ئەو گەریلانەی پەكەكە كە چەكەكانیان لەناوبرد بە ناوی گروپی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە
هەساو ئەمیر
١١ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئەو گەریلانەی پەكەكە كە چەكەكانیان لەناوبرد بە ناوی گروپی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتی راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە: وەكو وەڵامێك بۆ بانگەوازەكەی ئۆجەلان چەكەكانمان لەناوبرد.
ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی رەسمیدا لە ئەشکەوتی جاسەنە لە سلێمانی بەشێک لە گەریلاکانی پەکەکە چەکەکانیان لەناوبرد و ئاماژە بەوەدەکەن، هاوڕان لەگەڵ بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلان رابەری باڵای پەکەکە، لەبارەی بڕوابوون بە ئاشتی کۆمەڵایەتی و هێزی سیاسی نەوەک چەک.
ئەوەش هاتووە، وەک وەڵامێک بۆ بانگەوازی ئۆجەلان چەکەکانیان لەناوبردووە و هیواش دەخوازن، "ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەل، بۆ گەلانی توركیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرجەم مرۆڤایەتی".
دەقی راگەیەنراوەکە: