بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند کە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستگیرکردووە کە ئەمڕۆ لە شەقامی خەبات لە پاش ئەوەی لە منداڵێکی دا هەڵهات.

وردەکاریەکانی روداوەکە:

روداوەکە کاتژمێر5:30 دوای نیوەڕۆ لە شەقامی خەبات رویداوە، کە تێیدا شۆفێرێک بەئۆتۆمبێلەکەیەوە لە منداڵێکی داوە و بەجێی هێشتووە.

منداڵەکە لە ئەنجامی ئەم روداوەدا برینداربووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێت.

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رونی کردوەتەوە، کە توانراوە تۆمەتباری روداوەکە دەستگیربکرێت و سەبارەت بە ناسنامەی تۆمەتبارەکە هاتووە؛ تۆمەتبارەکە کەسێکی 18 ساڵە.