وەزیری سامانە سروشتییەکان: چاوەڕوانی بڕیاری بەغدادین بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٤
کەمال محەمەد لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، وەکو ھەرێم ئامادەن ھەناردەی نەوت دەستپێبکەنەوە و چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی فیدراڵن بۆ دەستپێکردنەوەی.
راشیگەیاند، ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم لەسەر تێچووی دەرھێنانی نەوت گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکردووە.



