بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دھۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە خوێندنگەیەکی شارۆچکەی سێمێل لە سنووری پارێزگای دھۆک، خوێندکارێک بە دەمانچە ھاوپۆلێکی خۆی کوشتووە و دوابەدوای رووداوەکە پۆلیسی سێمێل گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و بکوژەکەیان دەستگیرکردووە.
راشیگەیاند، بکوژ و کوژراو ھەردووکیان ١٧ ساڵن و دانیشتووی گەڕەکەی شەھیدانی قەزای سێمێلن و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری کوشتنەکە دەکرێت.
ھاوکات، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو خوێندکارەی کوژراوە، ناوی " موستەفا فەھمی"ە و لە پۆلی ١١ی بنەڕەتییە، لەئێستاشدا تەرمەکەی بۆ پزیشکی دادی دھۆک گواستراوەتەوە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، جەختیانکردووەتەوە لە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەھەمان نرخی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، جگەلەوەش لە مانگەکانی تەمموز، ئەیلول و تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، بە سێ نووسراو و بە ناردنی وەفدی ھەرێم ئەو داواکارییەیان گەیاندووەتە حکومەتی عێراق.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ، داواکارییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێمی بۆ ئەنجومەنی باڵای ئابووری حکومەتی عێراق بەرزکردووەتەوە بەمەبەستی رەزامەندی دەربڕین.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ھاووڵاتیانیش ئاگاداردەکاتەوە، لەکاتی دەستپێکردنی ناردنی بەشە نەوتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقی فیدراڵەوە بە ھەر نرخێک، بەو نرخە بەسەر ھاووڵاتییانی ھەرێم دابەشدەکرێت.
وەفدێکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی گەیشتە بەغداد و لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی وەفدی ھەرێم و بەغداد، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدی ھەرێم نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد و گەیشتونەتە لێکتێگەیشتنی سەرەتایی و حکومەتی عێراق سێ قەرزی تر بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ مووچەی مانگەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ی ئەمساڵ، لە دوای سەری ساڵیشەوە رێککەوتنی نوێ لە نێوان ھەولێر و بەغداد دەکرێت بۆ دابینکردنی مووچە.
وتیشی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە وەفدی ھەرێمی راگەیاندووە، لێکتێگەیشتنەکە دەباتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای چەندین بەدواداچوونی ورد و ئاڕاستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، کە داوایانکردەوە لەسەر پارستنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک، لە ئێستادا ھەوڵەکانیان بە ئەنجام گەیشتووە و توانیویانە ھاوسەنگی لە دامەزراندنی پۆلیس بە گریبەست بپارێزرێت.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، وەک ھەمیشە سووردەبن لەسەر پارستنی مافەکانیان و پێشێلکاریی لە ھیچ لایەک قبوڵناکەن.
لە ١٤ی ئەیلولی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق دامەزراندنی ٣٧ ھەزار پۆلیسی لە پارێزگاکانی عێراق راگەیاند، لەو ژمارەیەش دوو ھەزار و ٥٥٠ پۆلیسی پشکی پارێزگای کەرکوکە، لە قۆناغی یەکەمی دامەزراندنەکەدا ٨٣٨ کەس دامەزرێنران کە ٦٢٣ کەسیان لە پێکھاتەی عەرەب و ١٤٣ کەسیان کورد و ٧٢ کەس لە پێکھاتەی تورکمان بوون.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ سەر کارەکەی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، گەڕانەوەی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە بۆ سەر کار و ئەرکەکەی لە وەزارەت، ھەنگاوێکی دروست و گرنگە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەڕێوەچوونی باشتری پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، رەوشی ھەرێمی کوردستان و ئاڵنگارییەکان لە عێراق و ناوچەکە بەگشتی وا دەخوازێت لایەنە سیاسییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، تەبایی و یەکڕیزیی نێوانیان پتەوتر بکەن و بگەنە لێکگەیشتنی ھاوبەش بۆ نەھێشتنی ناکۆکییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەو پێناوەشدا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵ و کۆششی بەردەوامدا دەبن.
راشیگەیاند، هێزەکانی ئاسایش توانیان بەزوترین کات هەرسێ تۆمەتبار دەستگیربکەن و یەکێک لە تۆمەتباران لە کاتی ڕوبەڕووبونەوەدا بە برینداری دەستگیرکرا و دەستبەسەر سەرجەم ئەو ماددە هۆشبەرانەدا گیرا کەبەنیازبوون بازرگانی پێوەبکەن، بڕەکەی پێکهاتبوو لە یەک کیلۆگرام ماددەکانی کریستاڵ و حەشیش .
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای زیاتر لە ساڵێک دەوام نەکرد، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، شۆڕش ئیسماعیل بە رەسمی وەک وەزیری پێشمەرگە دەستبەکاربووە و کۆبوونەوەیەکیشیان ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە تایبەت بە رێکخستنەوە و چاکسازی لەو وەزارەتە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، رێژەی کوشتنی ژن و منداڵ لە کەرتی غەززە بە شێوەیەکی نائاسایی بەرزبووەتەوە بەراورد بە جەنگی دوو ساڵەی ئۆکراین و روسیا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تەنھا لە ماوەی ٤٨ رۆژی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، دوو ھێندەی شەڕی دوو ساڵەی ئۆکراین و روسیا ژن و منداڵ لە غەززە کوژراون.
پێشتریش، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی باسی لەوەکردبوو، ئەو بۆمبانەی ئیسرائیل لە غەززە بەکاریھێناون گەورەترن لەو بۆمبانەی ئەمریکا لە شەڕی داعش لە عێراق و سوریا بەکاریھێناوە.
ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ بەغداد گفتوگۆکردنە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و بۆئەو مەبەستەش وەفدەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە.
لەچەند ھەفتەی رابردووشدا حکومەتی ھەرێم داواکارییەکی ئاراستەی سودانی کرد بۆئەوەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ سێ مانگی تر بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا سودانی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دەوروبەری سەعات ١١ی ئەمشەو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی ھەریر.
وتیشی، دوای بۆردومانەکەش بۆ ماوەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاوەتەوە.
لەماوەی زیاتر لە مانگێکدا ئەمە ١٧یەمین جارە کە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرشدەکرێتە سەر فڕۆکەخانەی سەربازی ھەریر.
فڕۆکەخانەی ھەریر پێشتر بنکەی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش بوو، بەڵام لەدوای ھێرشەکانی ئەم دواییە و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە چۆڵ کراوە.
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...
کۆچیدوایی پێشمەرگە و ھونەرمەندی نیشتمانپەروەر تاھیر خەلیلی لە دڵەوە نیگەرانیکردین
ھونەرمەند تاھیر خەلیلی جگەلەوەی خاوەنی دەنگێکی رەسەن بوو، مرۆڤێکی بە ھەڵوێست و پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی کوردستان بوو.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەی، ھاوڕێیانی و ھونەرمەندان دەکەین و ھاوبەخشی ماتەمیانین.
لەخوای گەورە داواکارم بە بەھەشتی بەرینی شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پرسەنامەکە...
خوشکی بەڕێزمان خاتوو نەرمین عوسمان
برای بەڕێزم کاک ھاوڕێ دارۆ شێخ نوری
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (عائیشە عەبدولواحید ) دایکی خاتوو نەرمین عوسمان و خوشکی شەھیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحیدمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەین کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دەقی پرسەنامەکە...
خوشکی بەرێزمان خاتوو نەرمین عوسمان
خانەوادەی کۆچکردوو عائشە عەبدولواحید
دڵگرانین بە کۆچیدوایی خاتوو عائیشە عەبدولواحید دایکی بەرێزتان و دکتۆر نازەنین و شەھید ئازاد، خوشکی شەھیدی سەرکردە جەعفەر عەبدولواحید، نەنکی ھەڤاڵ ھاوڕێ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بۆ ئەم خەمەتان پرسە و ماتەمی خۆمانتان پێرادەگەیەنین و لە یەزدانی مەزنی داواکارین سەبوری بە ھەموو لایەکتان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات .
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان