دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
رۆژی جیھانیی ژنان لە سەرجەم ژنانی کورد پیرۆزبێت و بەتایبەتی لە قووڵایی دڵمانەوە سڵاوی خۆشەویستی و وەفاداری بۆ دایکانی شەھیدان دەنێرین و سوپاسی لەخۆبوردوویی و خۆڕاگرییان دەکەین.
مێژووی ژنانی کوردستان لە خەبات و شۆڕشە جیاوازەکانی گەلی کورددا ھێندە زێڕین و درەوشاوەیە، کە بۆ ھەمیشە بە پێزانین و قەرزاربارییەوە لەئاست گەورەیی و خۆڕاگرییاندا سەری رێزمان دادەنەوێنین و بەشانازییەوە یادیان دەکەینەوە.
ژنانی کورد ئازا و رەچەشکێن بوون لە خەبات بۆ بەدیھێنانی ماف و ئازادی، قوربانیی زۆریان بەخشیووە لەپێناو یەکسانیی کۆمەڵایەتی و وەستانەوە دژی جیاکاریی رەگەزی، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە رۆڵێکی کاریگەر لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا دەگێڕن و بەشداریی فراوانیان ھەیە لە ناوەندەکانی بڕیاردا.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی ژنان بووە و شانازیشی پێوەدەکات، لە رابردوودا چۆن پارێزەر و بەدیھێنەری مافەکانیان بووە، لەداھاتووشدا زیاتر جەختیلێدەکەینەوە و دەرگای حزب و ئۆرگانەکانمان بەڕوویاندا دەکەینەوە تاوەکو رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشداریی چالاکانەیان لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا ھەبێت.
بەڵێنمان داوە و جارێکیتر دووپاتی دەکەینەوە، دەستبردن بۆ ماف و ئازادییەکانی ژنان ھێڵی سوورە و رێگەنادەین بە ھیچ بیانوویەک و لەژێر ھیچ ناوێکدا مافەکانیان زەوت بکرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکەی...
بە بۆنەی رۆژی جیھانی ژنان، پیرۆزبایی لە تەواوی ژنانی کوردستان دەکەم، ھیوای سەرکەوتنی ھەمیشەییان بۆ دەخوازم و ھەموو کات پاڵپشتتانم.
پاراستنی مافەکانی ژنان ئەرکی ھەموو تاکێکە، ژنانی ئازای ئێمە کلیلی سەرکەوتنەکانمانن، ئەوان ھاوشانی ئێمە لە سەرجەم بارودۆخەکاندا لەگەڵماندا بوون و کوردستانیان بەم رۆژە گەیاندووە.
ژنان رۆژ بە رۆژ پێگە و کەسایەتیان بەھێز و بەھێزتر دەبێت، بۆ کۆمەڵگەیەکی باش و بەھێز باوەڕمان بە یەکسانی و پێکەوە کارکردنی ژنان ھەیە.
بەرز و پیرۆزبێت رۆژی ھەشتی مارس، رۆژی ژنانی جیھان.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێداچونەوە بە لیستی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لە بەغداد تەواوبوو، بە نوسراوێکیش دەرئەنجامەکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی دەکرێت، دوای رەزامەندی وەزیریش پڕۆسەی تەمویلی مووچە دەستپێدەکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە، چوارشەممەی رابردوو لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە رەوانەی بەغداد کرا، رۆژی پێنجشەممەش لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی لە لیستەکە دەستپێکرد، چاوەڕوانیش دەکرێت سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، ٦١٨ ملیار دینار لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێم بکرێت.
رۆژی ٧ی ئاداری ١٩٩١ خەڵکی سلێمانی بەپشتیوانی ھێزەکانی پێشمەرگە لە دژی دامودەزگاکانی رژێمی بەعس راپەڕین، ئەوەش دوای ئەوەی راپەڕین دوو رۆژ پێشتر لە رانیەوە دەستیپێکردبوو.
لەو رۆژەدا خەڵک و ھێزەکانی پێشمەرگە دوای شەڕو روبەڕوبونەوەی سەخت لە چەند ناوچەیەکی شارەکە کە دیارترینیان ئەمنە سورەکە بوو، کۆتاییان بە ھێزە ئەمنییەکانی بەعس لە شارەکە ھێنا.
ڕاپەڕین دەنگ و ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ رەتکردنەوەی ستەم و خۆسەپاندن بەسەر خواست و چارەنوسیدا، راپەڕین ٥ی ئادار لەرانیە دەستیپێکرد و رۆژی ٢١ی ئاداری ١٩٩١ کە دەکاتە رۆژی نەورۆز کۆتاییپێھات و ھەموو ناوچەکانی باشووری کوردستان لەژێر دەستی رژێمی بەعس رزگارکران.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا بە پێکھێنانی لیژنەیەکی ناوەندی بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن سەرۆکایەتی لیژنەکە دەکات، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری یاسایی و ھونەری و دارایی کۆمیسیۆنیش لە لیژنەکەدا ئەندامن.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەرکی لیژنەکە جێبەجێکردنی ھەموو ئەو رێکار و بڕیار و راسپاردانە دەبێت کە ئەنجومەنی کۆمیسیاران تایبەت بە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەری دەکات.
