جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاجەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا

سەرۆكی ئێران رایگەیاند، ئامادەن كۆتایی بە جەنگ بهێنین، بەڵام گەرەنتیان دەوێت جارێكی تر هێرشیان نەكرێتەوە سەر هۆشداری دادەتە وڵاتانی ئەوروپا ئەگەر بێنە ناو جەنگەكەوە.

مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران رایگەیاند، ئامادەن كۆتایی بهێنن بە جەنگ، بەڵام مەرجیان هەیە و دەبێت گەرەنتییان پێبدرێت جارێكی تر توشی جەنگ نابنەوە.

دەشڵێت، متمانەیان بە ئەمریكا نییە چونكە باوەڕی بە رێگەی دیبلۆماسی نییە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و دووجار لە كاتی دانوستاندا هێرشی كردووەتەسەر ئێران و ئاسان نییە جارێكی تر رازی ببن دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بكەنەوە.

پزیشكیان هۆشداری دەداتە ئەوروپا و رایگەیاند، هەر دەستوەردانێك لەژێر هەر ناو و بیانوویەكدا لەم جەنگەدا دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت و وڵاتانی ئەوروپا پێویستە لەبری گرتنەبەری ڕێبازی تێكدەرانە دژی ئێران، سیاستەكانیان لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكاندا بگونجێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ ناچارکردنی تاران بە قبوڵکردنی مەرجەکان، واشنتۆن هەموو بژاردە سەربازییەکانی بۆ هێرشی تر و بەردەوامی فشارەکان خستووەتەڕوو.

پیت هێگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پنتاگۆن رایگەیاند، گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران بەردەوامن و بەرەو پێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیە بۆ ئیمزاکردنی رێککەوتن، بەڵام هاوکات جەختی کردەوە کە بژاردەی سەربازی و وەشاندنی گورزی نوێ لە ئەگەرە هەمیشەییەکانن.

وەزیری بەرگری ئەمریکا هۆشداریدا، ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، واشنتۆن ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە هێرشەکان. وتیشی: "سەرۆک ترەمپ هیچ بژاردەیەک بەدوور نازانێت، تەنانەت ناردنی هێزی وشکانی بۆ ناو خاکی ئێران، جەنگیش تەنها بەو مەرجانە کۆتایی دێت کە واشنتۆن دایانناوە.

هێگسێس ئاماژەی بەوەشکرد، هێزی ئاگرینی ئەمریکا لە زیادبووندایە و تواناکانی ئێرانیش بەرەو نەمان دەچن.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا وردەکاری نوێی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانەوە ئاشکرا کرد و رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار ئامانجیان لەناو خاکی ئێران پێکاوە. راشیگەیاند کە باڵادەستیی ئاسمانیی تەواویان هەیە و فڕۆکە زەبەلاحەکانی "B-52" بە ئازادی ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن.

ئامارەکان و زیانە دەریاییەکان: بەپێی وتەکانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا، زیانەکان بەم شێوەیەن:

تێکشکانی 150 کەشتی جەنگی ئێران.

پێکان و تێکشکانی کارگەکانی بەرهەمهێنانی موشەک، درۆن و ناوەندەکانی توێژینەوەی سەربازی.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، ئاگاداری ئەوەن هەندێک وڵاتی رکابەر زانیاری هەواڵگری دەدەنە ئێران، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەمریکا لە جووڵە بەردەوامەکانیدا ئەو هەوڵانە پووچەڵ دەکاتەوە و ئامانجەکانی لە گەرووی هورمز و تەواوی ناوچەکە زۆر روونن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەكی حكومەتی لوبنان رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل هەوڵدەدات بۆ داگیركردنی 10%ی سنورەكانی لوبنان.

بەپێی پێشهاتە مەیدانییەكان و ئەو پێشڕەوییانەی ئیسرائیل دەیكات، سەرچاوەیەكی حكومەتی لوبنان رایگەیاندووە، سوپای ئیسرائیل بە داگیركردنی ناوچەكانی باشوری لیتانی ناوەستێت و ئامانجی ئەوەیە بەرەو باكوری ئەو ناوچەیەش بڕوات.

