کوردستانکوردستان

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دژەتیرۆری ھەولێر، سەعات ٩:٥٢ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکەی بێفڕوان لە لایەن میلیشیا لە یاسادەرچووەکانەوە ئاڕاستە کرابوو، بەڵام تێکشکێندرا و خراوەیەخوارەوە.

ئەوەش سێیەم ھێرشە لە ماوەی کەمتر لە ھەفتەیەکدا دەکرێتە سەر ھەولێر کە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە دوو ھێرشیان ڕاگەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی ھەنگاو راشیگەیاند، ھۆکاری گیانیان لەدەستدانی ئەو کۆڵبەرانە بە رێژەی لە ٨٥% بەھۆی تەقەی ھێزە ئەمنییەکانەوەیە، ھۆکارەکانی تریش گەراندووەتەوە بۆ تەقینەوەی مین، سەرماو، و ڕووداوی ھاتوچۆ.

ھاوکات، قوباد کەرمپوور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای پارێزگاکان رایگەیاند، لە ٥٠% ئەو کۆڵبەرانە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەریان ھەیە، بەڵام بەھۆی سەختی رەوشی ئابووریەوە ئەو کارە مەترسیدارە دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە....

پیرۆزبێت ساڵڕۆژی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات

بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای میدیایی کوردسات و بەڕێوەبەران و کارمەندانی دەزگاکە،  پیرۆزبایی یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە ئێوە ی بە ریز و خوشە ویست 

کوردسات دەنگ و رەنگی کوردانە لە تەواوی دنیا، ھەمیشە پەیامی نیشتمانیی و کوردستانیانەی گەیاندووە، وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی کردوە لەم پێناوەشدا ڕەنج و ماندووبونێکی زۆرتان کێشا، بەھیوام لە داھاتوشدا شاشە ڕەنگین و خۆشەویستەکەی کوردسات وەک میوانێکی ھەمیشەیی و ڕوح سوکی ھەموو ماڵێکی کورد لە ھەرکونجێکی ئەم جیھانە پڕ بکات لە زانیاری و ھەواڵ و بەرنامەی جۆراو جۆر لە دڵ و دەرونی ھەموو لایەک ببێتە مایەی ڕەزامەندی چاوەکان و ھەمیشە لەسەر کوردسات بن. 
دووبارە پیرۆزەو ھەمووساڵ بەھیوای کاری جوان و گەورەتر.

دلێر شوانی 
بەڕێوبەری پەیوەندییەکانی پارێزگای کەرکوک

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو شەشی کانوونی دووەم وەفدێکی حکومەتی ھەرێم بەسەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغداد بکات.

وتیشی، ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواری یاسایی بودجە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی یەکجارەکی بۆ بابەتی مووچە و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی سێشەممە لە ھۆتێل مەسایە لە شاری ھەولێر تەرمی تاریق عماش بەڕێوەبەری جێنەجێکاری گوندی لوبنانی و ھۆتێل مەسایە دۆزرایەوە، تا ئێستاش ھۆکاری گیانلەدەستدانەکەی ئاشکرا نەکراوە.

وتیشی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گوندی لوبنانی رەتی کردوەتەوە، تارق عماش لە ھۆتێل کوژرابێت یا خود گیانیلەدەستدابێت، بەڵکو دوای تێکچونی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

تاریق عماش بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گوندی لوبنانی و ھۆتیل مەسایە لەھەولێر خەڵکی لوبنانە، لە بنەماڵەی سەعد حەریری سەرۆکوەزیرانی پێشووی لوبنانە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی لە لوبنان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم دوو کچە کە ناویان ( زەینەب خالد، ھەیام خالد)ە، ساڵی ١٩٧٩ لەکاتێکدا تەمەنیان چوار ساڵان و شەش ساڵان بوو، بەھۆی ئەوەی باوکیان پێشمەرگە بوو، لە لایەن حکومەتی بەعسەوە رفێنراون و دواتر بە سوریا فرۆشران، دایک و کەسە نزیکەکانی دیکەشیان دەستگیرکران.

ئەو دوو کچە دواتر ھەر لە وڵاتی سوریا ھاوسەرگیریان لەگەڵ دوو کوردی رۆژئاوای کوردستان کردووە و یەکێکیان لە ساڵی ١٩٩٩ و  ئەوەی دیکەشیان لە ٢٠١١ چووەتە ئەڵمانیا.

