کوردستانکوردستان

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی کە پێشتر ئەنجومەنی یاسادانان بوو سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەیدا و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بنەماکانی پەیمانی کۆمەڵایەتی حەوت بڕیاری دەکرد و لە سەرووی ھەمووشانەوەی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کە لە ٢٠ ئەندام و لەماوەی ١٠ رۆژدا پێکدێت لەگەڵ لیژنەی دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ھەشت بۆ ١٠ کەس پێکدێت.

بەشێکی تر لە بڕیارەکانیش بریتین لە دەرکردنی یاسای شارەوانییەکان پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەوڵایەتی، پێکھێنانی دامەزراوەی گشتی دارایی و ژمێریاری.

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە سەرجەم بڕیارەکان لەماوەی ١٥ رۆژدا جێبەجێ بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەیانەوێت نێو ماڵی کورد ێک بخەن و بەیەک کوتلەی کوردییەوە بچنە گفتو گۆوە لەگەڵ پێکھاتەکانی دیکە لە کەرکوک.

وتیشی، نەک تەنھا لە کەرکوک بەڵکو لەتەواوی ناوچە دابڕێندراوەکان دەیانەوێت ئەو یەکڕیزیە دروستبکەن بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.

ئاسۆ مامەند راشیگەیاند، لەسەر ئاستی کەرکوک کۆدەنگی تەواوی حزب و لایەنە کوردییەکان بەدەست دەھێنن و لەم ھەفتەیەشدا بانگھێشتی تەواوی لایەنە کوردیەکانی کەرکوک دەکەن بۆ کۆبوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردە چڕکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لەو ناوچانەی لەسەرەتای وەرزی خوێندنی ئەمساڵەوە بایکۆت تێیاندا بەردەوامە.

وتیشی، چەند رۆژی رابردوو کۆبوونەوە لەوبارەیەوە کراوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتووش ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە کۆببێتەوە و یاداشت و داواکاری مامۆستایان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، داواکاری پلە بەرزکردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ لەو داواکارییانەن کە بە نوسراوی رەسمی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن.

ھاوکات محەمەد کەریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی راپەرین لە بەرنامەی رەھەندی کوردسات نیوزدا ئاماژەی بەوەکرد، کار لەسەر ئەوە دەکرێت یاداشتی مامۆستایان وەڵام بدرێتەوە و ئاماژەی ئەرێنی باش ھەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان لەلایەن حکومەتەوە.

 لای خۆیەوە، عادل حەسەن یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی رایگەیاند، داواکارییەکانی مامۆستایان قورس نین کە بریتین لە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و دامەراندنی مامۆستایان وانەبێژ و دابەشکردنی مووچە لەوادەی خۆی و دیاریکردنی چارەنوسی ئەو مووچانەی بە ناوی پاشەکەوت و لێبڕین دابەش نەکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، وەفدی ھەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ھەرێم گەیشتنە بەغداد و بڕیارە چەندین دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجامبدەن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەوەری کۆبوونەوەکان چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمە لەگەڵ بەغداد و گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز.

دەشڵێت، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر ئاستی باڵا ھەوڵەکانیان چڕ کردوەتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان ئەوەش لە رێگای ھەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٤. 

ھاوکات سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، جگە لە پرسی مووچە وەفدی ھەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لە بارەی یاسای نەوت و غازەوە گفتوگۆ دەکەن.

پێشتریش پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نەوت و غاز و ھەمواری یاسایی بودجە و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی یەکجارەکی بۆ بابەتی مووچە و چارەسەرکردنی ئەو بابەتە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چیای زێوکە و جاسوسانیان لە گوندی شێنێی قەزای پشدەر بۆردوومانکرد.

ھاوکات، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا زۆر بە نزمی بەسەر ناوچەکانی باڵەکایەتی بناری قەندیل سوڕاونەتەوە و بە ووردی چاودێری ناوچەکەیان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمانی سنوری قەزای ماوەت و چەند ناوچەیەکی شارباژێڕیان کرد. 

پەیامنێری کوردسات رایگەیاند، سوپای تورکیا تۆپبارانی چڕی گەلی مغارێ و ناوچەکانی سنین لە سنوری برادۆست کردووە.

تائێستاش زیانی بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا لە ھەرێم ئاشکرانەکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە کۆبونەوەی وەفدی ھەرێم لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەستپێدەکات و بەغداد تا ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە پارە بەشێوەی قەرز بۆ ھەرێم دەنێرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرێمی کوردستان داوای ٩١٣ ملیار دیناری کردووە، بەڵام بەپێی زانیارییە ناڕەسمییەکان بەغداد دەیەوێت بە نزیکەیی ٧٧٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم رەوانەی ھەرێم بکات.

پێشتر سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دوای پشووەکانی سەری ساڵ دەستبە ھەمواری یاسای بودجە دەکەن و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەن بۆ ئەوەی لیژنەی دارایی تاوتوێی بکات و دەنگی لەسەر بدرێت. 

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەفدی ھەرێم گەیشتە بەغداد، وەزارەتی داراییش دەڵێت، ھەوڵەکانیان بۆ چارەسەکردنی گرفتی مووچە چڕ دەکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لە بروسکەیەکدا، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو ھێرش و پەلامارانەی کە ژمارەیەک لەھاوڵاتیانی مەدەنی و زیارەتکارانی لەپارێزگای کرمان کردە ئامانج، جەختی لە ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی کردەوە بۆ رەتکردنەوەی ھەموو جۆرەکانی توندوتیژی و ھەر ھەوڵێک کەببێتە مایەی تێکدانی سەقامگیری و ئارامی لەناوچەکەدا.

لەکۆتایی بروسکەکەدا قوباد تاڵەبانی وێڕای پرسەو سەرەخۆشی لەحکومەت و گەلی ئێران، ئەو ھێرشەی کرمانی بە کردەوەیەکی تاوانکاری وەسف کرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە ئێستادا ١٤٤ ھەزار و ٩٣٠ کرێکار ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە و بەپێی یاسای خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ژمارە ٣٩ی ١٩٧١ و یاسای کاری ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ پارێزگاری لە مافی کرێکاران دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ھەر خاوەن پرۆژەیەک کرێکارەکانی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بنێرێت تاوەکو خۆیان دەستەبەر بکەن.

وتیشی، لەو دەستەبەرەدا، ٥٪ی مووچەی کرێکار و ١٢٪ی داھاتی خاوەن پرۆژە دەخرێتە سەر سندوقی خانەنشینی و دوای ئەوەی کرێکارەکە خانەنشین بوو، خانەنشینییەکەی پێ دەدرێت.

دەشڵێت، بەپێی یاسا تەمەنی خانەنشینی پیاوان پێویستە کەسەکە تەمەنی گەیشتبێتە ٦٠ ساڵ بێت و ھەروەھا دەبێت ٢٠ ساڵ خزمەتی ھەبێت، بۆ ژنانیش دەبێت تەمەنی ٥٥ ساڵ بێت و ٢٠ ساڵیش خزمەتی ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جگە لە پرسی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، نابێت مووچەی کرێکار لە ٣٥٠ ھەزار دینار کەمتر بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە وەزارەتی پەروەردەوە پێیان راگەیەندراوە، سەرەتای ھەفتەی داھاتوو نووسراوێکی وەزارەت دەردەچێت تایبەت بە دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی گرێبەست و دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایانی ھەمیشەیی.

ئەوەشی خستەڕوو، نووسراوەکە لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و دەستپێکردنەوەی خوێندن لەوناوچانەی بەھۆی بایکۆتی مامۆستایانەوە خوێندن تیایاندا راگیراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردووەوە، مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین، بەھۆی دواکەوتنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوە بایکۆتی خوێندنیان کردووە و بەوھۆیەشەوە پرۆسەی خوێندن لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی ئەو ناوچانە ڕاگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی رەحمون، ئەندامی لیژنەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) رایگەیاند، مەسەدە لە ھەموو کۆبوونەوەکانی پێشوتریدا داوای کۆنگرەیەکی نیشتیمانی بەبەشداری ھەموو لایەنەکانی سوریای کردووە، بەپێی ئامادەکارییەکانیش بەھاری داھاتوو رۆژئاوای کوردستان پێشوازی لەو کۆنگرەیە دەکات.

وتیشی، لەو کۆنگرەیەدا ھەوڵ دەدەن سورییەکان لەسەر پڕۆژەیەک بگەنە رێککەوتن و بە کرداری ھەنگاوی پێکەوەیی بۆ چارەسەری قەیرانەکانی سوریا بنرێت.

