کوردستان

نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە و حەدەس رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ترسی ھەیە لە تواناکانی بەغداد بۆ پاراستنی ھەرێم، جەختیشیکردەوە لەوەی ئەم قۆناغەی ئێستا پێیدا تێدەپەڕن قورسترە لە قۆناغی داعش، چونکە ئێستا بەرەی رووبەڕووبوونەوە نەزانراوە. 

نێچیرڤان بارزانی ستایشی ھەڵوێستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و داواشی لە حکومەتی عێراق کرد رۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە پاراستنی ھەرێم. 

سەبارەت بە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانانیش وتی، ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لە بوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەدات، نەک بە تەنھا. وتیشی دەبێت سنورێک بۆ ھەڵوێستی گروپە چەکدارەکان دابنرێت.

رەتیشیکردەوە ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان ھەرێم و ئیسرائیلدا ھەبێت و ھیچ بارەگایەکی موسادیش لە ھەرێم نییە. 

وتیشی، لێدوانەکانی ئێران سەبارەت بە بوونی ئەو پەیوەندییە دروست نین، چونکە تاران ھیچ بەڵگەیەکی لەوبارەیەوە پێشکەشی بەغداد نەکردووە. 

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ھەرێمیش لەگەڵ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، بە تەواوەتی رەتیدەکەنەوە کە پەکەکە خاکی ھەرێم دژی تورکیا بەکاربھێنن. 

سەبارەت بە رەوشی ھەرێمیش باسی لەوەکرد، بەوپەڕی شەفافیەتەوە مامەڵەیان لەگەڵ بەغداد کردووە سەبارەت بە داھاتەکان، رەوشی ئابوری ھەرێمیشی بە ئاڵۆز و قورس وەسف کرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات بڵاویکردەوە، ئەو چالاکوانە خەڵکی پارێزگای ئیلامە و ناوی فاتمە شێخییە و تەمەنی ٢٢ ساڵە، دادگای ئێران تۆمەتباریکردووە بە بێڕێزیکردن بە پیرۆزییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەرامبەر ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان، دادگای ئێران سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەر ئەو چالاکوانەدا سەپاندووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکە بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵپەسێردراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی گەرمیان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، سبەینێ پێنجشەممە شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەروی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوورەکەیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە ھەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت. 

دەشڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی ھەموو لایەک، بڕیاریان داوە سبەینێ پێنجشەممە رێکەوتی (٢٠٢٤/٢/١٥) لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارێزگای ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەبارەت بەو شەپۆلە بارانبارینەی کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەپێی ھەڵسەنگاندنی رەوشەکە، سبەینێ پێنجشەممە، پشوو نییە و لەسەرجەم دامودەزگا و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە دەوام ئاساییە.

راشیگەیاند، "لە ماوەی ساڵانی رابردوودا، لەپێناو دروستنەبوونی لافاو و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی، ھەموو رێکارێک لە پاککردنەوەی رێرەوەکانی ئاوی سروشتی باران، ئاوی قورس، کەند، مەنھۆلەکان و ئاوەڕۆکانی ناوشار گیراوەتەبەر و  پڕۆسەکەش تاکو ئێستا بەردەوامە".

دەشڵێت، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و فەرمانگاکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ ھەر ئەگەر و پێشھاتێکی نەخوازراو و مەترسی دروستبوونی لافاو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشوھەوا، رۆژی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ تەواوی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش رایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، بارانی بەخوڕ ناوچەکانی ھەولێر و دھۆک و ڕاپەڕین و سۆران دەگرێتەوە، دواینیوەڕۆش دەگاتە سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکووک، بارانەکەش با و ھەورەتریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

ھەروەھا ھۆشدارییش لەبارەی خۆپارێزی و بەرچاوڕوونیی کەشەکە بە ھاووڵاتییان دەدات و داوادەکات، لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو ھەیە، دوور بکەونەوە، بۆ دووربوون لە ھەورەتریشقەش، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و لە ڕێگە سەرەکییەکان ھۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێت ڕێگا بەکار نەھێنرێت و بە ڕێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەند بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی قۆریتانی سنوری قەزای کۆیە، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ دروستبووە و سەرەنجام بە فیشەک کەسێک کوژراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی "عەباس مەولود"ە و کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی ھەولێرە و بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی ھەولێر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای بەسرە لەگەڵ عەلی رەزا کۆنای باڵیۆزی تورکیا لە عێراق و کونسوڵی ئەو وڵاتە لە بەسرەو وەفدێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوەی تورکیا کۆبووەتەوە و سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە داوایان لە باڵیۆزی تورکیا کردووە ھەوڵەکانی بخاتەگەڕ بۆ ھەڵگرتنی ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی. 

