جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاجەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا

بەهۆی بێدەنگیی و هاوكارینەكردنی ئەمریكا لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ئێران، ترەمپ رەخنەی توند لە هاوپەیمانی ناتۆ دەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەژماری رەسمی خۆی لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە، وڵاتانی ناتۆ هیچ هاوكارییەكی واشنتۆنیان لە جەنگی ئێران نەكردووە و تەنیا تەماشاكەر بوون.

لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەمریكا پێویستی بە هاوكارییەكانی ناتۆ نییە و پێویستە ئەم هەڵوێستە لە بیر نەكرێت، چونكە ئێران لە رووی سەربازییەوە تێكشكێنراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ هەمیشە هاوپەیمانیی ناتۆ وەك بارگرانییەكی دارایی لەسەر ئەمریكا دەبینێت و پێی وایە وڵاتانی ئەندام سود لە پارە و هێزی ئەمریكا وەردەگرن، بەبێ ئەوەی لە كێشە نێودەوڵەتییەكاندا هاوكارییەكی كردەیی واشنتن بكەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەک وەڵامێک بۆ بنبەستی دیپلۆماسی، پنتاگۆن خەریکی ئامادەکردنی بژاردەی سەربازیی توندە بۆ لێدانی گورزێکی یەکلاکەرەوە لە ژێرخانی وزەی ئێران.

بەپێی راپۆرتە میدیاییەکان، پنتاگۆن خەریکی ئامادەکردنی کۆمەڵێک بژاردەی سەربازیی توندە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران، کە رەنگە بەکارهێنانی هێزی زەمینی و هەڵمەتێکی فراوانی بۆردومانکردن لەخۆ بگرێت. لێپرسراوانی واشنتۆن ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوانە وەک "گورزی کۆتایی" دیاری کراون و ئامانج لێیان گۆڕینی رەوشی ناوچەکەیە، بەتایبەت ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا و گەرووی هورمز بە داخراوی مایەوە، ئەم هەڵکشانی گرژییە لە کاتێکدایە کە ترەمپ دەیەوێت لە رێگەی نیشاندانی هێزێکی تێکشکێنەرەوە، پێگەی خۆی لە گفتوگۆکانی ئاشتی بەهێز بکات یان سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە رابگەیەنێت.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای ئەمریکاوە ئاشکرایکرد، چوار بژاردەی سەرەکی لە بەردەم سەرۆکی ئەمریکادان، یەکەمیان بریتییە لە داگیرکردن یان گەمارۆدانی دوورگەی "خارگ" کە ناوەندی سەرەکی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانە.

هەروەها بژاردەی تر بریتییە لە کۆنترۆڵکردنی دوورگەی "لاراک" کە پێگەیەکی ستراتیژییە و راداری پێشکەوتوو و بەلەمی هێرشبەری تێدایە بۆ چاودێریکردنی جوڵەکان لە گەرووی هورمز، جگە لەمانە، ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی "ئەبومووسا" و دوو دوورگەی بچووکی تر لە رۆژئاوای گەرووەکە لە ئارادایە، کە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی تاراندان بەڵام ئیماراتیش داوایان دەکات.

لایەنێکی تری پلانە سەربازییەکانی واشنتۆن پەیوەندی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانەوە هەیە، سوپای ئەمریکا پلانێکی وردی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە قوڵایی خاکی ئێراندا داڕشتووە، بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی کە لە ژێرزەمینەکاندا حەشار دراون، لێپرسراوان دەڵێن ئەگەر ئەم کارە زۆر ئاڵۆز بێت، ئەوا بژاردەی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوان بۆ سەر ئەو دامەزراوانە لە پێشینەی کارەکان دەبێت تا رێگری لە بەدەستهاتووی تاران بە مادە ئەتۆمییەکان بگرێت.

سەرەڕای ئەم ئامادەکارییانە، هێشتا بڕیاری رەسمی و کۆتایی نەدراوە و کۆشکی سپی ئەم پلانانە وەک گریمانە دەبینێت، بەڵام سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە کە ترەمپ ئامادەیە فشارەکان زیاد بکات ئەگەر تاران نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ بە ئەنجامێکی دیاریکراوەوە، یەکەم هەنگاوی ئەم هەڵکشانە رەنگە بۆردومانکردنی وێستگەکانی کارەبا و دامەزراوەکانی وزە بێت، کە ئێران پێشتر هەڕەشەی کردووە لە ئەگەری رودانی وەها هێرشێکدا، کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی کەنداو دەبێت.

لە کۆتاییدا، رەوشی ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی نادیار هەنگاو دەنێت. ئەگەرچی واشنتۆن دەیەوێت لە رێگەی ئەم "گورزە کۆتایییەوە" کۆتایی بە ململانێکان بهێنێت، بەڵام مەترسیی ئەوە هەیە ئەم بژاردانە لەبری کۆتاییهێنان بە شەڕ، ببنە هۆی درێژخایەنکردن و توندترکردنی پێکدادانەکان، چونکە تاران رۆڵی دەبێت لەوەی چۆن و کەی شەڕەکە کۆتایی پێ دێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی هۆشدارییەکاندا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران شکستهێنانی ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر تاران و گەرووی هورمز دەخاتە ڕوو.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە لێدوانێکی نوێدا هێرشی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی واشنتۆن و هەڵوێستی وڵاتانی ناوچەکە و رایگەیاند، کە ئەمریکا نەیتوانیوە ئامانجە سەرەکییەکانی لەم جەنگەدا بپێکێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەکردەوە، واشنتۆن هەم لە جەنگی سەربازی و هەم لە پڕۆژەی "گۆڕینی دەسەڵات" لە تاران شکستی هێناوە.

عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، گەرووی هورمز بووەتە "شکستێکی تر بۆ دوژمن" و ئێستا تاران تاوتوێی پلانەکان دەکات بۆ چۆنیەتی بەڕێوەبردنی گەرووەکە لە قۆناغی دوای جەنگ.

عراقچی وڵاتانی دراوسێی تۆمەتبار کرد بەوەی هاوکاریی ئەمریکایان کردووە لە دژی ئێران و تەنانەت ئامادە نەبوون ئیدانەی هێرشەکانیش بکەن، هۆشداریشی پێدان کە گوێڕایەڵی نەکردنیان بۆ هۆشدارییەکانی تاران، ئەوانی گەیاندووەتە ئەم ڕەوشە نەخوازراوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە وڵاتانی ناوچەکە کرد، لە ئەمریکا دووربکەنەوە، چونکە بە وتەی ئەو، بەڵگەی تەواو لەبەر دەستە کە ئەو وڵاتانە لە جەنگی دژی ئێراندا هاوکاریی واشنتۆنیان کردووە.

سەبارەت بە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، رایگەیاند، هیچ دانوستانێکیان لەگەڵ واشنتۆندا نەبووە و تەنها لە رێگەی چەند وڵاتێکەوە پەیامیان ناردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە و دەڵێت؛ لە ئەگەری هەر هێرشێک ژێرخانی ئابوری وزەی ئەو وڵاتانە دەکاتە ئامانج.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە نوێترین لێدوانیدا هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی ئەمریکا و وڵاتانی دراوسێ کرد و ڕایگەیاند، واشنتن بە هاوکاریی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە پلان بۆ داگیرکردنی یەکێک لە دوورگەکانی ئێران دادەنێت.

قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری خاکەکەی نابێت و هۆشداریی دا کە ئەگەر هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بدرێت، ئێران ڕاستەوخۆ ژێرخانی ئەو وڵاتە ناوچەییە دەکاتە ئامانج کە هاوکاریی ئەمریکای کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگی سوری ئێران راپۆرتێکی لەبارەی ئامارەکانی زیان گەشتن بە وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 85 هەزار شوێنی مەدەنی بۆردومان كراون

مانگی سوری ئێران راپۆرتی ئاماری زیانە ماددییەکانی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، لە سەرەتای جەنگەکەوە تائێستا زیان بەر 85 هەزار شوێنی مەدەنی کەوتووە بەهۆی بۆردومانەکانەوە. 

لە راپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە، تائێستا 64 هەزار و 583 یەكەی نیشتەجێبوون بۆردومان كراون، کە لەو ژمارەیەش تەنها لەتاران زیاتر لە 26 هەزار شوێنی مەدەنی زیانیان بەركەوتووە.

مانگی سوری ئێران ئەوەشی رونکردووەتەوە، تائێستا 694 شوێنی بازرگانی و 600 خوێندنگە و 282 نەخۆشخانە و دەرمانخانە و بنكەی تەندروستی زیانیان بەركەوتووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی عیراق لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆ بۆسەر بنکەی سەربازیی حەبانیە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئیدانەی هێرشەکە دەکەن و ئاماژەی بەوەشدا کە وەڵامیان دەبێت

وەزارەتی بەرگریی عیراق رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانكردنی بنكەیەكی تەندروستیی سەربازی لە  ناوچەی حەبانییەی سەر بە پارێزگای ئەنبار كە سەر بە وەزارەتی بەرگرییە، حەوت سەربازی سوپای عیراق گیانیان لەدەستدا و 13 سەربازی تر بریندار بوون و لە ئێستاشدا گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تا ئێستا تیمەكانی فریاكەوتن سەرقاڵی گەڕان و پشكنینن بەناو داروپەردوی بنكە بۆردومانكراوەكەدا.

وەزارەتی بەرگری عیراق ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەم بەئامانجگرتنە پێشێلكارییەكی زەق و مەترسیداری سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەكانە و بە مافی خۆیانی دەزانن کە سەرجەم رێكارەكان بگرنەبەر بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێگەی 'ئێران وۆر كۆست تراكەر' بڵاویکردەوە، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ئێرانەوە تائێستا، ئەمریكا زیاتر لە 30 ملیار دۆلاری خەرجكردووە

لە ماوەی بەردەوامبوونی جەنگی 26 رۆژەی نێوان ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا، تێچوی جەنگی ئێران لەسەر ئەمریكا 30 ملیار دۆلاری تێپەراندووە.

پێشتریش سكۆت بێسنێت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاندبوو، بودجەی پێویستیان بۆ جەنگەكە لە بەردەستدایە و تێچوی جەنگەكەش تائێستا لەو ئاستەدایە كە پێشبینیان كردبوو.

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دابوو، داوایان لە كۆنگرێس كردوە بودجەی زیاتریان بۆ دابین بكات بۆ ئەوەی گرەنتی بەردەوامیی پشتگیركردنی سوپا بكەن لە داهاتوودا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی هێرشی سەر دامەرزاەكانی عیراق  و نێردە دیپلۆماسییەكان دەكات و پشتیوانی بڕیارێكی حكومەتی عیراقیش دەكات لەبارەی هێزە ئەمنییەكان.

لە كۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا كەشەوی رابردوو بەبەشداری سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆكی دستەی حەشدی شەعبی بەرێوەچوو، تێدا  ئیدانەی  هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی كرا و بەپیشێلكردنی  سەروەری عیراق وەسفكرا.  چوارچێوەی هەماهەنگ ی ئیدانەی هێرشی سەردامەزراوەكانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەكانی كردووە و جەختی لەسەر  گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی كردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە كۆبونەوەكەدا پشتیوانی لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی كراوە كە دەسەڵات دەدات بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بۆ بەرگریكردن لە خۆیان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل هێرشی كردەسەر ژێرخانی ئێران و لە بەرامبەردا سوپای پاسداران شەپۆلێكی موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد. 

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیان كردەسەر ژێرخانی ئێران لە تاران و ئەسفەهان و فرۆكەخانەی شیراز و بنكەی ئەتۆمی ئەبوشەهر و چەند ناوچەیەكی ئەهواز. 
میدیای ئێرانیش بڵاویكردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە تاران و ئەسفەهان و چەند شارێكی تر بیستراون.

سوپای پاسدارانیش شەپۆلێكی 80 یەمین موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و فەرماندەیی سوپای ئیسرائیلی بۆردومان كرد.
حكومەتی سعودیەش رایگەیاند، لە ماوەی چەند سەعاتێكدا 24 درۆنی ئێرانیان تێكشكاندووە و بە مافی خۆشیان دەزانن بەرگری لە خۆیان بكەن و وەڵام بدەنەوە. 
وەزارەتی دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، 15٪ی درۆنەكانی ئێران ئاڕاستەی ئیسرائیل و 85٪یان ئاڕاستەی وڵاتانی كەنداو كراون. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئیسرائیل راگەیاند، ئەمریكا پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران پێشكەشی تاران كردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگێكدا رێككەوتنێك بكرێت هاوشێوەی رێككەوتنەكانی غەززە و لوبنان.

میدیای ئیسرائیل بڵاویكردەوە، ئیدارەی ترەمپ پێشنیازێكی 15 خاڵی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادەكردووە كە تێیدا، جەنگ بۆ ماوەی مانگێك رابوەستێت و توانا ئەتۆمییەكەی ئێران لەناوببرێت و تاران پابەندی ئەوەبێت چەكی ئەتۆمی بەدەستنەهێنێت و یۆرانیۆم نەپیتێنێت و ئەوەشی پیتاندویەتی رادەستی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بكات و دامەزراوەكانی نەتەنز و ئەسفەهان و فۆردۆ دابخات.

راشیگەیاند، ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات دەستبەرداری گروپە چەكدارەكان بێت و گەرووی هورمز وەك ناوچەیەكی دەریایی ئازاد بمێنێتەوە و توانا سەربازییەكانی تاران تەنیا بۆ بەرگری لەخۆكردن بەكاربێن. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەرامبەردا سەرجەم سزاكانی ئێران هەڵدەوەشێنەوە و هاوكاری ئێران دەكرێت بۆ بەهێزكردنی وزەی ئەتۆم بۆ بەرهەمهێنانی ئاشتی و سزاكانی سناپ باكیش هەڵدەوەشێنەوە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆیتەرز ئاشکرایکرد، ترەمپ سورە لەسەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران و لێپرسراوانی ئیسرائیل گەشبین نین

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری سێ لێپرسراوی باڵای ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کۆتایی داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، بەڵام پێناچێت تاران بە هەموو مەرجەکانی واشنتن رازی بێت.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە رایگەیاند ، ئێران خواستی جدی هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و ئاشکرایکرد، دانوستانی سەرەتایی لە شەوی شەممەوە دەستی پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، سێ لێپرسراوەکەی باڵاکەی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکردووە، زۆر ئەستەمە تاران مەرجەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ قبوڵ بکات، سەرەڕای ئارەزووی ترەمپ بۆ دیپلۆماسی.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە، لێپرسراوانی ئێران پێشتر هەموو جۆرە دانوستانێکی راستەوخۆیان لەگەڵ واشنتۆن رەت کردبووەوە، بەڵام ترەمپ جەخت لەوە دەکاتەوە کە "تاران رێککەوتنی دەوێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، ئێران رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕیوە.

رۆژنامەی "یەدیعۆت ئەحرەنۆت"ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکرد، گۆڕانکارییەکی جیاواز لە هەڵوێستی تاراندا ەویداوە و باڵاترین دەسەڵاتی ئێران رەزامەندی لەسەر دەستپێکردنی دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ واشنتۆن دەربڕیوە.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە نهێنی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکای ئاگادار کردووەتەوە کە موجتەبا خامنەیی، رابەری نوێی ئێران، رەزامەندی نیشانداوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان و گەیشتن بە رێککەوتن.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، رابەری نوێی ئێران خواستی خۆی بۆ کۆتاییهێنانی خێرا بە جەنگ دەربڕیوە، بەڵام بەپێی ئەو مەرجانەی کە تاران دەستنیشانیان دەکات.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیاریدا بۆ ماوەی پێنج رۆژ هەر هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی وزەی ئێران دوابخات، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر مۆڵەتی 48 سەعاتی دابوو بە تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی خاچی سوری نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەڵیت ئەگەر رەوشەكە بەم شێوەیە بەردەوام بێت دەگاتە خاڵی نەگەڕانەوە.

میریانا سپۆلیاریتش سەرۆكی لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سور رایگەیاندووە، بە ئامانجگرتن و لەناوبردنی ژێرخانی وزە و سەرچاوەكانی ئاو و چاودێری تەندروستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڕەشەیەكی گەورەیە و دەكرێت رەوشەكە بگەیەنێتە خاڵێك گەڕانەوەی نەبێت.

