کوردستانکوردستان

بە فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، 195 فەرمانبەری گرێبەست لە شارەوانی سلێمانی دوورخرانەوە و وتەبێژی شارەوانیی سلێمانیش دەڵێت، ئەو كارمەندانە بەهۆی ئەوەی تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاترە دوورخراونەتەوە و موچەی خانەنشینیش نایانگرێتەوە.

ئەنجومەن حەسەن، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردسات نیوز ئاماژەی بەوەدا، بە فەرمانێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ، دەبێت كۆتایی بە راژەكانیان بهێنرێت و لەكار دووربخرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕو، پاڵپشت بەو بڕیارە 195 فەرمانبەری گرێبەستی شارەوانی دوورخراونەتەوە، كە تەمەنیان لە 60 ساڵ زیاتر بووە و لە بەشەكانی چاكسازی شەقام، خاوێنكردنەوە و باخچەكان كاریانكردووە.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە بەهۆی ئەوەی خزمەتیان لە 15 ساڵ كەمترە مووچەی خانەنشینی نایانگرێتەوە ودوورخستنەوەشیان كێشەی گەورە بۆ شارەوانی سلێمانی دروست دەكات و هیچ بڕیارێكیش بۆ دامەزراندنی كەسانی نوێ لە جێگەیان نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامە(پرسی رۆژ) رایگەیاند: هەموو لایەنە کوردییەکان لە خەمی هەرێمی کوردستاندان، بەڵام کاتێک مژارەکە دەگاتە سەر شێوازی کارکردن، پڕۆژەی جێبەجێکردنی ئەجێندای حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان، لێکتێگەیشتنەکان دەگۆڕێن.

 بێرکۆتی لەبارەی دروستبوونی گرژییەکان و هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد: هیچ رێگرییەکی یاسایی یان شەرعی نییە بۆ ئەوەی هەر لایەنێکی سیاسی، پێش هەڵبژاردن یان دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان هاوپەیمانی لەگەڵ هێزێکی تردا بکات.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی جەختی لە ئامادەیی لایەنەکەی بۆ گفتوگۆ کردەوە و ئاشکرای کرد: برایانی یەکگرتووی ئیسلامی و بەتایبەت مامۆستا سەلاحەدین بەهادین هەوڵێکی باشیان داوە؛ پێشبینی دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانە بکرێت کە خاوەن فراکسیۆنن لە پەرلەمانی کوردستان، هاوکات ئەگەری سازدانی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵیش لەئارادایە بۆ ئەوەی هەموو لایەک بە بەرپرسیارێتییەوە ئەرکی سەر شانی خۆیان جێبەجێ بکەن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ کۆبووەوە، ئەمڕۆ لە سەردانێکی مەیدانیی و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکەی کرد.

قوباد تاڵەبانی لەکاتی گفتوگۆ لەگەڵ سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە رایگەیاند، دانیشتووانی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و گوندەکانی ئەو دەڤەرە ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی کەمئاوییەوە دەناڵێنن، هەربۆیە ئەم پڕۆژەیە ئەولەوییەتی ئێمەیە و بە هەر نرخێک بێت، دەبێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی دانیشتووانی ئازیزی دەڤەرەکەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران، پشتیوانی خۆشی بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار دووپات کردەوە و جەختی کردەوە هەموو هاوکارییەکیان پێشکەش دەکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان و رێگە نادات کارکردن لە پرۆژەکەدا پەکی بکەوێت.

پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بە گوژمەی 139 ملیارد دینار لە ساڵی 2024وە کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا ئێستا نزیکەی 50٪ کارەکانی تەواو بووە.  بە تەواوبوونی پڕۆژەکە جگە لەوەی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ و تەکیە و ئاغجەلەر و ژمارەیەکی بەرچاو لە گوندەکانی ناوچەکە بە یەکجاری چارەسەر دەبێت، کەرتی کشتوکاڵیش لە سنورەکە دەبووژێنێتەوە و زیاتر لە 30 گوند لە پڕۆژەکە سوودمەند دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و رایدەگەیەنێت، بەهۆی پشووی رەسمی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەمموز، گۆڕانکاری لە کاتی سەرە ئەلیکترۆنییەکاندا کراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بڕیارەکان بەم شێوازەی خوارەوە دەبن: سەرجەم ئەو نۆرە ئەلیکترۆنییانەی کە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە دیاریکرابوون، بە هەمان کاتی پێشوویان دەگوازرێنەوە بۆ رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، رێکەوتی 19ی تەمموز، هەروەها ئەو هاووڵاتییانەی کە کاتی سەرەکەیان بۆ دوای کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ داناوە، پێویستە لە رۆژی یەکشەممەدا رێک کاتژمێر 12:00 لە ناو بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئامادە بن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ رێوڕەسمێكی تایبەت بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆكەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن  بڵاویكردەوە، لەسەر داواكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیرا، بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی.

سەرۆك مام جەلال رۆڵێكی سەرەكی و یەكلاكەرەوەی هەبوو لە دامەزراندن و هێنانەدیی پڕۆژەی فڕۆكەخانەیەكی نێودەوڵەتی لە سلێمانی، لە سەرەتای ساڵی 2000 بڕیاریدا فڕۆكەخانەكە دروستبكرێت، لە ساڵی 2003 كاركردن لە پڕۆژەكە دەستپێكرد و دوای تەواوبوونیشی لە 21ی تشرینی یەكەمی 2005 یەكەم گەشتی ئاسمانیی بەرەو شاری عەمانی پایتەختی ئوردن ئەنجامدرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسیی هەرێم ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاجیاکان روو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەراورد بە رۆژانی رابردوو ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە، هاوکات ئاراستەی با بەرەو باکوری رۆژئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشوری هەرێم و ئیدارەی گەرمیاندا هەیە.

کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما کەمێکی تر نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:43 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی

ئاکرێ:41 پلەی سیلیزی

گەرمیان:45 پلەی سیلیزی

سۆران: 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران:33 پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە داواكارییەكی رەسمی كۆمپانیای سپەیس ئێكس دەكات بۆ كاراكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی ستارلینك.

كۆمپانیای سپەیس ئێكس داواكارییەكی رەسمی پێشكەش بە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد تا بتوانێت خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێتی مانگی دەستكردی ناسراو بە ستارلینك بە شێوازێكی رەسمی و یاسایی بخاتەگەڕ.

لەو بارەیەوە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایگەیاندووە، مەرج و ڕێكارەكانی حكومەت و وەزارەتی گواستنەوە بۆ كۆمپانیاكە خراونەتەڕوو كە پێویستە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان ڕەچاو بكرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بە گەرمی پێشوازی لەو هەنگاوە دەكەن، چونكە ستارلینك یەكێكە لە پێشكەوتووترین خزمەتگوزارییەكانی گەیاندن لە جیهاندا و جێگیركردنی، دەبێتە هەنگاوێكی ستراتیژی بۆ دابینكردنی فرەچەشنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و هەردوولا تاوتوێی پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عیراق کرد.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی راگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی بەرهەمدار و بەسوودمان کرد لەبارەی سیاسەت و پێگەی یەکێتی لە کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوڕابووین لەگەڵ ئەوەی یەکێتی لە چەند ساڵی رابردوودا بووەتەوە بە حزبی جێی ئومێدی خەڵکی کوردستان، بەڵام دەبێت بۆ لەمەودوا زۆر زیاتر لە جاران لە چین و توێژە جیاوازەکانی خەڵکی کوردستان نزیکتر ببینەوە.

وتیش، سوپاسیشی دەکەم کە کتێبی بیرەوەرییەکانی خۆی (کڵپەی ژێر خۆڵەمێش)ی پێشکەش کردم. کاک شێخ جەعفەر تێکۆشەرێکی دیاری سەردەمی شۆڕشی نوێ بووە، بە دڵنیاییەوە خوێندنەوەی بیرەوەرییەکانی بۆ باشتر ئاگاداربوون لە مێژووی ئەو سەردەمە بەسوودە بۆ هەموو لایەک.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

بەپێی لیستەکە، لەماوەی سی رۆژدا موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم دابەش دەکرێت.

رۆژی 15ـی مانگ دابەشکردنەکە دەستپێدەکات و رۆژی 18ـی مانگ کۆتاییدێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ی تەممووزی 2026، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلبرێشت فۆن ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و تیمی سەربازی و دیپلۆماسیی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەی کردبوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پێشمەرگە بە گرنگییەوە رۆڵی باڵای کونسوڵی گشتی و راوێژکارانی سەربازیی ئەڵمانیای لە هاوکاری و هەماهەنگیی بەردەوامیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند و رایگەیاند: سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ حکومەت و سوپای ئەڵمانیا هەیە بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانیان، ئەلبرێشت لە ماوەی ئەرکەکەیدا زۆر دڵسۆزانە هەوڵی داوە بۆ بەرەوپێشچوون و بەردەوامیی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوانمان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکی نوێیدا و دڵنیاین کە هەمیشە وەک دۆستێکی راستەقینەی گەلی کوردستان دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا باسی لە رۆڵ و کاریگەریی هێزەکانی وڵاتەکەی کرد لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ تێکشکاندنی داعش لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و رایگەیاند: سوپاسگوزارین بۆ ئەو هاوبەشییە بەردەوامەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا، کار و ئەولەویەتی هەرە باڵای ئێمە سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە و هیواخوازین لە داهاتوودا پەیوەندییەکانی نێوانمان فراوانتر و بەهێزتر بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەگەڵ لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری یەکێتیی ژنانی کوردستان و بەڕێوەبەرانی رێکخراوەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی دووشەمە(13/7/2026) بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی کاروچالاکییەکان و چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی یەکێتیی ژنانی کوردستان. 

قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە هەوڵە بەردەوامەکانی لاڤە حیکمەت و بەڕێوەبەرانی رێکخراوەکە کرد کە لەماوەی چەند مانگی رابردوودا رێوشوێنی پێویست و گونجاویان گرتووەتەبەر بۆ نوێکردنەوە و رێکخستنەوەی یەکێتیی ژنان و گەشبینی خۆی دەربڕی کە لە ئەنجامی ئەم هەوڵانەدا یەکێتیی ژنان بتوانێت بە شێوەیەکی سەردەمیانە داکۆکی لە مافەکانی ژنان بکات و ببێتە ئەو رێکخراوەی کە ژنانی کوردستان پێویستییان پێیەتی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراویی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال داوایکرد لەم قۆناغە نوێیەدا گرنگیی تایبەت بدەن بە پەرەپێدانی تواناکانی ژنان لە بوارە جیاوازەکاندا و هاوکار و یارمەتیدەریان بن بۆ ئەوەی بەسەر کۆسپ و گرفتەکاندا زاڵبن، تا ساڵ لە دوای ساڵ لە ئامانجی گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەرتر نزیکتر ببینەوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە گرنگیشی زانی یەکێتیی ژنان هۆشیاری یاسایی لەناو ژناندا زیاتر پەرە پێ بدات و کار بکەن بۆ ئەوەی ژنان لەبەردەم یاسادا یەکسان بن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ لە عیراق و هەرێم پشووە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمیش دەڵێت: لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: سبەینێ سێشەممە. 14ـی 7ـی 2026، بەپێی رۆژژمێری رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی شۆڕشی 14ی تەمووزی 1958، لە سەرجەم دامودەزگا رەسمییەکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشداوە: لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، "بەغداد 120 ملیار دیناری لەکۆی تەمویلی موچە بڕیوە".

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندووە: تەمویلی موچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتەکەمان.

وەزارەتی دارایی هەرێم دەشڵێت: زیاتر لە 841 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی، بەڵام وەزارەتی دارایی فیدراڵ 120 ملیار دیناری لە كۆی تەمویلی موچە بڕیوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم: زیاتر لە سێ ملیار دینار لە شایستەی موچەی مانگەكانی رابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی نەنێردراوە

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی موچە، وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە: دوای تەواوكردنی رێكارەكان و وەرگرتنی پارەكە بە كاش لیستی موچە بڵاودەكرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ کوردسات نیوز ئاشکرایکرد ، حکومەتی عیراق بڕی زیاتر لە 841 ملیار دیناری وەک پارەی موچەی مانگی حوزەیرانی (شەش)ی فەرمانبەرانی هەرێم، خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار تایبەت بە کوردسات نیوزی رایگەیاند؛ بەغداد بە رەسمی پرۆسەی ناردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەستپێکردووە و پارەکەی خستووەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عیراق.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بۆ موچەی مانگی حوزەیران (مانگی شەش) خەرجکراوە، بڕەکەی زیاترە لە 841 ملیار دینار.

بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە ماوەکانی داهاتوودا و دوای تەواوبوونی رێکارە بانکییەکان، وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی ووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان رابگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، لە ماوەیەکی نزیکدا دەرگای ناونووسین بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی 2027 بە ئەلیکترۆنی دەکرێتەوە و داواش لە هاووڵاتییان دەکات بەڵگەنامە رەسمییەکانیان ئامادە بکەن.

وریا مەولانا خالید بالیسانی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ بە مەبەستی ئامادەکاریی پێشوەختە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2027، لە ماوەیەکی نزیکدا دەرگای ناونووسین بەڕووی ئەو هاوڵاتییانەدا دەکرێتەوە کە خوازیارن گەشتی حەج ئەنجام بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێم، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکییەکانیان بۆ پرۆسەکە تەواو کردووە، راشیگەیاند کە ناونووسینەکە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت.

حەج و عومرەی هەرێم داوا لە هاووڵاتییان دەکات پێشوەختە بەڵگەنامە پێویستەکانیان ئامادە بکەن، لەوانەش (پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی و ژمارەی بێ هاوتای کەسی – UPIN)، بۆ ئەوەی لە کاتی کردنەوەی سیستمەکەدا بە بێ هیچ کێشە و گرفتێک بتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عیراق رێکارەکانی  بۆ خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد

سەرچاوەیەکی تایبەت لە نێو وەزارەتی دارایی عیراقەوە بە محەمەد عەبدولرەحمان، پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، رێکارەکان لە بەشی بودجە لە نێو وەزارەتی دارایی عیراقەوە دەستپێکردوە، لە دوای تەواو بوونی لەو بەشە، نوسراوی خەرجکردنەکە رەوانەی بەشی ژمێریاری دەکرێت.

ئەو سەرچاوە تایبەتە بە پەیامنێری کوردسات نیوزی راگەیاند، هەوڵدەدەین ئەمڕۆ رێکارەکانی خەرجکردنی پارەی موچەی هەرێم کۆتایی پێبێت، وتیشی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری دارایی فەرمانەکەی دەرکردوە بۆ دەستپێکردنی رێکارەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...2425262728...991