زەھرە ئەلبەجاری سەرۆکی لیژنەکە رایگەیاند، لیژنەکەیان بەدواداچوونیان کردوەو فرۆکەخانەی سلێمانی ھیچ گرفتێکی تەکنیکی و ئیداری نییە و داوای کرد تورکیا پێداچونەوە بەبڕیارەکانی سەبارەت بە فرۆکەخانەی سلێمانی بکات. 

لای خۆیەوە، کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەکە داوای کرد وەک دەستپێشخەرییەک بۆ قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتی، تورکیا ئابلۆقەی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی لاببات، کە زیاتر ھاوڵاتیان لێ زیانمەندن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاپۆرتێکی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی، لە ئەنجامی یەکگرتنی ھەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ھەرێمی کوردستان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دەکات.

لەژێر رۆشنایی ڕاپۆرتەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانیدا، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی داواکارییەک ئاڕاستەی ھاووڵاتییانی دانیشتووی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکات کە پارێزگاری لە ئاوەڕۆی ماڵ، شەقام، گەڕەک و کۆڵانەکانیان بکەن و بەخاوێنی رایبگرن.

داواشدەکات، لەئەگەری ڕوودانی دۆخی نەخوازراودا، پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتن بە ژمارە ١٠٠ وە بکەن، بەمەبەستی بەھاناوەچوونیان لەڕێگای تیمەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە گوندی مەملەحەی سەر بە ناحیەی سەنگاو، بەھۆی دەمەقاڵێوە شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا ڕوویداوە و یەکێکیان تەقەی لەوەی دیکەیان کردووە، سەرەنجام ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ فیشەکی بەرکەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی کوژراوەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی چەمچەماڵ و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

سەرچاوەکە راشیگەیاند، کەسی تەقەکەر بۆ شوێنێکی نادیار ھەڵاتووە و لەلایەن دادوەرەوە بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لەگەڵ وەزیری داد و سەرۆک و جێگران و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دواکەوتنی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ڕەھەندە دەستووری و یاساییەکان و ئەگەر و لێکەوتەکانی، خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.

سەرۆکی ھەرێم جەختی کردووەتەوە سەرۆکایەتی ھەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەموو ڕێکارێکی دەستووری و یاسایی دەگرنەبەر بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی ھەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سروشتییەکان و بازرگانیی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.

دەشڵێت، ھەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگی لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەراوێزی بەشداریکردنیان بوو لە لوتکەی جیھانیی حکومەتەکان کە ئێستا لە دۆبەی بەڕێوەدەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی...

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی مام رەشید سندی
 
‎کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین مام رەشید سندی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.

‎مام رەشید سندی فەرماندەی رۆژە سەختەکانی خەبات و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، خاوەنی مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە تێکۆشانە لەمێژووی خەباتی کورددا.

‎لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

‎دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دارای حاجی ئیبراھیمی چەرمەگا، کەسایەتی عوزێری لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کردووە رایگەیاندووە، دەستخۆشی لەھەر دەستپێشخەرییەک دەکەن کە کۆتایی بە سەرانە وەرگرتن و دەربەگایەتی بھێنێت بێت.

دەشڵێت، ھەر لەسەرتاوە ئەوان دژی دروستکردنی ھەر قەڵا و دیوەخانێک بوون کە بخزێندرێتە پاڵ ناوی ھەر حزب و کەسایەتیەکی باڵاوە بەتایبەت عەشیرەتێک کە خاوەنی قوربانی و سەدان شەھید و داستان و خەباتە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرکەسێک لەیاسا دەرچووە پێویستە لەرێگەی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت و ئەوان پشتیوان دەبن. 

وتیشی، ئەو قەڵایەی دروستکراوە باخێکی گەنجێکی عوزێر بووە نەک ھی عەشیرەتی عوزێری و داواکارن ناو و ناوبانگی باوباپیرانیان و خۆمان بپارێزن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. دیندار زێباری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، حکومەتی ھەرێم لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١، پلانی ھەرێمی کوردستانی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ٢٠٢١ تا ٢٠٢٥ پەسەند کردووە، پلانەکەش بە بەشداری و ڕاوێژکردن بە دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و یۆنامی و وەزارەتەکان و کۆمەڵگای مەدەنی بووە و پلانەکەش لە (٢٧) بەش پێکدێت.

وتیشی، ئامانجی پلانەکە گونجاندنی یاسا و بڕیارە بەرکارەکانی حکومەتی ھەرێمە لەگەڵ رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ڕێژەی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ زیاتر لە ٢٥٪ زیادیکردووە، ئەوەش نیشانەی ئەوەیە حکومەتی ھەرێم وێڕای ئاڵنگاری و بەربەستەکان ھەنگاوی زۆری ناوە لە بارەی جێبەجێکردنی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...197198199200201...808