کۆمیسیۆنی عێراق دەرگای تۆمارکردنی ناوی پارت و ھاوپەیمانێتییەکان دەکاتەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٤
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە لێدوانیکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ دەرگای پێشکەشکردنی داواکارییان بۆ تۆمارکردن ھاوپەیمانێتی حزب و لایەنە سیاسییەکانیان کردووەتەوە، ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، ھەر ئەمڕۆش دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە، کە دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن و وەک کاندیدی سەربەخۆ بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە لە ١٠ی حوزەیرانی ئەمساڵ پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئامانج عەزیز: ئەمڕۆ دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ ناوی کاندیدی سەربەخۆ کرایەوە