بڕیاربوو ئەو کۆنگرەیە حوزەیرانی رابردو ئەنجامبدرێت، بەڵام بەھۆی ھەڵوێستەکانی تورکیا و نەیاری حکومەتی سوریا و رووداوەکانی دێرەزور، مەسەدە سازدانی ئەو کۆنگرەیەی بۆ کاتێکی دیکە دواخست.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی پێنج شەممە لەگەڵ نوێنەرانی ٣٧ گوندی ناحییەکانی خەلەکان و خدران کۆبوونەوە و لەکۆبوونەوەکەدا راستەوخۆ بڕیاری چارەسەری بەشێک لە کێشەکانیان دەرچووە.

وتیشی، بەڵێنیان پێداون لە داھاتوویەکی نزیکدا سەرجەم کێشەکانی دیکەشیان بۆ چارەسەر بکەن، لە بەرامبەریشدا دانیشتوانی ئەو گوندانە بڕیاریاندا کۆتایی بە خۆپیشاندان و داخستنی رێگای دوکان-رانیە بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرەکان بھێنن و بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

قائیمقامی قەزای دوکان ئەوەشی خستەڕوو، بە ھەوڵی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم چارەسەری کێشەی دانیشتوانی ناحییەی خەلەکان و خدران کراوە و کار بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی دیکەشیان دەکەن.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا رایانگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان کۆبووەوە و بە پێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەکاندا نرخی ھەر سەعاتێک بۆ یەک ئەمپێر٤٤ دینارە،‌ بەمەش نرخی یەک ئەمپێڕی کارەبای مۆلیدەی ئەھلی گەڕەکەکان لە ناوشاری سلێمانی لەنێوان ١٣.٥٠٠ بۆ ١٤.٥٠٠هەزار دینارە، بەھۆی جیاوازی کارکردنیان نرخی ئەمپێرێک لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاواز دەبێت.

ڕاشیانگەیاند، ھەروەھا ئەو شوێنانەی بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکانیان لە حەوتی بەیانی بۆ یەکی شەوە، نرخی ئەمپێریان ١٧.٠٠٠ بۆ ١٨.٠٠٠ دینارە.ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان ٢٤ کاتژمێرییە نرخی ئەمپێریان ٢١.٠٠٠ بۆ ٢٢.٢٥٠ دینارە.

کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەھلییەکان، لەکۆنووسەکەدا جەختیان لەوە کردوەتەوە کە لەکاتی کوژاندنەوەی کارەبای نیشتیمانی نابێت کارپێکردنی مۆلیدە و پێدانی کارەبا بەھاوڵاتیان لە ١٠ خولەک زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە خاوەن موەلیدەکە سزادەدرێت.

باسیانلەوەکردووە، خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە بۆ مانگی یەک گۆڕانکاری تێدادەکرێت و مۆلیدەکان لەنێوان ١ی پاشنیوەڕۆ تا ١ی شەو ئەگەر کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر ٦:٣٠ تا ٨:٠٠ی بەیانی کاردەکەن. رۆژانی ھەینی و پشووە ڕەسمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبری ئەوە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندوە، پلانیان ھەیە لە ساڵی نوێدا ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری نەوتدا جێبەجێبکەن بە مەبەستی زیادکردنی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت، لە وچارچێوەیەشدا کار دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگای بەندەری جەیھانەوە.

وتیشی، گەشەسەندنێکی بەرچاویان لە کەرتی پاڵاوتندا بەدەستھێناوە و پلانیان ھەیە بگەنە خۆبژێوی و راگرتنی ھاوردەکردن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ساڵی رابردوو سەرکەوتو بوون لە پێشخستنی پڕۆژەکانی وەبەرھێنانی غازو بۆ ساڵی نوێش بەھەمانشێوە سەرکەوتن لەو بوارەدا بەدەستدەھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادوەر عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناتوانن لەو وادەیەی لەلایەن سەرۆکی ھەرێمەوە دیاریکراوە کە ٢٥ی شوباتی ئەمساڵە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەن، ھەفتەی داھاتووش بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لێپرسرسراوانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

وتیشی، بە نوسراوێکی رەسمی داوایان لە سەرۆکایەتی ھەرێم کردووە وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی تەقینەوەکانی شاری کرمانی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری کرمان دەکات و پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆیان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری قوربانییەکان دەکات.

ھەروەھا جەخت لەوەدەکاتەوە، ‏‎ئەرکی ھەموولایەکە بە یەکگرتووییەوە ھەوڵەکانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەکبخەن و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن.

‏‎ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوسۆزە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...363364365366367...956