وتیشی، گەورەترین سەرچاوەی نیگەرانیی ئەو زیانەیە كە پێدەچێت بەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان بكەوێت، چونكە زیانێكی لێدەكەوێتەوە كە دواتر چاككردنەوەی ئەستەم دەبێت.

لە 28ی شوباتی رابردووەوە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكردووە و لە بەرانبەریشدا ئێران لە رێی موشەك و درۆنەوە بەرژوەندییەكانی ئەو دوو وڵاتەی لە ناوچەكە كردووەتە ئامانج.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو دوپاتیدەكاتەوە هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، دەبێت داواكاریی وڵاتانی كەنداویش لەخۆبگرێت.

جاسم بدێوی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو رایگەیاند، هێرشەكانی ئێران بۆسەر وڵاتانی كەنداو بە موشەك و درۆن، كاریگەری گەورەی لەسەر پەیوەندییەكانیان دروستكردووە و خاڵێكی وەچەرخان و گەورە بوو نەك تەنها لەسەر ئاستی ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵكو لەسەر ئاستی ئاسایش و سەقامگیری جیهانییش، داخستنی گەروی هورمزیش لەلایەن ئێرانەوە شۆكێكی گەورە بوو بۆ ئابوری جیهان.

لەبارەی رێككەوتنیش لەگەڵ ئێران دەڵێت، هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، دەبێت وڵاتانی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو رۆڵێكی بەرچاویان هەبێت لە داڕشتنی و داواكارییەكانیشیان لە خۆبگرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت: هێرشەکانیان بۆسەر ئێران بەردەوام دەبێت و بەرنامەی ئەتۆمییەکەشی لەناودەبەن

بنیامین ناتانیاهۆ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران و حزبوڵای لوبنانی بەردەوام دەبێت و نیازیشیان هەیە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەناوبەرن.
وتیشی، دۆناڵ ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەوێت رێککەوتنێک ئەنجام بدات کە ئامانجەكانی شەڕ بەدیبهێنێت و
دەشیەوێت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیش بپارێزێت.
ئەوەشی رونکردەوە، ئەگەر هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران بكرێت، پێویستە تێیدا بەرژەوەندییەكانی وڵاتەکەی پارێزراو بێت و بە هەر رێگەیەكیش بووە، بەرژەوەندییەكانیان دەپارێزن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو دەنگۆیانە دوا کە باسیان لە دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکرد و ئەوەشی روونکردەوە کە هەردوولایان دەیانەوێت بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی و جەنگ بوەستێت

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پێشکەوتنێکی بەرچاو لە گفتوگۆکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەدەستهاتووە و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەت بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کۆشنەر ڕاوێژکاری سەرۆک، لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی 15 خاڵی و راگرتنی جەنگ لە پەیوەندیدان.

وتیشی، ئێرانییەکان خۆیان دەسپێشخەرییان کردووە و دەیانەوێت بگەنە رێککەوتن، هەر بۆیە فەرمانی کردووە بۆ ماوەی پێنج رۆژ هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران دوابخرێن، تاوەکو دەرفەت بە دانوستانەکان بدرێت، پێشدەچێت هەر ئەمڕۆ لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەنێوان هەردوولا ئەنجامبدرێت
.

ئەوەشی روونکردەوە، ئەم رێککەوتنە لەسەر بنەمای دەستبەرداربوونی تاران لە چەکی ئەتۆمی و یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراو بنیات دەنرێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەکی ئەرێنی بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت لەڕێگەی کردنەوەی خێرای گەروی هورمزەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، فۆرمی گۆڕانکارییەکان لە دەسەڵاتی ئێراندا جددی دەبێت و دەکرێت هاوشێوەی ڤەنزوێلا سەرکردەیەکی دیکە بدۆزنەوە بۆ وڵاتەکە، چونکە ئامانجی سەرەکی ئەوان رێگریکردنە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی و دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی درێژخایەن و گەرەنتیکراوە بۆ ئیسرائیل و هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1011121314...19