پۆلیسی راپەڕین لەبارەی کوژرانی پێشمەرگەیەکی کۆماندۆ روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
١٧ی ئابی ٢٠٢٤
١٧ی ئابی ٢٠٢٤
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت: پێشکەوتنی باش لە دانوستانەکانیاندا لەگەڵ تاران بەدیهاتووە و گەروی هورمز بە تەواوی کراوەیە، هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش ئاشکرایکرد، لە سویسرا لەسەر ئازادکردنی 12 ملیار دۆلاری بلۆکەکراوی وڵاتەکەی رێککەوتوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا پەرەسەندنی ئەرێنی لە دۆسیەی دانوستانەکانی لەگەڵ تاران ئاشکرا کرد و رایگەیاند؛ پێشکەوتنی زۆر باش لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا بەدیهاتووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە و ژیرانە لەگەڵ ئێران.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا گەروی هورمز بە تەواوی کراوەیە و توانراوە بڕێکی زیاتری نەوت بەراورد بە رابردوو بگوازرێتەوە، جەختیشی کردەوە، ئێران لەبارەی ئاسایشی گەروی هورمزەوە "کارێکی زۆر باش دەکات" و "هەرگیزیش نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
سەبارەت بە دۆسیەی داراییە بلۆکەکراوەکانی تاران، ترەمپ مەرجێکی نوێی ئاشکرا کرد و رایگەیاند؛ ئەو پارە سڕکراوانەی ئێران کە بڕیارە ئازاد بکرێن، بە شێوەیەکی بەدەرکراو و تەنها بۆ کڕینی مادەی خۆراکی لە جووتیارانی ئەمریکی بەکاردەهێنرێن.
ترەمپ راشیگەیاند، ئەگەر ئێران رەفتاری خراپ بکات ئەوا چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەم.
لە درێژەی لێدوانەکانیدا سەبارەت بە نەخشە رێگەی نوێی نێوان واشنتۆن و تاران وتی؛ پێویستە و لەسەر بنەمای رێککەوتنەکە وایە کە ئێران داهاتەکانی نەوت بۆ بونیاتنانەوە و بەهێزکردنەوەی سوپاکەی بەکارنەهێنێت.
سەرۆکی ئەمریکا جەختیشی کردەوە، دەبێت تاران ئەو پارە و داهاتانە تەنها بۆ کڕینی پێداویستیی کتوپڕ و دابینکردنی خۆراک بۆ گەلەکەی بەکاربهێنێت.
لە بەرانبەردا محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە لێدوانێکی گرنگدا لە مەسقەتی پایتەختی عومان، ئەنجامی دانوستانەکانی سویسرای ئاشکرا کرد و رایگەیاند؛ لە چوارچێوەی گفتوگۆکاندا لەگەڵ لایەنی ئەمریکی، رێککەوتن کراوە لەسەر ئازادکردنی دارایی و پشکی بلۆکەکراوی ئێران بە بەهای 12 ملیار دۆلار.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کەنیسەی ماریوسفی کرد لە سلێمانی و لەلایەن پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا، سەرۆکی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و مەتران دکتۆر یوسف تۆما، مەترانی ئەساقیفەی کەرکوک و سلێمانی بۆ کڵێسای کلدان پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا مەحموود سەنگاوی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، جەزا سەید مەجید لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی و پۆڵا شەهید سیروان، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەبوون، سەرۆک بافڵ پیرۆزبایی گەرمی لە پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی کەنیسەی کلدانی لە عیراق و جیهان و بەخێرهاتنی کرد بۆ سلێمانی و وتی، هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێکە لە لانکەی پێکەوەژیان و جەخت لە قووڵکردنەوەی گیانی برایەتی نێوان هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکان دەکەینەوە.
هەر لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەیی تەواوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەربڕی بۆ پشتیوانیکردن و سەرخستنی ئەرکەکانی پاتریارک مارپۆڵسی سێیەم نۆنا.
هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی گفتوگۆ تەکنیکییەکان لە سویسرا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس نووسیویەتی، ئێران رازی دەبێت بە ئەنجامدانی پشکنینی سەرەکی و بەرفراوان بۆ چەکەکانی، ئەمەش بە مەبەستی دەستەبەرکردنی "شەفافییەتی ئەتۆمی" بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای چەند سەعاتێک دێت لە لێدوانێکی جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کە تێیدا ئاشکرای کردبوو؛ تاران رازی بووە بە گەڕانەوەی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، و پێشبینیشی کرد گفتوگۆکانی تایبەت بە پشکنینە ئەتۆمییەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا یان لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستپێبکەن.
لەلایەکی ترەوە و لە وەڵامی ئەم لێدوانانەی لێپرسراوانی واشنتۆندا، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە چوارچێوەی یاسا و رێککەوتنە بنەڕەتییەکاندا بەردەوامە.
بەقائی جەختیشی کردەوە، هەر بڕیارێک لەم دۆسیەیەدا، بەندە بە مەرجی رەزامەندیی پەرلەمانی ئێران و ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەوە.