نرخی کارەبای مۆلیدەی سيتییەکان دیاریکرا
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٤
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٤
بەبۆنەی شەهیدبونی سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە .
لە پەیامەکەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی بەوەکردوە، دیسان خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.
دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (شاهین ئازەربەرزین - نەدا ئەمیری – سەمیرا ئەڵڵایاری)م بە هۆی هێرشی درۆنییەوە پێگەیشت.
دیسان خاکی پیرۆزی کوردستان سێ رۆڵەی ئازیزی خۆی لە باوەش گرت و تێکەڵ بە کاروانی سەربەرزی شەهیدانی کردن.
لەگەڵ دەربڕینی هاوخەمی قووڵی خۆم بۆشەهیدبوونی ئەو سێ رۆڵە تێکۆشەرە، هەزاران سڵاو بۆ رۆحی زیندوویان ئەنێرم. بەشداری لە خەمی بنەماڵەکانیان و خەمی هەموو خەڵکی کوردستان ئەکەم بۆ ئەم کۆستە گەورەیە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە سەرجەم کێڵگەکانەوە دەستپێدەکاتەوە و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەو مەبەستە کراوە.
ساحب بەزون، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندوە، کپەیوەندییان بە کۆمپانیا گەورەکانی گواستنەوەوە کردووە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ و دەرگایان بۆ هەموو لایەک واڵایە.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی نەوتی عیراق، ئامانج لێی زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، جێگیرکردنی بازاڕ، و دابینکردنی غازی ناوخۆییە بۆ وێستگەکانی کارەبا.
لایخۆشیەوە، وەزارەتی گواستنەوەش پێشوازی لە تانکەرێکی زەبەلاح لە بەندەرەکانی بەسڕە کردووە، کە بۆ یەکەمجار دوای کردنەوەی گەروی هورمز، بڕی دوو ملیۆن بەرمیل نەوت باردەکات.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، کە لە سەرچاوە پەیوەندیدارەکانەوە دەستی کەوتووە، ئێران تا ئەم ساتە رەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی خولی داهاتووی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا نیشان نەداوە.
بە گوێرەی ئاژانسە ئێرانییەکە، ئەم هەڵوێستەی ئێران دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێران و بەردەوامیی داواکارییە زیادەکانەی واشنتۆنە لە تاران.
ئێران لە رێگەی نێوەندگیری پاکستانەوە بە بەرپرسانی ئەمریکای راگەیاندووە، کە مەرجی سەرەکی بۆ بەردەوامبوونی گفتوگۆکان، وازهێنانی ئەمریکایە لەو داواکارییە زیادانە، چونکە تاران نایەوێت کاتەکانی لە دانوستانی بێسوود و پڕکێشەدا بەفیڕۆ بدات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردبوەوە، رۆژی دووشەممە، خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەدەچێت.