بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی رابردوو لە رۆژی 1 بۆ 31ـی ئابی 2026 لە نەخۆشخانەی شار 31هەزار و 615  نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 24هەزار و 334  نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و شەش هەزار و 259 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 948 نەخۆش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار شەش هەزار و 767 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە دوو هەزار و 42 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 923 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 928 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 783 نەخۆش لە بەشی هەناوی و 360 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار و 755 نەخۆش لە بەشی شكاوی داخڵ بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار هەزار و 328  نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 560 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 141 نەشتەرگەری قەستەرە و 84 شەبەكە و باڵۆن و 107 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە.

ئاشكراشیکرد، مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 66 هەزار و 585  شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 741 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها 12 هەزار و 761، تیشك و 399 ئیكۆ و سێ هەزار و 768 سۆنەر و 637 چارەسەری سروشتی ئەنجام دراوە.