جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاجەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا

رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیان و قوربانییانی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران راگەیاند.

رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكاو  ئیسرائیل تا ئێستا 204 منداڵ گیانیان لە دەستداوە ، زیاتر لە 18 هەزار كەسیش بریندار بوون.

رێكخراوەكە  ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی ئەو هێرشانە 498 خوێندنگە و 251 بنكەی تەندروستی و 17 بنكەی ڕێكخراوی مانگی سوری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە، هاوکات81 هەزار خانوو زیانیان بەركەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی سەر ئێران بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی جنێڤە، بەردەوامبدەبن لە ریگەی یاسا و دەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە هێرشكاران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر دەستپێكردنی جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران  ، لە ئێستادا هەریەك لە تاران و واشنتۆن دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ دانوستان، بەڵام هەردوولا مەرجی توندیان بۆ یەكتر هەیە .

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ئەمریكی، ئیدارەی ئەمریكا هەنگاوی سەرەتایی بۆ دیاریكردنی ئاراستەی قۆناغی داهاتوو دەستپێكردوە ، ئاماژەكانیش زیاتر سەبارەت بە كردنەوەی رێرەوی دیپلۆماسین لەگەڵ ئێران .

بەپێی ئەو سەرچاوانە ، واشنتۆن ئەگەر دانوستان لەگەڵ ئێران بكات شەش مەرجی   سەرەكی هەیە ،  دیارترینیان وەستاندنی بەرنامە موشەكییەكەیەتی بۆ ماوەی پێنج ساڵ، لەگەڵ وەستاندنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییە گەورەكان لە نەتەنز و  ئەسفەهان  و فۆردۆ ، هەروەها  چاودێریكردنی توندی نێودەوڵەتی بۆ چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران و ئیمزاكردنی  رێككەوتننامەی كۆنترۆڵكردنی چەك لە ناوچەكە و كۆتاییهێنان بە دابینكردنی بودجە بۆ گروپە هاوپەیمانەكانی وەك حزبوڵا و حوسییەكان  و حەماس  ، لە دیارترین مەرجەكانی ئەمریكان . ئەوەش ئەو مەرجانەیە كە چەندین جار لەلایەن ئێرانەوە رەتكراونەتەوە.

هەرچەندە  تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا نییە ، بەڵام كەناڵە ناراستەوخۆكان لە رێی نێوەندگیرە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانەوە كراونەتەوە  ، دیارترین نێوەندگیرەكانیش میسر و قەتەر و بەریتانیان و پەیامەكانی ئەمریكا و ئێران بە یەك دەگەیەنن ، بەپێی زانیارییەكان ، لە رێی ئەو نێوەندگیرانەوە ئێرانیش ئامادەیی بۆ دانوستان دەبریوە ، بەڵام  چەند مەرجێكی توندی هەیە كە گرنگرترینیان ئاگربەستی بەپەلە و پێدانی گرەنتیە بۆ دەستپێنەكردنەوەی جەنگ  و قەرەبوكردنەوەی زیانەكانی جەنگ .

 بەپێی راپۆرتێكی پێگەی ئەكسیۆسیش ، لە ئێستادا جارید كۆشنەر و ستیڤ ویتكۆڤ نوێنەرانی ترەمپ ، تاوتوێی ئەگەری دەستپێكردنی دانوستان دەكەن و دەیانەوێت بنەماكانی رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران دابرێژن كە لە رێیەوە جەنگ كۆتایی بێت .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاهۆ داوا لە ئەوروپا دەکات بچێتە نێو جەنگی دژ بە ئێران و هۆشداریی داخستنی گەرووی هورمز دەدات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوایەکی بەپەلە ئاراستەی وڵاتانی ئەوروپا دەکات بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشداری لە جەنگی دژ بە تاران بکەن، ئەم داوایەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپا تا ئێستا دوودڵن لە تێوەگلان لەو ململانێیە و یەکێتیی ئەوروپاش داوای راگرتنی دەستبەجێی شەڕ دەکات.

ناتانیاهۆ لە کاتی بەسەرکردنەوەی ناوچەی "عاراد" لە باشوری ئیسرائیل، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ موشەکێکی ئێرانی لێکەوتە خوارەوە، رایگەیاند: "داخستنی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە و سەلماندنی ئەوەی کە تاران خاوەنی موشەکی وایە دەگاتە قووڵایی ئەوروپا، مانای ئەوەیە کە کاتی ئەوە هاتووە سەرجەم هاوپەیمانەکانمان بە تەواوی بچنە نێو ئەم جەنگەوە."

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختی لەوەکردەوە، هەڕەشەکانی ئێران تەنها مەترسی نین بۆ سەر ئیسرائیل و ئەمریکا، بەڵکو ئێستا ئاسایشی پایتەختە ئەوروپییەکانیشی خستووەتە مەترسییەکی راستەوخۆوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان، ئێران هەڕەشەی وێرانکردنی کەرتی وزەی ناوچەکە دەکات لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانی وڵاتەکەی.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هۆشدارییەکی توند ئاراستەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات و رایدەگەیەنێت، هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر وێستگەکانی کارەبا و ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی وەڵامێکی وێرانکەری دەبێت.

قالیباف لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد، لە ئەگەری بە ئامانجگرتنی کەرتی وزەی ئێران، تەواوی ژێرخانی وزە و کەرتی نەوتی وڵاتانی ناوچەکە دەبنە "ئامانجی رەوا" و تێکدەشکێنرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا 'سێنتکۆم' رایگەیاند، توانیویانە هەڕەشەكانی ئێران بۆسەر کەشتیوانیانی نێودەوڵەتی بە تەواوی لاواز بكەن

ئەدمیراڵ براد كووپەر فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا 'سێنتكۆم' رایگەیاند، لە سێ هەفتەی رابردوودا زیاتر لە هەشت هەزار ئامانجی سەربازیی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و لەنێویشیاندا 130 كەشتی بۆردومان كراون.

وتیشی، تەنها دوو رۆژ لەمەوبەر سوپای ئەمریكا درێژترین هێرشی مەیدانی لە مێژووی  خۆیدا ئەنجامدا، ئەوەش بە بەكارهێنانی موشەكێكی جیاواز كە ژێرخانی سەربازیی ئێرانی لەناو برد.

ئاماژەی بەوەشدا، بەردەوامن لە لەناوبردنی هەڕەشەی چەندین دەیەیەی ئێران بۆ سەر هاتوچۆی ئازادی بازرگانی لە گەرووی هورمز و تواناكانی شەڕكردنی ئێران بە شێوەیەكی بەرچاو كەمیكردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا رایگەیاند، هەواڵگری ئەمریكا و ئیسرائیل زانیارییان هەیە  كە موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە، بەڵام دەرنەكەوتنی ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ ئێران. 

پێگەی ئەكسیۆس لە زاری لێپرسراوێكی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە،  ئەمریكا و ئیسرائیل زانیاری هەواڵگرییان هەیە كە ئاماژە بەوە دەكات هێشتا موجتەبا خامنەیی لە ژیاندایە، بەڵام هیچ بەڵگەیەكیان نییە لەبارەی ئەوەی موجتەبا خامنەیی فەرمان دەردەكات یاخود كەسانی دیكە .

باسی لەوەشكردوە، دەرنەكەوتنی موجتەبا خامنەیی رێبەری نوێی ئێران لە  جەژنی نەورۆزدا ئاماژەیەكی مەترسیدارە و ئاماژەیە بۆئەوەی ئێران تووشی قەیرانی سەركردایەتی بووە. 

