کوردستانکوردستان

وتیشی، دەبێت چارەسەری زیرەک بۆ کێشەکانی ئەمڕۆ بدۆزنەوە و چاوەڕێیە کۆبەندەکە ئەنجام و بڕیاری لێبکەوێتەوە.

قوباد تاڵەبانی دڵنیایشی دەربڕی لەوەی، بە وەبەرھێنان لە گەنج و داھێنەران و کارسازان و بە ئیرادەی بەھێز سەردەکەون بەسەر ئەو کێشانەی روبەڕووی ھەرێم دەبنەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی دەبێت لە نەیاران زیرەکتر بین. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆڕبەندەکە سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات، ئامانجی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داھێنەرە لە بوارە جیاجیاکاندا.

ھاوکات کۆڕبەندەکە دەبێتە پردێکی پەیوەندیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لەنێوان کارسازان و گەنجانی داھێنەری ھەرێم و وڵاتانی جیھان.

لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھاوکات ھانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەدرێت بۆ وەبەرھێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرھەمھینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا نیازی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختیلێکرایەوە، ئاماژە بەوەدراوە ئەوەی لەسەر حکومەتی ھەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێککەوتن و چارەسەر بۆ ئەو مەبەستەش زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکانیان خستوەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.

راشیگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا خواستی ھەرێم بۆ ھەرچی زوو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خراوەتەروو.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاردرا ئەو جۆرە کۆبونەوە ھاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە پێناو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارەکەدا ھەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان بەگشتی تاوتوێکرد، سەعدی ئەحمەد پیرە رۆڵی ریکاردۆ رودریگز وەک بەرپرسی نویسنگەی نەتەوەیەکگرتوەکان (یونامی) لە ھەرێمی کوردستان لەماوەی حەوت ساڵی رابردوو بەرز ھەڵسەنگاند لە ھەماھەنگیکردن لەگەڵ تەواوی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە گشتی و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەتایبەتی ھیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرپرسیاریەتی و کارەکانی لە ئایندەدا بۆ خواست.

لە بەرامبەردا ریکاردۆ رودریگز سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیکرد کە ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگی نوسینگەی یونامی بوونە بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیشیدا لە ھەر شوێنێک بێت درێژە بەو پەیوەندی و دۆستایەتیە دەدات کە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەیەتی .

لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ رێزگرتن لە ماوەی کارکردن و ھەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرپرسی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، خەڵاتێکی رێزلێنانی پیشکەش بە ریکاردۆ رودریگز کرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، نوسراوێکی لە بارەی خەرجی و داھات ئاڕاستەی ھەموو وەزرەت و فەرمانگەکان کردووە و تێیدا ھاتووە بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی پەیوەندییان بە خەرجییەکانەوە ھەیە تا پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٤ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی نوسراوەکە، تا پەسەندکردنی بودجە پێشینەی بەردەوامی مانگانە بۆ دامودەزگاکان خەرج دەکرێت، بەپێی بودجەی مانگانەش ڕێگە بە فەرمانگەکان دەدرێت، ھەندێک پێویستییەکی گرنگ و ئامێر و کەلوپەل بکڕن.

ھەروەھا بەپێی پسوڵەی رەسەن رێگە بە خەرجکردنی کرێی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ ساڵانی پێشوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەنجینەکان.

ھاوکات بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم پاداشت و ھاوکارییەکان بێجگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان کە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ کرابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرکەوت زەکی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر پیشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای پارتی ماف و ئازادییەکان لە تورکیا(ھاک-پار) کە پێکھاتبوون لە دوزگون کابان سەرۆکی پارتی ماف و ئازادییەکان لە تورکیا(ھاک-پار)، محمەمەد شیرین، جیھان بایکارا جێگرانی سکرتێری گشتی پارتەکە .

لە دیدارێکی نێوان ھەردوولا تیشک خرایە سەر ئەو پەیوەندییە مێژووییەی لە نێوان ھەردوولادا لە سەردەمی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و کەمال بورقای ھەبووە، ھاوکات جەخت لە درێژەدان و زیاتر پتەوترکردنی ئەو پەیوەندییانە کرایەوە بەمەبەستی چۆنیەتی ھەماھەنگی نێوان ھەردوولا بۆ ھێنانەدی ئاشتی و دیموکراسی و زیاتر دابینکردنی ماف و ئازادییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، بەتایبەتی چۆنیەتی گەیشتن بە ماف و داخوازییەکان لە رێگای چارەسەری ئاشتیانە بۆ سەرجەم کێشە سیاسییەکان . 

لەبەشێکی تری دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان وعێراق و ناوچەکە بەتایبەتیش گفتوگۆی نێوان ھەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری کێشە ھەڵواسراوەکانی نێوان ھەردوولا لەرێگای جێبەجێکردنی بەند و بڕگەکانی دەستورەوە، لەبارەی بارودۆخی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانیشەوە سەعدی ئەحمەد پیرە تەئکیدی کردەوە کە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان خوازیاری دۆستایەتی و ھەماھەنگی و پەیوەندییەکی ئاشتیانەیە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و سەرجەم ھێز و لایەنەکانی ناوچەکە بە ئامانجی خۆ بەدورگرتن لە پروشکی ئەو شەڕەی کە لەناوچەکەدا ھەڵگیرساوە .

لە بەشیکی تری دیدارەکەدا سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تەئکیدی لە پێویستی یەکڕیزی و تەبایی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە، بەتایبەتیش پارت و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان لە نێویاندا پارتی ماف و ئازادی بەو پێیەی مێژووییەکی دوورو درێژی پەیوەندیی دۆستانە لەنێوان ھەردوولادا ھەیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...

خەبات و تێکۆشانی مامە ریشە و ھاوڕێکانی لەیادناکەین و بە رێز و وەفادارییەوە یادی مێژووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان لەپێناو کوردستاندا دەکەینەوە.

‎مامە ریشە ئەفسانەیەک بوو لە ورە و سیمبوولێک بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە ھەناوی پۆلایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەڵقووڵا و مێژوویەکی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەکێتییەکەی نووسیووە.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەند بە خوێنی شەھیدان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە، لە خەبات بۆ بەدیھێنانی داھاتوویەکی گەشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی کوردستان بەردەوامدەبێت.

‎دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...

بەڕێز مامۆستا مەلا مەزھەر خۆراسانی

‎بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ عومەر، برای بەڕێزتانم پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو سکاڵا کۆبووەوە کە تیایدا داواکرابوو ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا داواکرابوو پشکی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابکرێتەوە و وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا ھاتووە بۆ حکومەتی ھەرێم خەرج بکرێت.

دادگای فیدڕاڵی لە یەکەم دانیشتنیدا ھەردوو سکاڵاکەی رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو سکاڵایانە کە لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان تۆمارکراون، تایبەتمەندی دادگاکەیان نین.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، شەوی رابردوو پێنج کەس کە خۆیان دانیشتوی کەلارن، بە مەبەستی راوکردن چونەتە ناحیەی نەوجولی سەر بە قەزای کفری ، بەڵام دوای سەعاتێک لەلایەن دەستێکی نادیارەوە تەقەیان لێکراوە و بەھۆیەوە یەکێکیان کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانیلەدەستداوە و چوار کەسەکەی تریش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەلار دەستگیرکراون بۆ دەستکەوتنی سەرەداوی رووداوەکە و لە ئێستادا  لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .

پەیامنێری کوردسات نیوزیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پۆلیسی دارستان رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکیان لەو سنورەبێت و تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسە لەلایەن داعشەوە تەقەی لێکراوە یان فیشەکەکە لەلایەن ھاوڕێکانییەوە ئاڕاستەی کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتی ھەور دەبێت و لە کاتی جیاجیاشدا باران دەبارێت و لە ناوچە سنورییەکانیش بەفرێکی کەم  دەبارێت.

روونیشیکردەوە، لە سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی کەم کەمی ھەیە و  لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.

سبەینێش ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێک کاتدا لە ناوچە جیاجیاکان نمەبارانی کەم دەبێت، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک، لە سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیش ئاستی دابارین زیاتر دەبێت،  لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رۆژێک پێش کۆتاییھاتنی دیاریکردنی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ھەریەک لە دۆغان ھاتوون، سکرتێری پێشووی ژووی بازرگانی و سێرا بوجاک ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئامەد ھەڵبژارد.

ھاوکات دوای بەڕێوەچوونی راپرسی لەلایەن خەڵک و رێکخستنەکانی حزبەکەی، دەم پارتی بڕیاریدا ھەریەک لە ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیریش بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی مێردین کاندید بکات.

بڕیارە ٣١ی ئاداری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت و ٢٥ی کانونی دووەمیش دوایین وادەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدی لایەنەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەماوەی رابردوو تیمی ھاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم، ماوەی مانگێک لە ھەرێم سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھیچ شتێکی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و موچە خۆرانی ھەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی نوێ بە جۆرێک لە گێچەڵ دەزانن بۆ ئاستەنگی دروستکردن لە بەردەم ناردنی مووچە بۆ ھەرێم.

وەزارەتی دارایی ھەرێم جەختی لەوەشکردووەتەوە، لەچوارچێوەی داواکارییە یاساییەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و ئەوەی پێویست بێت، بە نووسراوی رەسمی وەڵامییان داوەتەوە و دەیدەنەوە و ھیچ تێبینییەک جێناھێڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و سندوقی ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و نەینەوا و ناوچە ئازدکراوەکانی راسپارد بە ئامادەکردنی دوو پارچە زەوی لە قەزای شەنگال و موسڵ بۆ شوێنی نیشتەجێکردنی ئاوارەکان.

ھەروەھا، سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان راسپارد بە تەرخانکردنی بەشێک لە بوودجەکەی بۆ قەزای شەنگال و بڕیاریشیدا بە کردنەوەی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەو قەزایە.

ھەروەھا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپارد بە قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوارانەی ماڵەکانیان ڕووخاوە بە تایبەتی ئاوارەکانی شەنگال و قەرەبووکردنەوەی دارایی خێزانە ئاوارە گەڕاوەکان بە بڕی چوار ملیۆن دینار و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی دارایی راسپارد بۆ ئاوارەکانی ھەر پارێزگایەک یەک ملیار دینار تەرخان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوزان مەنسور کەرەم، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای بەدەستھێنانی رەزامەندیی وەزیری ناوخۆی عێراق بۆ کردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی خانەقین، لە ئێستاشدا لیژنەیەکی تایبەت لە پاسپۆرتی دیالە ھاتوونەتە خانەقین بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی فەرمانگەکە ئەمەش سەرباری تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی کە فەرمانی وەزاری تەواو بووە.

وتیشی،" فراکسیۆنی یەکێتی ھەوڵ دەدات فەرمانگەی خانەنشینی و تێبینەرایەتی وەقفی سونی لە قەزای خانەقین بکاتەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە خەڵکی شارەکە و کارئاسانی بۆیان لە دەرھێنانی پاسپۆرت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەباس جیھانگیر، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە ھەرێمی کوردستان ٣٢ کەمپی ئاوارە ھەیە و ٢٤یان کەوتونەتە دھۆک و ١٦یان لە ھەولێر و دوو کەمپی لە سلێمانین. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە نزیکەیی ٢٥ بۆ ٢٧ ھەزار خێزان لەو کەمپانەدا دەژین بەپێی ژمارەی ئەو خێزانانەی ناویان لە تۆمارەکانی وەزارەتدا ھەیە. 

دەشڵێت، ژمارەیەک ئاوارەی تریش ھەن کە لە تۆمارەکاندا بونیان نییە و وەزارەت کار لەسەر تەواوکردنی سەرژمێری ئاوارەکان دەکات، وەزارەت ھەوڵدەدات پاڵپشتی ئاوارەکان بکات و ژیانیان باشتر بکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...354355356357358...956