لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و خوێندن لە شنگال پێکدەھێنرێت
کوردسات نیوز
٦ی ئازاری ٢٠٢٤
نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق فەرمانی دەرکرد بە پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ سەردانکردنی قەزای شنگال و لێکۆڵینەوە لە رەوشی پەروەردە و نۆژەنکردنەوەی خوێندنگاکان لەو قەزایە.
ئەو فەرمانەی وەزیری پەروەردەی عێراق دوای سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دێت بۆ قەزای شنگال، کە بڕی ٥٠ ملیار دیناری بۆ سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و دەشتی نەینەوا لە بودجەی فیدراڵی تەرخانکرد.
.jpg&w=2048&q=75)