ئەو لێپرسراوە  ئەمریكییە ئاماژەی بەوەشكردووە، كوشتنی لاریجانی بۆشایی دەسەڵاتی لە ئێران فراوانتر كردوە و  سوپای پاسداران خەریكی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەیە. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان  پلانێك بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی گەرووی هورمز دەخاتەروو هۆشداریش دەدات لە بەردەوامبوونی داخستنی ئەو رێرەوە ئاوییە.

لە چاوپێكەتنێكیدا لەگەڵ  گۆڤاری پۆلیتیكۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئامادەیی رێكخراوەكەی نیشانداوە بۆ بەشداریكردن لە پلانێكی نێودەوڵەتی هەمەلایەنە بە مەبەستی هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی وڵاتانی كەنداو و پاراستنی گەرووی هورمز.

گۆتێرێس رایگەیاندوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دەتوانێت ڕۆڵێكی سەرەكی بگێڕێت لە چاودێریكردنی ئاسایشی گەرووەكە، جا چ لە ڕێگەی میكانیزمێكی چاودێری نێودەوڵەتی بێت یان دروستكردنی چوارچێوەیەكی گفتوگۆ بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.

هۆشداریشی دا  لە پەككەوتنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز رایگەیاند،  هەنگاوێكی لەوشێوەیە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێكی ئابووری جیهانی، بۆیە داوای وەستاندنی دەستبەجێی هێرشەكان بۆ سەر كەشتی و دامەزراوە نەوتییەكانی كرد.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئاگربەست قبوڵ ناكەن، بەڵام دەستپێشخەری لە هەر هەوڵێك دەكەن بۆ كۆتایهێنان بەشەڕ 
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، ئاگربەست قبوڵ ناكەن، لەبەرئەوەی نایانەوێت سیناریۆی ساڵی رابردوو دووبارە بێتەوە، بەڵام پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن بتوانێت بە تەواوی كۆتایی بەو شەڕە بهێنێت.
جەختی لەوەشكردوەتەوە، لە ئێستادا هەندێك وڵات هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێك دەدەن، بەڵام پێناچێت ئەمریكا ئامادەبێت هێرشەكانی رابگرێت، بەڵام دەبێت شەڕ بەتەواوەتی و هەمیشەیی كۆتایی پێبێت، گەرەنتی هەبێت ئەو رەوشەی ئێستا دووبارە نەبێتەوە. هەروەها دەبێت ئەو زیانانەی بەر ئێران كەوتووە قەرەبوو بكرێنەوە.
سەبارەت بە گەرووی هورمزیش رایگەیاندووە، گەروەكە كراوەیە تەنها بۆ ئەوانە داخراوە كە هاوكاری دوژمنانی ئێران دەكەن و هێرش دەكەنە سەریان، بۆ وڵاتانی تر دەتوانن كەشتییەكانیان بە گەروەكەدا تێپەڕببن و ئامادەن رێڕەوی سەلامەتییان بۆ بكەنەوە، ئەگەر پەیوەندییان پێوەبكەن .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە ئەنجامی بۆدرومانكردنی بارەگایەكی حەشدی شەعبی چەكدارێكی ئەو هێزە لە خورماتوو كوژرا و شەوی رابردووش سێ جار بە درۆن هێرشكرایە سەرناوەندی دیپلۆماسی ئەمریكا لە بەغداد.

راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویكردەوە، درەگانی شەوی رابردو بارەگای  فەوجی چواری سەر بەلیوای 52  هێزەكانیان لە فڕۆكەخانەی سەربازی حلیۆە لەسنوری قەزای خورماتوو بۆردومان كراوە و بەهۆیەوە چەكدارێكیان كوژراوە  و چوارچەكداریش برینداربوون.
 پەیامنێری كوردسات نیوز لە خورماتوو رایگەیاند، بەیانی ئەمرۆش ئەو بارەگایەی حەشدی شەعبی لە سنوری قەزای خورماتوو   دووجار بۆردومانكراوەتەوە، بەڵام  تائێستا قەبارەی زیانەكان نەزانراوە.
 لەلایەكی ترەوە پەیامنێری كوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو سێجار بە درۆن هێرشكراوەتەسەر ناوەندی دیپلۆماسی ئەمریكا لەناو فرۆكەخانەی بەغداد، یەكێك لە درۆنەكان خراوەتە خوارەوە  دوو درۆنەكەی دیكەش لە نێو باڵەخانەی ناوەندەكە كەوتوونەتە خوارەوە بەڵام یەكێكیان تەقیوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن کۆبوەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیوەیەتی لە ماوەی تەنها دوو رۆژدا زیاتر لە 50%ی ئامانجەکانی بپێکێت و هێزی دەریایی و بەرگری ئاسمانی ئێرانی تێکشکاندووە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ کەس نییە و تاران لە لێواری لەناوچووندایە، سەرەڕای ئەوەی  ئێستا سەرقاڵی چاندنی مینە لە گەروی هورمز.

دۆناڵد ترەمپ ئاشکراشیکرد، نیازیان نییە هێیز زەمینی بۆ ئێڕان بنێرن و  هەنگاوی پێوسیتیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نرخی سوتەمەنی دەگرنەبەر.

دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە هەڵوێستی وڵاتانی ناتۆ گرت و وتی؛ ئەوان  سەرەتا هاوکار نەبوون لە پاراستنی هورمز و رەتیان کردەوە، بەڵام ئێستا دیارە  هەڵوێستیان گۆڕاوە.

سەرۆکی ئەمریکا دڵنیایشیدا، کە ئەمریکا بۆ بەرژەوەندی هەمووان بەرگری لەو گەروی هورمز دەکات، سەرەڕای ئەوەی  خۆی کەمترین سوودی لێ دەبینێت و هەرکاتێک لە جەنگەکە تەواو بوون، جیهان سەلامەتتر دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی پێنجشەممە دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کێڵگەی گازی پارسی باشوور لە ئێران نەبووە و قەتەریش هیچ پەیوەندییەکی بە هێرشەکەوە نییە.

لە وتارەکانی ئەمڕۆیدا ترەمپ رایگەیاند، "ئیسرائیل هێرشێکی خراپی بۆ سەر دامەزراوەیەکی گەورەی ئێران کرد کە بە کێڵگەی گازی پارسی باشوور ناسراوە لە ئێران. ئەمریکا هیچ زانیارییەکی پێشوەختەی لەسەر ئەم هێرشە نەبوو، قەتەریش بە هیچ شێوەیەک بەشدار نەبووە و پێشتر هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە نەبووە".

سەبارەت بە کاردانەوەکانی تاران، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: بەداخەوە ئێران ئاگاداری ئەم راستیانە نەبووە و زانیاریی وردی لەسەر هێرشەکەی سەر (پارسی باشوور) نەبووە، هەر بۆیە بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بێ پاساو، هێرشی کردووەتە سەر بەشێک لە دامەزراوەکانی غازی سروشتیی شل (LNG) لە وڵاتی قەتەر".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی کوژرانی عەلی لاریجانی و کوڕەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ناهێڵن خوێنیان بەفیڕۆ بڕوات

 موجتەبا خامنەیی رابەری باڵای ئێران لەبارەی کوژرانی عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانیی ئێران و کوڕەکەیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

رابەری باڵای ئێران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، کوژرانی لاریجانی کردەیەکی تیرۆرستییە و دەرخەری گەورەیی پێگەکەیەتی.

ئەوەشی رونکردەوە، خوێنی لاریجانی و کوڕەکەی هەروا بەفیڕۆ ناڕوات و زوو بێت یان درەنگ تۆڵەی کوژرانی دەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لە بۆردومانی دوێنێ شەودا ئـیسماعیـل خەتیـبـی وەزیـری هەواڵگـری ئێران کراوەتە ئامانج و دڵنیابونەتەوە لە کوژرانی، ئاماژەی بەوەشکردوە تەواوی بەرپرسە ئێرانییەکان دەکەنە ئامانج.

وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران بڕیاریانداوە بۆ کوشتنی هەر لێپرسراوێکی ئێران، سوپای وڵاتەکە پێویستیان بە رەزامەندی نەبێت و راستەوخۆ کارەکە ئەنجام بدەن.

ئیسرائیل کاتز جەختیکردوەتەوە، ئەو جەنگی دەتستیان پێکردوە لەگەڵ ئێران و حزبوڵای لوبنان بەردەوامی پیدەدەن و  فراوانتری دەکەن.

کاتز ئەوەشی خستوەتەڕوو، بەلای ئەوانەوە هیچ بەرپرسێکی ئێرانی پاریزبەندی نییە و هەموویان بێ جیاوازی دەکرێنە ئامانجی هێرشەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئاماری نوێی بریندارانی جەنگەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 192 هاووڵاتی بریندار بوون و دوو هاووڵاتیش گیاناین لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروست ئیسرائیل ئاماری نویی بریندارەکانی بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە بڵاوکردەوە و تەنها لە 24 سەعاتی رابردوودا 192 کەس بریندار بوون.

ئەمە لە کاتێکادیە پێشتریش بەهۆی هێرشەکانی شەوی رابردووە گیان لەدەستدانی دوو هاووڵاتییان راگەیاندبوو.

کۆی گشتی کوژراوەکان گەیشتوەتە 15 کەس و  بریندارەکانیش لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە لە ئیسرائیل بۆ 3727 کەس بەرزبوەتەوە، کە تا ئێستا 74 کەسیان لە ژێر چاودێری پزیشکی چڕدان و تەندروستیان ناجێگیرە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند ، رەوشی گەروی هورمز هەرگیز وەك پێش جەنگی لێنایەتەوە. 

قالیباف لە نوسینێكدا لە پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویەتی ، رەوشی دەریاوانی لەرێی گەروی هورمزەوە كە لەلایەن ئێرانیەوە بەهۆی جەنگەوە داخرا ، هەرگیز وەك رابردووی لێنایەتەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە زۆرینەی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا رەتیانكردەوە هاوكاری بكەن لە كردنەوەی گەروی هورمز كە لە 20%  ی نەوت و غازی سروشتی جیهان لە رێی گەروەكەوە دەگوازرێنەوە، ترەمپیش رایگەیاندوە پێویستیان بە وڵاتانی ناتۆ نییە بۆ دوبارە كردنەوەی گەروەكە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: لاریجانی کوژراوە و سوپرایزی تریشیان بۆ تاران هەیە.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆیی نوێدا کوژرانی عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانیپشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، هێشتا چەندین "سوپرایزی" تریان بۆ تاران ئامادە کردووە کە لە کاتی خۆیدا ئاشکرای دەکەن.

ناتانیاهۆ جەختی لەوەکردەوە، سوپای وڵاتەکەی سورە لەسەر بەدیهێنانی سەرکەوتن و وتی: "خەریکە دەگەینە خاڵێک کە ببینە هێزێکی گەورەی جیهانی لە تەنیشت ئەمریکاوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم گورزە سەربازییانە پایەکانی دەسەڵاتی ئێرانی هەژاندووە و هیوای خواست ئەمە ببێتە دەرفەتێک بۆ گەلی ئێران تا "چارەنووسی خۆیان بەدەست خۆیان دیاری بکەن."

هاوکات، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، کوژرانی لاریجانی و فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی لە هێرشەکانی شەوی رابردوودا پشتڕاست کردەوە. کاتس وتی: "لاریجانی فەرماندەی راستەقینەی وڵات بوو. پێشتریش وتبوومان کە هەر شوێنگرەوەیەک دەستنیشان بکرێت دەیکەینە ئامانج و بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانی سەرکردەکانی تاران."

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...1112131415...19