کارەبای سلێمانی: تەواوی گەڕەکەکانی ناو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کارەبایان بووە 24 سەعاتی
هەساو ئەمیر
٩ی تەمووزی ٢٠٢٥
کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە، تەواوی گەڕەکەکانی ناو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کارەبایان بووە 24 سەعاتی. دەشڵێت: لە ئێستادا کارکردنی 291 مووەلیدە راگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم گەڕەکەکانی ناو شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کارەبایان بووە بە 24 سەعاتی، لە ئێستادا 41 گەڕەکی ناو سەنتەری شار و چەند گەڕەکێکی دەرەوەی سەنتەری شار لەناو پرۆژەی رووناکیدان.
بەپێی ئەو ئامارەی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا 104 هاوبەشی کارەبا لەناو پرۆژەی رووناکیدان، کە ژمارەیان 504 هەزار هاووڵاتییە و 291 مووەلیدەی گەڕەکەکانیش کوژێنراونەتەوە.
ئەو گەڕەکانەی سلێمانی کە لە ئێستادا لەناو پرۆژەی رووناکیدان ئەمانەن:
"سێتوان، زێڕينۆك، خەبات، ياڵەكەى خەبات، شۆڕشى نوێ، ئیبراهيم ئەحمد، كانیبا، گوڵی شار، گرین ستی، شوقەكانی یەكگرتوو، هۆمەرە كوێر، گەڕەكى چيا، نەخۆشخانەی هيوا، نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە، نەخۆشخانەی سمارت، سەرشەقام، بەشێكی مامۆستايان، وەيس، جولەکان، بەرانان، گردی علی ناجی، كانی ئاسكان، عەقارى، شێخ فەتاح، شێخ محێدین، قالاوە، چوارباخ، شارەوانی، حاجى ئاوا، ئوتێل گراند میلینیۆم، مامۆستايان، باخان، سەربەرزی، مەجيدبهگ، باخی سعید بەگ، كارێزەوشك، هەواری تازە، شێخان، رزگارى تازە، زەرگەتە، شەهيدانى زەرگەتە، گردی ئەندازیاران، بەشێكی بەرانان، بەختياری، بەختياری تازە".
پرۆژەی رووناکی پرۆژەیەکی حکومەتی هەرێمە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 سەعاتی و بەپێی ئەو پلانانەی حکومەت دایناوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 سەعاتی پێدەگات.