مەسعود خالید برای کچەکان دەڵێت، لە رێگەی کەسوکاریانەوە زانیویانە کە دوو خوشکەکەی لە ئەڵمانیان  و لە رێگەی پشکنینی (دی، ئێن، ئەی) یەوە پشتراست بووەتەوە کە خوشکی ئەون و بەیەک گەیشتوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی سێشەممە ھێزێکی سوپای عێراق چونەتە سەر گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکوک و داوای چۆڵکردنی گەڕەکەکەیان لە دانیشتووانەکەی کرد.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سکاڵای لەسەر ھێزەکەی سوپای عێراق تۆمار کردوە و ئەو پیشێلکارییەی سوپای عێراقی گەیاندوەتە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری.

وتیشی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری جەختیان کردووەتەوە کە ھەوڵدەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن و ئەو خانوانەی داگیرکراون بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان.

ھاوکات سەباح حەبیب ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوێنەرانی کورد و فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و رۆژی چوارشەممە رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ کشانەوەی ئەو ھێزە.

وتیشی، ھەڵکوتانە سەر ئەو ماڵانە گونجاو و قبوڵکراو نییە و لەگەڵ خەڵکی گەڕەکەکە ھەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنە بەر بۆ کشانەوەی سوپا و دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خانووەکانی ئەو گەڕەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

"بۆ کەناڵی کوردسات  "

کەناڵی کوردسات یان کەناڵی نیشتیمان، یان کەناڵی چڵە نێرگزەکە، یان کەناڵی کوردان و ماڵی ھەموان، ھەموو ئەو ناوانە بۆ کەناڵی کوردسات کەمن و زۆرنین .

لە یادی ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی چڵە نێرگزەکە دا، ئەم چەندە پەیڤە دەکەم بە ملوانکەی بۆ وتنی چەند راستیەک  بۆ خزمەتە زۆرە کانی ئەم کەناڵە ئازیزە، کە پێشکەشی کردووە و بەردەوامیشە لە پێشکەشکردنی خزمەتە، بە فەرھەنگ و ئەدب و زمان و کەلتورو فۆلکلۆری ئاوازی ڕەسەنی  کوردی لە ھەر چوار پارچەی کوردستان، جێگای خۆیەتی ئاماژە بە دەوری کوردسات بکەین لە بواری دۆبلاژیش خزمەتێکی زۆری تاک بەتاک و خێزانی کوردی کردوە، دەکرێت ئاماژە بەدەوری ئەلقە دۆبلاژکراوەکان و بەرنامەی بەرنامە و دەیان نمونەی تر بدەین، ناکرێت باسی کورد ئایدڵیش نەکەین کە جوانترین دیاری کوردسات بوو بۆ کچ و کورانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، لە ڕێگای ئەم بەرنامە جوانیدا کوردانی ھەر چوار پارچەی لە دەوری خۆی کۆکردەوە، ڕاستگۆیانە کەناڵی ھەموان بوو، کەناڵی کوردان بوو، کەناڵی دڵخوازی خێزانی کورد بوو، لە ڕاستیا دەست پێشخەریەکانی ئەوەندە زۆرن لە ئەژمار نایەن، بەڵام ھەمیشە بڵندگۆی پەیامی کوردانە و مرۆڤ دۆستانە بوە ، لە خۆشی و ناخۆشیەکانیشدا ئەوا خەمی ھەموانی کردۆتە کۆڵ و کەوتۆتە ڕاگەیاندنی چەندان کەمپین بۆ گەیاندنی پەیامی ھاوکاری ماددی و مەعنەوی ، بۆیە لەم یادە فرە قەشەنگ و ئامادە لە ڕۆحدا، ناکرێت ھیوای کاری باشتری بۆ نەخوازین وداوای کاری باشتری لێنەکەین، لەم یادەدا داواکارم کوردسات درێژە بە بەرنامەی کورد ئایدڵ بدات،  دەستبکات بە بەرھەم ھێنانی فیلمی کوردی مێژوی و دۆکۆمێنتاری لەسەر مێژووی کورد و کەسایەتییە سیاسی و ھونەری و کۆمەڵایەتیەکانی کورد، بۆ ئەمەش کە تاکە کەناڵە دورە لە بەرنامەی سیاسی و حزبی، ھیوادارم بەردەوام خۆی بەدوربکرێت لە پەیامی حزبی، جێگای خۆیەتی داوا لە کەسایەتیە خواپێداوەکان بکات بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتیمانیەکان چونکە لە ڕاستیدا کەناڵی کوردسات بڵندگۆ و خەمخۆری ئەدەب و فەرھەنگی کوردە.

جێگای خۆیەتی بەم بۆنەیەشەوە سڵاو ڕێزو چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا و خۆشەویستی پێشکەش بە خاتوو ھێرۆخان " بکەین کە دامەزرێنەرو دەوری کاریگەری ھەبوە لە سەرخستنی ئەم پرۆژە نیشتیمانیە ، "  داخەکەم پێگەی سیاسیەکەی غەدری زۆری لەم خاتوونە کردوە ، خۆزگە شارەوانی و ھونەرمەند و ئەدەب دۆستان بەیەکەوە  بە پەیکەرێکی شایستەی ھێرۆخان سوچێکی شاریان دەرازاندەوە ،لێرەوە ھیوای تەندروست باشی بۆ دەخوازم ، جێگای خۆیەتی پیرۆزبای لە کارمەندان و  ستافی کوردسات  و ھەموو ئەوانەی بکەین کە ڕۆژێک لە ڕۆژان، بەھەر رێگایەک خزمەتێکی ئەم کەناڵەیان کردوە، چەپکێ نێرگز بۆ بینەرانی کوردسات و تەوای 
ستافی کوردسات.

سلێمان مستەفا حەسەن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی فڕۆکەخانە، پێشبینیکراوە دوای سەعات دووی بەرەبەیان، بەھۆی تەمومژی زۆر و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، گەشتەکان بەشێوەیەکی کاتی رابگیرێن.

راشیگەیاند، ھەر کاتێک کەشوھەوا ئاسایی ببێتەوە دوبارە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە... 
بەڕێزان سەرپەرشتیار‌و بەڕێوەبەر و رۆژنامەنوسان‌و کارمەندانی دەزگایی مێدیایی کوردسات

پیرۆزبای یادی ٢٤ساڵەی تەمەنی کوردساتی ئازیزتان لێ پیرۆز دەکەم، ھیواخوازم لەساڵی نوێی تەمەنیدا وەرزی نۆژەن و بەردەوامی سەرکەوتنەکانی کوردسات بێت لەنێو دنیای مێدیای کوردستاندا.

بەدرێژایی ٢٤ ساڵی رابردوو ھەلومەرج و دۆخی بەرجەستەی میللەتەکەمان چۆن گوزەرابێ و سەنگەری راستەقینەی رۆژنامەنوسی چی خواستبێ کوردسات کەمتەرخەمی نەکردووە ھەروەک چۆن لەقۆناغی دامەزراندنی خۆیدا بەراورد بە قۆناغ و سەردەمەکە ھەنگاوێکی مێژوویی بوو لەراپەڕاندنی ئەرکی مێدیایی و سەرەڕای جیاوازییەکانی فکرو ئایدۆلۆژیا کەناڵی ھەمووان بووە.

سەردەمی نوێ بەردەوامی و ئەرکی نوێ سیاسەتی ھاوچەرخی مێدیایی دەخوازێ و ھیواداریشم وەک رابردوو لەئاست بەرپرسیارێتی مێدیایی و تازەگەریدا بێت.

د. زێندین مەولود ئامۆکەیی
بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
پیرۆزە بێت یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات 
 
لە سەرەتای دروستبونیەوە کەناڵی کوردسات لە خەمی ھەرچوار پارچەکەی کوردستان بووە و بەردەوام پیشەییانە و بەپرسیارانە کارەکانی ئەنجامداوە، ھەر بۆیە ماڵێکی گەورەیە بۆ ھەموان، ھەمیشە لە خەمی دۆزی رەوای کورد بوە، مینبەرێکی خەمخور بوە بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکان.

دووبارە بەرز و پیرۆز بێت کەناڵە کوردیەکەی ماڵی ھەموان   

سەباح شێخ حەبیب
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات

 یادی بیست و چوار ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردسات تان پیرۆزبێت..
جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەرێوەبەر و کارمەندان و خەمخۆرانی کەناڵەکەتان دەکەم.. 

کەناڵی ئاسمانی کوردسات لەماوەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورە و بەرچاوی بە بینەرانی کردووە و، بووەتە مینبەری گەیاندنی دەنگی ھاونیشتمانیانی کورد و ھەمیشە ڕاستگۆیانە لە خەمی گواستنەوەی ھەواڵ و بابەتە گەرمەکانی ڕۆژدا بووە ، لەگەڵ ئەوشدا پابەندی نەریت و کەلتووری  کۆمەڵ و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی بووە. ئەمەش وایکردووە کوردسات بکاتە کەناڵێکی نموونەیی و بەئەزموون و، پێشەنگ لەمیدیای کوردیدا.

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەکەم ، ھیواخوازم ھەمیشە لە گەشە و، داھێنانی نوێدا بن.
عومەر محەمەد ئەمین
یاریدەدەری بەریوەری گشتی بەروەردە سلیمانی
١/١/٢٠٢٤

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراوی بۆ سەر بارەگایەکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە سنوری پیرمام  و دەڵێت ھێرشەکە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانەوە ئەنجام دراوە.

داواش لە حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات پاڵپشتیان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسیارانە کە دەبێتە ھۆی ئاشووبی زیاتر بۆ ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بە گشتی.

وەزارەتی پێشمەرگە جەختدەکاتەوە، ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک ھەمیشە بۆ پاراستنی خاک و گەلەکەی، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست و گونجاوی دەبێت، داواش دەکات ھەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.

سەرەتای ئەم ھەفتەیە بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر  بارەگایەکی ھێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری پیرمام، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەناوی بەندەوئەندامانی دەستەی باڵای کۆمەڵەکەمان کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لەکەناڵی کوردسات دەکەم...

بەڕێزان بەڕێوبەرو کارمەندان وپەیامنێران وھتد... دەزگای کوردسات..
لە  دڵەوە، پیرۆزبایی یادی٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتان لێدەکەم

ئەم کەناڵە لە دەستپێک و ئێستادا، خاوەن ئیتیکی بەرزە لە بواری میدیایدا، کە بەرپرسیارانەو بونیادنەرانە کار بۆ پاراستنی  کۆمەڵی کوردەواری دەکات و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەیامی پیرۆزی کوردایەتییە، بۆ پارچەکانی تری کوردستان بوە
وەک فێرگەیەکی ئاست بەرز لە ماوەی تەمەنی کارکردنی خۆیدا دەیان و سەدان رۆژنامەنوسی بە ئاستێکی بەرز پەروەردەکردووەو لە بواری رۆژنامەگەری کوردیدا. کەناڵی ھەمووان ناوێکی بەرزەو خاوەن ئەخلاقی تایبەت بەخۆیەتی و ھەربەوجۆرەش بەردەوامە و بۆتە ماڵی ھەموو کوردێک لە دنیادا لە روماڵکردنی رووداو و پێشھاتە سیاسیی و گشتی و فەرھەنگییەکاندا،پێشەنگ بووە
کوردسات ھەمیشە سەرچاوەو جێی متمانەی بینەران بووە.
بە ھیوایین کوردساتی ھەمووان، لەسەر ھەمان رێچکەی  خۆی بەردەوامبێت، و زیاتر و زیاتر خزمەتبکات.

عومەرجەبارساڵح
سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان
  ٢٠٢٣/١٢/٣١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان لە کەناڵی کوردسات_ی سەنگین و ماڵی ھەمووان 

گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم وەک نۆبەرەی کەناڵی ئاسمانی لە کوردستان، پێشەنگ لە برەودان بە بواری کەلتوری ‌و رەسەنایەتی کوردستانی، لەماوەی ٢٤ ساڵی رابردوودا لێبڕاوانە و پڕۆفیشناڵانە کارتان کردووە، ئومێدەوارم یادی ٢٤ ساڵەتان بکەن بە دەرفەتی نوێبوونەوە و گەشەسەندنی زیاتر.

دکتۆر ئامانج ڕەحیم 
سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

کەناڵە سەنگینەکەی کوردسات،٢٤ ساڵی لەخزمەتی وشەی پاک و سازگاری کوردی و ھەواڵی دروست و بەرنامەی رەنگین پڕ کرد.

وەکو ھاوکارێکی بەردەوامی ئەو سەتەلایتە بەڕێزە شانازی دەکەم کە لە جۆرەھا بۆنەی جیاجیادا لەو شاشە مولتەزیم و بە ویقارەوە میوانی سەدان ھەزار ماڵ بووم و بەوپەڕی ئازادی رادەربڕینەوە قسەی خۆم کردووە و تەعبیرم لە بیروڕا تایبەتەکانی خۆم کردووە بەبێ سانسۆر..

شانازیە بۆ ھەموو کورد کە خاوەنی کوردساتە..

بۆیە لە ناخی دڵ و دەروونمەوە پیرۆزبایی لە دامەزرێنەران و ھەڵسوڕێنەران و کادران و کارمەندانی ئەو کەناڵە کوردستانپەروەرە دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر و پێشکەوتنی بەڕێژەوتر و بەردەوامیی چالاکییە جۆراوجۆرە سودبەخشەکانیان بۆ دەخوازم.

د.بێستون سابوراوایی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...364365366367368...956