بەبۆنەی کۆچی دوایی، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد ، ئاماژەی بەوەکردوە دڵگرانە و  خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

لە پەیامێکیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم نوسیویەتی؛" زۆر دڵگران و غەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیاری بنەماڵەکەتان".

لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانیدا هاتووە؛ " لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان  و بنەماڵەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین".

لە کۆتایی پەیامەکەشدا، نویسیویەتی؛ "دواکارین خوای گەورە روحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری و سەلامەتی بە ئێوە و هەموو لایەک ببەخشێت".