هێزی دەریایی ئێران دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی نەوتهەڵگریان لە دەریای عوماندا راگەیاند
لازیا عەلی
٨ی ئایاری ٢٠٢٦
هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە كە لە دەریای عوماندا جوڵەی نایاسایی هەبووە.
هێزی دەریایی ئێران رایگەیاند، لە دەریای عوماندا دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا گرتووە بە ناوی ئۆشن كۆی كە ئاڵای دورگەی مارشاڵی لەسەرە و لەلایەن ئەمریكاوە خاوەندارێتی ئەكرێت رادەستی دەسەڵاتە دادوەرییەكانیان كردووە، چونكە ئەو كەشتییە هەوڵی داوە رێگری لە هەناردەی نەوتی وڵاتەكە بكات.
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە هاوكات سێ كەشتی تری ئێرانی توانیویانە فشاری گەمارۆ دەریاییەكانی ئەمریكا بشكێنن، هەروەها كەشتیی حەسنای ئێرانیش كە ئەمریكا بانگەشەی ئەوەی كردبوو بۆردومانی كردووە، دووبارە لەسەر رادارەكان دەركەوتووەتەوە.