پەیوەست بە حزبەکانیش، جومانە غەلای وتی، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ ھەموو حزبێک لەماوەیەکی دیاریکراودا دەبێت کۆنگرە ببەستێت و سەرکردایەتی نوێ ھەڵبژێرێت، بۆیە ھەموو ئەو حزبانەی خۆیان تۆمارکردووە دەبێت لەو ماوە یاساییەدا کۆنگرەیان ئەنجام دابێت.
پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە رۆژی جیھانی ژناندا...
لە بیرەوەری ھەشتی مارسدا، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان و تەواوی عێراق و جیھان دەکەین، ئەم یادە دەکەینە دەرفەتی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی ھەمیشەیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەر رێبازی سەرۆک مام جەلال، بۆ خەباتی ژنان و بزووتنەوەی یەکسانی و نەھێشتنی جیاکاری و فراوانکردنی بەشداری ژنانی کوردەواری لە ناوەندەکانی بریار و داڕشتنی سیاسەتدا.
لەم یادەدا سڵاو دەنێرین یۆ رۆحی ئەو ژنە تەوارانەی لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی و وەک یەکی کۆمەڵایەتیدا گیانیان بەخشی، رێز و ئەمەکیش بۆ ژنانی خەباتکاری ئەمرۆ لە رێی بەدیھێنانی ماف و یەکسانیخوازیدا، بەتایبەتیش ھەڤاڵان لە ژنانی تێکۆشەری ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان .
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دوای ئەوەی رۆژی چوارشممە لیستی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد کرا، بەدرێژایی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وردبینی تێدا کراوە و سبەینێش بەردەوامی دەبێت.
وتیشی، ئەگەر لیستەکە کێشەی تێدا نەبێت، سبەینێ یان رۆژی شەممە راستەوخۆ دوای تەواوکردنی وردبینی لیستەکە، ٦١٨ ملیارەکە لە بەغدادەوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق داوای لە وەزارەتی دارایی ھەرێم کردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچە بۆ مووچەی مانگی شوبات بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێک وەزارەتی دارایی ھەرێم سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچە بوو.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تا رۆژی ٦ی ئەم مانگە، نزیکەی ٢٥١ ملیۆن نەوتی سپی حکومەتی ھەرێم بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەشکراوە، لە ھەولێر نزیکەی ٩٦ ملیۆن لیتر و لە سلێمانی و ھەڵەبجە نزیکەی ١٠٢ ملیۆن لیتر و لە دھۆک نزیکەی ٥٣ ملیۆن لیتر دابەشکراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نزیکەی یەک ملیۆن و ٢٥٥ ھەزار خێزان لە نەوتەکەی حکومەتی ھەرێم سوودمەندبوون، کە دەکاتە رێژەی زیاتر لە ٩٧٪ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی ھەرێم.
سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشداوە، تائێستا عێراق زیاتر لە ٤١ ملیۆن لیتر نەوتی بۆ ھەرێم ناردووە و دابەشکراوە و لەو بڕە نەوتەش زیاتر لە ٣٠٦ ھەزار خێزان سوودمەندبوون.
کەمال محەمەد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، وەکو ھەرێم ئامادەن ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە و چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی فیدراڵن بۆ دەستپێکردنەوەی.
راشیگەیاند، ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم لەسەر تێچووی دەرھێنانی نەوت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکردووە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە كوردسات نیوزی وت، وەزارەتی ناوخۆ وەك دوایین وەزارەت لیستی مووچەی فەرمانبەرانی رەوانەی وەزارەتی دارایی كردووە و بەوەش ئامادەكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە زمانی عەرەبی كۆتاییهات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا چاوەڕێن ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ئیمزا لەسەر لیستەكە بكات و دواتریش رەوانەی بەغداد دەكرێت بەمەبەستی ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران.
پێشتر وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاندبوو، هۆكاری درەنگ ناردنی لیستی مووچە بۆ ئاستەنگی هونەری و داواكارییە نوێیەكانی بەغداد دەگەڕێتەوە و بە زووترین كات رەوانەی بەغدادی دەكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مانگی شوبات داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێم كردووە بە زمانی عەرەبی لیستی مووچەی بۆ بنێرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند رۆژێك بوو وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچە بوو.
وەفدێکی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لە رۆما لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیران و نوێنەرانی ئیتاڵیا کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەکرد، یەکێک لە دیارترین ئاستەنگییەکانی بەردەمیان لەمکاتدا بریتییە لە داننەنان بە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەڕووی سیاسییەوە، ئاستەنگییەکی دیکەش بریتییە لە ڤیتۆی تورکیا لەسەر بەشداری نوێنەرانیان لە ھەموو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی سوریا.
دەشڵێن، بێبەشکردنیان لە کۆبوونەوەکان پێشێلکارییە، چونکە ئەوان نوێنەرایەتی بەشێکی فراوانی گەلانی سوریا دەکەن، جەختیشدەکەنەوە ھەر کۆبوونەوەیەک ھەموو لایەنەکانی سوریا بەشداری تێدانەکەن، ئەنجامی نابێت و سەرکەوتووش نابێت.
نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق فەرمانی دەرکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەردانکردنی قەزای شنگال و لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان لەو قەزایە.
ئەو فەرمانەی وەزیری پەروەردەی عێراق دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ قەزای شنگال، کە بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخانکرد.