بڕیارە دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمەوە کۆببێتەوە
هەساو ئەمیر
١٠ی تەمووزی ٢٠٢٥
بڕیارە هەفتەی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ خەرجکردنی موچەی موچوخۆرانی هەرێم کۆببێتەوە.
بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 14ی تەمموز، دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و دوورخستنەوەی پرسی موچە لە ناکۆکییەکان کۆببێتەوە.
سکاڵاکە لەسەر سەرۆکوەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی موچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسی.
هەروەها لە سکاڵاکەدا داواش کراوە، بڕیارێکی سالاری دەربکرێت بۆ خەرجکردنی موچە و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و گرفت بۆ خەرجکردنی موچە دروست نەکرێت.