کوردستانکوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای شێخانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاگر لە کەمپی مام ڕەشانی کوردانی ئێزدی کەوتەوە و بەھۆیەوە شەش کەرەڤان سووتان، بەڵام ڕووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە شۆڕتی کارەبا بووە و ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی زاخۆوە کۆنترۆڵ کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھمەن عەبدوڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھیچ وادەیەک بۆ کارپێکردنی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی ناوشاری سلێمانی دیارینەکراوە و ھیچ کامێرایەکیش نەکەوتووەتەکار، جگە لە کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی سەر ڕێگەی تاسڵوجە – دوکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەھەر شوێن و ڕێگەیەک کامێرای چاودێری تیژڕەوی بکەوێتەکار، پێش ئەوەی بکەوێتە کار بە چەند رۆژێک شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە لە شوێنی کامێراکە و خێرایی رێگەپێدراو لە شوێنەکەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەناو شاری سلێمانی چەند کامێرایەکی چاودێری تیژڕەوی بەشێوەی ئەزموونی خرابوونەکار و سەرپێچی شۆفێرانیان تۆماردەکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چارەسەرکردنی پرسی موچەی فەرمانبەران و خەرجی گواستنەوەی نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی وەفدی ھەرێم و بەغداد بوون و کۆبوونەوەکان لەو بارەیەوە ئەرێنی بوون، وەفدی ھەرێم سەرنجەکانی خۆی لەو بارەیەوە گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی بەغداد.

وتیشی داوایانکردووە پارەی موچەی فەرمانبەران لە خەرجییەکانی دیکە جیابکرێنەوە، ھەروەھا خەرجی گواستنەوەی نەوت لە ھەموارەکە چارەسەر بکرێت.

ھونەر جەمال باسی لەوەشکرد، ھەرێم و بەغداد دەیانەوێت بەزویی ھەمواری یاسای بودجە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت و پەسەندکردنی ھەموارەکە کاری لە پێشینەی ئەنجومەنی نوێنەران دەبێت لە وەرزی نوێی یاساداناندا.

جەختیشیکردەوە، ھەرکات پێویست بکات وەفدی ھەرێم دەچێتەوە بەغداد بۆ گفتوگۆی زیاتر لەبارەی چارەسەری کێشەکان و ھەمواری یاسای بودجە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە کەرکوک لەگەڵ وەفدێکی یونامی کۆبووەوە، بابەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و پێکھێنانیی ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک تاوتوێکران.

وتیشی، دەبێت بە رەچاوکردنیی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن سەرلەنوێ ئیدارەی پارێزگای کەرکوک پێکبھێنرێتەوە و کۆتایی بەو ناحەقی و پەراوێزخستنە بھێنرێت کە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد لەو پارێزگایەدا ئەنجامدەدرێت.

لای خۆیەوە، وەفدی یونامی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کەرکوک رەوشێکی تایبەتی ھەیە و نابێت ھیچ نەتەوە و پێکھاتەیەک لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا پەڕاوێز بخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی ئایندەدا سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەروی ھاووڵاتیاندا لە ھەڵەبجە دەکرێتەوە و ھاوڵاتیان دەتوانن دوای تەواو بوونی مامەڵەکانیان لە ناو بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە لە زووترین ماوەدا ببنە خاوەنی پاسپۆرت.

دەشڵێت، بۆ کەمکردنەوەی نرخی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوسراویان بۆ بەغداد کردووە، بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندون کە کوالێتی و تێچووەکەی زۆر بەرزە و  ئەو ئامێرانەشی کە بەکاردێن لە بەڕێوەبەرایەتی و فرۆکەخانەکان وا دەکات کە نرخەکەی بەرز بێت و ناتوانرێت ساختە بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكرەوە، بڕی ئەو نەوتەی كە بڕیارە عێراق بینێرێت 21 ملیۆن لیترە بۆ سنورەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بۆیە تەنها بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەكان دەكات و لەناو شار دابەش ناكرێت. 

راشیگەیاند، دابەشكردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابینكراوە بە 103 هەزار و 500 دینار لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە لە سنوری مەڵبەندەكانی حەوت و هەشت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە دەیان مووشەک کێڵگەی نەوتی عومەریان لە دێرەزووری سوریایان بۆردومان کردووە، ئەوەش دوای رۆژێک لە بۆردوومانی سوپای ئەمریکا دێت بۆ سەر بارھەڵگرێکی ئەو گرووپە چەکدارانە لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور.