سەرچاوەكە دەڵێت، دانوستانەكان لەسەر ئەو پێنج خاڵە بوون كە سوپای ئیسرائیل لە دوای جەنگی 2024ەوە داگیریكردوون، بەڵام ئێستا قسە لەسەر نزیكەی 10%ی سنوری باشوری لوبنان دەكرێت، كە ئیسرائیل هەوڵی داگیركردنی دەدات.

وتیشی، چاوەڕێی ئەنجامی دانوستانەكانی ئەمریكا و ئێران دەكەن كە پاكستان بەڕێوەی دەبات، چونكە كاریگەری لەسەر لوبنانیش هەیە.
بەپێی پێشهاتە سەربازییەكان لە باشوری لوبنان، سوپای ئیسرائیل ناوچەی زیاتری خستووەتە ژێر دەسەڵاتییەوە و لە ئێستاشدا لە سێ میحوەرەوە هێرش دەكات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشكرایەسەر سێ ناوچەی جیاواز و بارەگانی حەشدی شەعبی لە بەغداد و بابل و ئەنبار.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو دوو جار هێرشكراوەتە سەر بنكەیەكی سەربازیی لە ناوچەی جورف سەخر سەر بە پارێزگای بابل و لە قەزای موسیەب سەر بە هەمان پارێزگاش دەستبەسەر چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەواندا گیراوە، كە ئامادەكرابوون بۆئەوەی بارەگای پشتیوانی دیپلۆماسی لە فڕۆكەخانەی بەغداد بكەنە ئامانج.

لەلایەكی ترەوە، بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لیوای 27ی سەر بە حەشدی شەعبی لە قەزای فەلوجە سەر بە ئەنبار بۆردومانكرا و تائێستا هیچ وردەكارییەك لەبارەی هێرشەكە بڵاونەكراوەتەوە.
جارێكیتریش هێرش كرایە سەر بنكەی پاڵپشتی لۆجستی هێزەكانی ئەمریكا ناسراو بە بنكەی ئاسمانیی ڤیكتۆریا لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و میدیاكانی عیراقیش باس لەوە دەكەن، فڕۆكەكە ئامانجەكەی پێكاوە، بەڵام هیچ وردەكارییەكی تر لەسەر هێرشەكە بڵاونەكراوەتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرانی پۆلیس و هەواڵگریی و فەرماندەی فەوجی دووی لیوای 4ی پۆلیسی فیدراڵی بەغداد لە پۆستەكانیان لادراون و فەرمانی دەستبەسەركردنیشیان بۆ دەرچووە، بڕیاریشدراوە لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە و دۆزینەوەی كەلێنە ئەمنییەكان و كەمتەرخەمی ئەو لێپرسراوانە پێكبهێنرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی كوژرانی ژمارەیەك سەربازی یونیفیل لە باشوری لوبنان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبونەوەیەكی بەپەلە دەكات.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای فەرەنسایە و تێیدا تاوتوێی ئەو مەترسییانە دەكرێت كە هێزە نێودەوڵەتییەكان لە لوبنان روبەڕوی دەبنەوە بەتایبەتی كوژرانی 3 ئەندامی یونیفیل كە فەەرنسین و لە باشوری لوبنان كوژران.

پێشتریش جان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە توندی ئیدانەی كوژرانی سەربازەكانی یۆنیفیلی كرد و رایگەیاند، ئەو پێشێلكارییە ئەمنییانە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەرامبەر كارمەندە نێودەوڵەتییەكان قبوڵكراو نییە.  

یونیفیل هێزێكی سەر بە نەتەوەیەكگرتوەەكانە كە بەهۆی جەنگی بەردەوامیی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵاوە لە باشوری لوبنان جێگیركراوە و نزیكەی 8 هەزار و 200 سەرباز لە 47 وڵاتەوە لە خۆ دەگرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ یەكەمجار لە دوای چوار ساڵ، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئەمریكا 100 دۆلاری تێپەڕاند.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 107.2 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا و بەراورد بە چەند سەعاتێك پیشتر لەسەدا 0.16 بەهاكەی لە دەستدا،  نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساسیش شەوی رابردوو 100 دۆلاری تێپەڕاند كە بۆ یەكەمجارە لە دوای ساڵی 2022 دەگاتە ئەو ئاستە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا كەمێك لە بەهاكەی دابەزی و بە 99.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگی نێوان ئەمریكا و ئێرانەوە، نرخی نەوت تا رادەیەكی زۆر بەرزبووەوە و شڵەژاوی و نا سەقامگیری لە بازاڕەكانی جیهاندا دروستبوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی وێرانکردنی تەواوەتی ژێرخانی وزە و ئابوری لە تاران دەکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی نوێی ئێران و مەرجی قورس بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی دەخاتە ڕوو.

ترەمپ ئاشکرا کرد، وڵاتەکەی لە گفتوگۆی "جدی و ژیرانە"دایە لەگەڵ رژێمێکی نوێ لە ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێشکەوتنی گەورە بەدەستهاتووە.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە، دەبێت گەرووی هورمز بە خێرایی بۆ بازرگانی بکرێتەوە، ئەگەر نا رووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبنەوە.

ترەمپ هۆشداری دا ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، ئەوا ئەمریکا بە وێرانکردن و "سڕینەوەی تەواوەتی" سەرجەم وێستگەکانی کارەبا، بیرە نەوتەکان و دوورگەی خارگ کۆتایی بە مانەوەی خۆی لە ئێران دەهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەنگاوە وەک تۆڵەیەک دەبێت بۆ خوێنی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی کە لە ماوەی 47 ساڵ "حوکمی تیرۆر"ی رژێمی پێشوو لەناوبراون.

ترەمپ لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە تا ئێستا بە مەبەست دەستیان بۆ ئەو شوێنە ستراتیژییانە نەبردووە، بەڵام ئەگەر رێککەوتن ئەنجام نەدرێت، ئەوا وێستگەکانی ئاویش (Desalinization plants) دەبنە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ تاوتوێی ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و رۆژنامەیەکیش ئاشکرایدەکات، پلانەکە بۆ دەستبەسەرداگرتنی 454 کیلۆگرام یۆرانیۆمی ئێرانە.

رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێکی نوێدا ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی ئاڵۆز دەکات بۆ دەستبەسەرداگرتن و گواستنەوەی بڕێکی زۆر لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ناو خاکی ئێران.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، پلانەکە بریتییە لە دەرهێنانی نزیکەی 1000 پاوەند (454 کیلۆگرام) یۆرانیۆم لەناو دامەزراوەکانی ئێران، وەک هەنگاوێکی سەرەکی بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی.

لێپرسراوانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمە ئەرکێکی "پڕ لە مەترسی و ئاڵۆزە"، چونکە پێویست دەکات هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی چەند رۆژێک یان زیاتر لە ناو خاکی ئێراندا بمێننەوە.

"وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆکی ئەمریکا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پێدانی فەرمانی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە نەداوە و نیگەرانە لەو مەترسییانەی کە رووبەڕووی سەربازانی ئەمریکا دەبنەوە، بەڵام بە گشتی پێشوازی لە بیرۆکەکە دەکات بۆ پەکخستنی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە ئاستێکی نوێ و کۆشکی سپی جەخت لەسەر بژاردەی سەربازی دەکاتەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی کۆکوژ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای هێرشە چڕەكانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر چەند ئامانجێكی هەستیار لە تاران و تەورێز،ئێران و حوسییەكانی یەمەن وەلامی توندی ئیسرائیلیان دایەوە .

 بە پێی هەواڵی میدیاكانی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل فڕۆكەخانەی مێهراباد و دامەزراوەی پیشەسازییەكانی تاران و یەكەیەكی پێترۆكیمیاویان لە تەورێز بۆردومان كرد.

 لای خۆشییەوە، عەباس عەلی ئابادی وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوە كرد كە دامەزراوەكانی كارەبا لە تاران و پارێزگای ئەلبورز كراونەتە ئامانج و بوەتەهۆی پچرانی كارەبا ، بەڵام دواتر توانراوە كارەبا بۆهەردوو شارەكە بگەرێنرێتەوە

هاوكات لە ئەنجامی بۆردومانێك بۆ سەر باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون بۆ سەر شاری زەنجانی ئێران 3 كەس كوژران

 لەبەرامبەریشدا ئێران بە هێرشێكی موشەكی بەرفراوان و حوسییەكانی یەمەنیش بە درۆن بەندەری ئیلاتیان لە ئیسرائیل كردووەتە ئامانج، چەند ناوچەیەكی دیكەی ئیسرائیلیش لەلایەن ئێرانەوە بە ئامانج گیران.

كوەیتیش خستنەخوارەوەی 5 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران لە شوێنە گرنگەكانی وڵاتەكەی راگەیاند

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل كوژرانی ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی راگەیاند و دەڵێت، بە ئامانجگرتنی دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوام دەبێت. 

وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەحمەد وەحیدی فەرماندەی دیاری سوپای پاسداران لە ناوجەرگەی تاران بە ئامانج گیراوە و كوژراوە. 

ئەحمەد وەحیدی سێ رۆژ لەمەوبەر بە فەرماندەی سوپای پاسداران لەلایەن موجتەبا خامنیەیی دەستنیشان كرا و رۆژنامەكانی بەریتانیا وەحیدی بە فەرماندەیەكی توندڕەو و كارەكتەری سەرەكی سیستمی حوكمڕانی ئێران ناودەبەن و ئاماژە بەوە دەكەن لە سەرەتای جەنگەكەوە وەحیدی بە شارەوایی ماوەتەوە و بە نهێنیی كارەكانی سوپای پاسدارانی بەڕێوەبردووە. 

وەحیدی لە ساڵی 1980 ەكانەوە جێگری فەرماندەیی هەواڵگر سوپاكە بووە و كادری پێشكەوتووی قەرارگەی رەمەزان بووە و لەگەڵ عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران سەردانی كۆریای باكوری كردووە بە ئامانجی سودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای سەربازی و موشەك.  

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای پاسدارانی ئێران دوای هێرشی ئیسرائیل و ئەمریكا بۆ سەر زانكۆكانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند كە زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە وڵاتانی ناوچەكە دەكاتە ئامانج.

سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێكدا هۆشداریی داوەتە خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ ئەمریكییەكانی نیشتەجێ لە ناوچەكە و داوای لێكردوون لە زانكۆكان دووربكەونەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بە بۆردومانكردنی زانكۆی عیلم و سەنعەت لە تاران، هێڵی سووریان بەزاندووە و لەمەودوا وەك تۆڵەیەك، هەموو زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكەدا دەكرێنە ئامانج.

سوپای پاسداران مۆڵەتی تا رۆژی دووشەممە كە دەكاتە 30 ئاداری بۆ كۆشكی سپی داناوە تا بە رەسمی دان بەوەدابنێت كە زانكۆی عیلم و سەنعەتی بۆردومان كردووە ئەگەرنا هەڕەشەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

سوپای پاسداران: زانكۆكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاكانی ئەمریكا رایانگەیاند، پنتاگۆن خۆی بۆ چەند هەفتەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەكات.

لە پێشهاتێكدا كە ئاماژەیە بۆ قۆناغێكی نوێی جەنگەگە دەكات، لێپرسراوانی ئەمەریكا بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست رایانگەیاندووە، وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پنتاگۆن) خۆی بۆ چەند هەفتەیەك ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە ئێران ئامادە دەكات، لە كاتێكدا هەزاران سەرباز و هێزی دەریایی ئەمەریكا گەیشتونە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاماژەیان بەوە شكردووە، هەر ئۆپەراسیۆنێكی زەمینی ئەگەری بە هیچ شێوەیەك ناگاتە لەشكركێشییەكی تەواو، تەنها بە شێوەیەكی سنورداردەبێت،هێرشێكی هاوبەش دەبێت لە نێوان هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت و پیادە بۆ چەند ناوچەكی ئێران دەبێت.

هەر بە پێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەكە، پنتاگۆن چاوەڕێی پەیامی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكایە و تا ئێستاش روون نییە كە ئایا ئەو هەموو پلانەكان پەشەند دەكات یان رەتیدەكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە، ترەمپ ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان بۆ كۆتاییهێنان بە ململانێكان دەربڕیوە، كارۆلین لیڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی هۆشداریدا لەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئامادەیە شەڕێكی وێرانكەر لە تاران ئەنجام بدات ئەگەر بەدانوستانەكان رازی نەبین.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی کوشندەیان کردوەتە سەر ئێران و  بەرنامە ئەتۆمییەکەی و چەند شوێنێکی بەرهەمهێنای چەکیان لەناو بردوە

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشێکی بەرفراواندا کە چەند  سەعاتێکی خایاندوە، بە 50  فڕۆکەی جەنگی لە سێ قۆناغی یەک لە دوای یەکدا ژێرخانی سەربازی و ئەتۆمی ئێرانیان کردە ئامانج.

هێرشەکان بە وردی دامەزراوەی ئاوی قورس لە "ئەراک" و کارگەیەکی تەقەمەنی پەیوەندیدار بە پیتاندنی یۆرانیۆمیان لە "یەزد" پێکاوە، هاوکات بنکەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی بالیستی و سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانیان تێکشکاندوە.

سوپای ئیسرئایل دەشڵێت؛ لە هێرشيکاندا چەندین دامەزراوەی پیشەسازی سەربازی و پێگەیەکی وەزارەتی بەرگری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، کە وەک سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی چەک بۆ حەماس و حزبوڵا بەکاردەهێندران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەنجامدا و تیایدا ەرچەشنە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکی عیراق رەتکردەوە

دەقی گفتوگۆی نێوان هەردوو سەرۆک کۆمار:

 

لە میانەی ئەو پەیوەندییە تەلەفونیەدا، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥-٣- ٢٠٢٦، سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی و ماتەمی خۆی گەیاند بە ڕێبەران و گەلی ئێران  بۆ شەهید بوونی ئایەتوڵڵا سەماحەتی سەید عەلی خامنەیی و ژمارەیەک لە سەرکردە باڵاکانی ئێران و  ژمارەیەک لە مەدەنی بێدیفاع کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی قوتابخانەیەکی سەرەتایی کچان دەیان کەس بونە قوربانی.

سەرۆک کۆمار هەڵوێستی رەسمی عێراقی دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی جەنگ و نیگەرانیی قوڵی خۆی دەربڕی بەرامبەر پەرەسەندنی ململانێکان و داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی دوژمنکارییەکانیکرد و داوایکرد  وتووێژ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەکاربێت.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە درێژەدان بە جەنگ خزمەت بە بەرژەوەندی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناکات، بەڵکوو هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

سەرۆک کۆمار  ئاماژەی بەوەدا کە عێراق گەل و  حکومەتەکەی داوای ئاشتی دەکات و هاوسۆزی خۆی لەگەڵ گەلی دۆستی ئێران دەربڕی و دەستخۆشی لە خۆڕاگرییانکرد لە بەرامبەر دەستدرێژییەکان ، هەروەها ڕوونی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یەکدەنگن و بە ویستی بەهێز کار دەکەن بۆ پاراستنی سنوورەکانیان و ڕێگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هەڵکشانی گرژییەکان یان هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی دراوسێ، لەوانە کۆماری ئیسلامی ئێران.

سەرۆک کۆمار ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج و جەختیکردەوە کە ئەم جۆرە کارانە نەک هەر کاریگەری خراپ لە سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکەن بەڵکو گرژی و پەرەسەندنەکان زیاتر دەکەن.

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عێراق هەرچەشنە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر خاکەکەی رەت دەکاتەوە و، بە پێشێلکردنی سەروەری و بە مایەی نیگەرانییەکی گەورە لە قەڵەمی دەدات.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی کۆنتڕۆڵکردنی ململانێکان و کارکردن بە پەرۆشەوە بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە، جەختیکردەوە لە گرنگی ڕاگرتنی دوژمنکارییەکان بۆ پاراستنی ئاشتی ناوچەکە و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی گەلان. 


لای خۆیەوو سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ هە ست و هەڵوێستی دڵسۆزانەی و دوپاتیکردەوە لەسەر پەیوەندی قووڵ و پتەوی مێژوویی نێوان عێراق و ئێران و پابه ندبوونی وڵاتەکەی بەپتەوکردنی هاریکاری و دۆستایەتی نێوان هەردوو گەل .
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ویستی خۆی نیشاندا  بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی یەکێتیی ناوچەیی بوو کە وڵاتانی ناوچەکە لەخۆ بگرێت، کە بەشدار بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی و چەسپاندنی هاریکاری و شەراکەتی ڕاستەقینە لە نێوان نەتەوە و گەلان و کردنەوەی ڕێگاکانی پەیوەندی لە نێوانیاندا و بەمەش گەشەپێدان و سەقامگیری ناوچەیی بێتە کایەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران دەڵێت 350 كەشتی نەوتهەڵگر بۆ تێپەڕین لە گەروی هورمز چاوەڕێی مۆڵەتن و سەرۆكی ئەمریكاش دەڵێت توانیویەتی 10 كەشتی لە گەروی هورمز بپەڕێنێتەوە

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویكردەوە، ئەو كەشتیانەی هێشتا لە كەنداوی عومان و كەنداوی فارس چاوەڕوانن بۆ تێپەڕێن لە گەروی هورمز، 350 كەشتین و 25یشیان كەشتی گەورەی گواستنەوەی نەوتن و 200 كەشتییان نەوتهەڵگری ئاسایین و 70 كەشتی دیکەش، تایبەتن بە گواستنەوەی غازی سروشتی لە جۆری ئێڵ ئێن جی.

بەپێی راپۆرتێكی شیكاریی میدیای زمانحاڵی ئێرانیش، ئەگەر هەر كەشتییەكی بازرگانی و نەوتهەڵگر بۆ تێپەڕێن لە گەروی هورمز دوو ملیۆن دۆلاری لێوەربگیرێت، داهاتی ساڵانەی ئێران لەو گەروە دەگاتە 20 بۆ 100 ملیار دۆلار، چونكە رۆژانە نزیكەی 150 كەشتی ناچارە بە گەروی هورمزدا تێپەڕبێت.

لەلایەکی دیکەشەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لە چەند رۆژی رابردوودا ئێرانییەكان پێیانوتووە رێگە دەدەن هەشت كەشتیی نەوتهەڵگر بە گەروی هورمزدا تێبپەڕن، بەڵام دواتر كردویانەتە 10 كەشتی و بە وتەی ترەمپ ئەو هەنگاوە ئاماژەی نیازپاكیی تارانە بۆ دانوستان و رێككەوتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ئێران وەڵامی پێشنیازە 15 خاڵییەكەی ئەمریكای داوەتەوە و داوای راگرتنی هێرشەكان و تیرۆركردنی سەركردەكانی و داوای قەرەبوو لە بەرانبەر هێرشەكان بۆسەر وڵاتەكەی دەکات.

داواکارییەکانی ئێران...

 داوای گەرەنتی دەكات كە جارێكیتر هێرشی نەكرێتەوەسەر

چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی بەرانبەرە

 لەرێی نێوەندگیرەكانەوە وەڵامی پێشنیازە 15 خاڵییەكەی ئەمریكای داوەتەوە

 داوای راگرتنی هێرشەكان و تیرۆركردنی سەركردەكانی دەكات

 داوایكردووە كۆتایی شەڕ لە هەموو بەرەكان و لە تەواوی ناوچەكەدا جێبەجێ بكرێت

 داوای قەرەبوو دەكات لە بەرانبەر هێرشەكان بۆ سەر وڵاتەكەی

سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا مافی سروشتی و یاسایی ئێران بووە و دەبێت

 داوای گەرەنتی دەكات كە جارێكیترهێرشی نەكرێتەوەسەر و چاوەڕوانی وەڵامی ئەمریكایە

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...910111213...19