغداد دەپارێزین، ئێستاش دووپاتیدەکەینەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو ھێزە نییە و نابێت کە پشت لە خەڵکەکەی بکات.

لەماوەی رابردوودا بە پشتیوانیی خوا و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ھەنگاوی کاریگەرمان لەپێناو ژیان و گوزەرانی خەڵکەکەمان ناوە و ئەنجامەکەشی لای ھەموولایەک روونە، بێگومان ھەر کارێکیش کە کردوومانە و دەیکەین لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان دەبێت و ھەموو ئامانجێکمان سەرفرازیی خەڵک و پاراستنی خاکی کوردستانە.
دروود بۆ رۆحی شەھیدان و سەربەرزیی بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان

شاد و سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانیکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ تۆمارکردن ھاوپەیمانێتی حزب و لایەنە سیاسییەکانیان کردووەتەوە، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.

 وتیشی، ھەر ئەمڕۆش دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە، کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن و وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئامانج عەزیز: ئەمڕۆ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ناوی کاندیدی سەربەخۆ کرایەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کارنامەی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرد.

ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریشدا بۆ ھەر پارێزگایەکی ھەرێم لیژنەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیسیاران پێکبھێنێت و ئەوان چاودێری چۆنیەتی جێبەجێکردنی کارنامەی ھەڵبژاردنەکە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تونجەر باکرھان، ھاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەمپارتی) لە دێرسیم قسەی بۆ لایەنگرانی پارتەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، بەدرێژایی ١٠٠ ساڵی رابردوو دەسەڵات لە تورکیادا کاری بۆ نکوڵکردن لە بوون و مافەکانی کورد و عەلەویی و پێکھاتەکانی دیکە کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتەکەی جەخت لە پاراستنی ناوی مێژوویی شار و شارۆچکەکان دەکاتەوە و ھاوشێوەی ھەڵبژاردنی رابردوو، ئەگەر کاندیدەکانیان بۆ سەرۆکی شارەوانی سەرکەوتوو بن، لە پاڵ ناوی تونجەلی ناوی پارێزگای دێرسیمیش دەنوسن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...375376377378379...996