بەپێی ڕوانگەی سووری، ھەفتەی ڕابردوو گرووپە چەکدارییەکان دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ناوچەکە ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی زیانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە.

کێڵگەی نەوتی عومەر بە گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریا ھەژمار دەکرێت لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە، دەکەوێتە کەناری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات، ناوچەیەکی ناسەقامگیر و پڕ لە ململانێی گرووپە چەکدارەکان بوو لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧وە لەلایەن ھەسەدەوە بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵکراوە کە لە ھەمان کاتدا گەورەترین بنکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینایان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە زنجیرە چیای مەتینا جێگیر کردووە و بەھۆیەوە خەڵکی ناوچەکە ناتوانن لە سنووری ماڵەکانیان دوور بکەونەوە.

ھەروەھا بەھۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیاوە، لە کۆی ٣١٥ گوندی سنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە ٢٠٠ گوندیان چۆڵکراون، ھاوکات زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتی دانیشتووی سنوورەکەش شەھید و برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان خانەوادەی لانە ئیسماعیل محەمەد 

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی جوانەمەرگ (لانە) زۆر غەمباربووم. 

لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
لانە کچی شاعیرو نوسەری ھەست ناسک کاک ئیسماعیل محمدە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێز کاک ئیسماعیل محەمەد 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو 

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لانە) کچی شاعیر و نوسەری دیار (ئیسماعیل محەمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و بنەماڵەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 
انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی خاوەن نانەواخانەیەک لە ھەولێر ناڕەزایی دژی گرانی نرخی غاز و ئارد و کارەبا دەربڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکرا. 

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ خاوەنی ژمارەیەک نانەواخانە و سەمونخانە گردبوونەوە و یەکێک لەو خاوەن نانەواخانانە کە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و داوای کردووە حکومەت کار ئاسانی بۆ نانەواخانەکان بکات، لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیر کراوە و چارەنوسی دیار نییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.عەلی قەرەداغی، زانای کوردی ئایینی ئیسلام لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا یەکێتی جیھانیی زانایانی موسڵمانیان دامەزراند، لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئایینی ئیسلام بووە و یوسف قەرزاویش سەرۆکی یەکێتییەکە بوو. 

لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە بەھۆی کۆچیدوایی یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتیەکە، ئەو پۆستە پڕنەکراوەتەوە. 

د.عەلی خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ توێژینەوە و دەیان کتێبە بە زمانی عەرەبی و بەشێک لە کتێبەکانی  وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و زمانەکانی تر.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، "ھەزاران کەس لەپێناوی رزگاری و ئازادی ھەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا ھاووڵاتییان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لەزوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لە بەرامبەر ئەم ھەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵک سەپاندوویەتی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھێزە سیاسەکان لەگەڵ ھەموو کۆمەڵە و رێکخراو و سەندیکاکانی کرێکارانیش بێنە دەنگ لە دژی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین، ناکرێت ھاووڵاتییەک قسەیەک بکات و ئاسایش دەستگیری بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەكانی توركیا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان گوندی "كرسور" لە ریفی رۆژئاوای قامیشلۆ بۆردوومان كرد، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لەو بۆردوومانە خاڵێكی سەربازی بە ئامانج گیراوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.

بۆردومانەكە هاوكاتە لەگەڵ پەرەسەندنە سەربازییەكانی ناوچەكە، كە توركیا بەردەوام بە درۆن و مووشەك هێرش ئەنجام دەدات. 

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی گەرەکی نەورۆزی پارێزگای کەرکوکی کرد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەرچیان پێبکرێت بۆ دانیشتوانی گەرەکی نەورۆز ئەنجامی دەدەن و  لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەو  گەرەکەتۆمار دەکەن.

دوپاتیشیکردەوە کە دەبێت پرسی دەستوەردانی سوپا لە کەرکوک بنبربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو رایگەیاند، چوار گەنجی کورد کە خەڵکی شارەکانی مەھاباد و دێولان و بۆکان و کامێرانن لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی ئیسرائیل سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی سزاکەن. 

دەشڵێت، بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان ھیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی راگرتنیان نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار گەنجە لە سەرەتایترین مافەکانیان بێبەشکراون و ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە زیندایکراون و ناوەندە ئەمنییەکان دەیانەوێت پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکەیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...362363364365366...956