جەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکاجەنگی نێوان ئێران، ئیسرائیل و ئەمریکا

پەیوەندییەکی تەلەفۆنی 90 خولەکی لە نێوان پوتین و ترەمپ؛ ئێران و ئۆکراین تەوەرە سەرەکییەکان بوون.

پاش پەرەسەندنی گرژییەکان، ڤلادیمێر پوتن و دۆناڵد ترەمپ بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ناوچەکە و دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان کرد.

ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی ئەنجامدا کە زیاتر سەعات و نیوێکی خایاند. تەوەرە سەرەکییەکانی پەیوەندییەکە بریتی بوون لە پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆسیەی ئێران، لەگەڵ جەنگی ئۆکراین.

یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگەیاند، گفتوگۆکە "راشکاوانە و کردەیی" بووە و هەردوو سەرۆک بایەخێکی تایبەتیان بە بارودۆخی ئێران و کەنداو داوە.

هۆشداریی پوتن و دەستخۆشی لە ترەمپ

لە پەیوەندییەکەدا، پوتن بڕیارەکەی ترەمپی بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ ئێران بە "راست و دروست" وەسف کرد، چونکە دەرفەت بۆ دانوستان دەڕەخسێنێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هۆشداریی دایە ترەمپ کە ئەنجامدانی هەر ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە دژی ئێران "مەترسیدار" دەبێت، پوتن چەند پێشنیازێکیشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پێشکەش بە سەرۆکی ئەمریکا کردووە.

ئۆکرانیا و یادی جەنگی جیهانی

سەبارەت بە دۆسیەی ئۆکراین، پوتین پێشنیازی ئاگربەستێکی کاتیی کردووە بەبۆنەی یادی کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم، لە بەرانبەردا، ترەمپ گەشبینی خۆی نیشانداوە کە گەیشتن بە رێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراین نزیکە، هەرچەندە پوتن جەختی کردووەتەوە کە ئێستا هێزەکانی روسیا "دەسپێشخەریی مەیدانی"یان لەدەستدایە.

سەرکۆنەکردنی هەوڵی تیرۆرکردنی ترەمپ

لە بەشێکی تری پەیوەندییەکەدا، پوتن پشتگیری خۆی بۆ ترەمپ دەربڕی لە دوای ئەو هەوڵە تیرۆرکردنەی کە رووبەڕووی بووەوە و بە توندی روداوەکەی سەرکۆنە کرد، کرملنش دووپاتی کردەوە، مۆسکۆ بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران، وڵاتانی کەنداو، ئیسرائیل و ئەمریکا بە مەبەستی رێگریکردن لە پەرەسەندنی گرژییەکان و بەرەوپێشبردنی دانوستانەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئەو گەمارۆ دەریاییەی خراوەتە سەر ئێران، ئامرازێکی زۆر کاریگەرترە بۆ فشارخستنە سەر تاران بەراورد بە بژاردەی سەربازی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی ئاکسیۆس راگەیاند، "گەمارۆدان لە بۆردومانکردن کاریگەرترە، ئێستا ئەوان لە بارودۆخێکی زۆر خراپدان و خنکاون، رەوشەکە بۆیان خراپتریش دەبێت."

جەختیشی کردەوە، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لەژێر گەمارۆی دەریایی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی رژێمەکەیان رازی دەبێت بە رێککەوتنێک کە تەواوی نیگەرانییەکانی واشنتۆن سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەیان بڕەوێنێتەوە.

لە لایەکی تریشەوە، سەرچاوە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە کە ترەمپ تاوەکو ئێوارەی سێشەممە فەرمانی هیچ هێرشێکی سەربازیی نەداوە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) پلانێکی بۆ وەشاندنی گورزی "کورت و بەهێز" ئامادە کردووە، بۆ ئەوەی ئەگەر رێڕەوی دانوستانەکان گەیشتە بنبەست، پەنای بۆ ببرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری جەنگی ئەمریکا لە زنجیرە لێدوانێکی نوێدا پلانی ئیدارەی نوێی واشنتۆنی بۆ بەهێزکردنەوەی تواناکانی سوپا و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە نێودەوڵەتییەکان راگەیاند.

پیت هیگسێس وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، خەریکی سەرلەنوێ بنیادنانەوەی سوپای وڵاتەکەن و رەخنەی توندیشی لە رابردوو گرت و وتی: "سوپاکەمان لە رابردوودا بەدەست خراپییەکی دیاری کارگێڕییەوە دەیناڵاند." جەختیشی کردەوە کە ئێستا پیشەسازییە جەنگییەکانی ئەمریکا پێگەی پێشەنگی خۆیان لەسەر ئاستی جیهان وەردەگرنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بودجەی وەزارەتی جەنگ بە ئامانجی چەسپاندنی "ئاشتی لە رێگەی هێزەوە" داڕێژراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا لەگەڵ ژینگەیەکی ئاڵۆز رووبەڕووی هەڕەشە جیاوازەکان بووتەوە.

سەبارەت بە گرژییەکانی تاران، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند: "سەرکەوتنی باوەڕپێنەکراومان لە دژی ئێران بەدەستهێناوە." هەروەها وتیشی، دۆناڵد ترەمپ ئازایەتییەکی زۆری نیشانداوە بۆ ئەوەی دڵنیا ببێتەوە کە ئێران هەرگیز نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: ئێران تازە ئاگاداری کردینەوە کە لە رەوشی داڕمانی تەواوەتیدایە، داواشی لێکردووین بە زوترین کات گەروی هورمز بکرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سۆشیاڵ تروس نوسیویەتی؛ لەلایەن تارانەوە ئاگادارییان پێگەیشتووە کە لە ئێستادا ئێران لە رەوشێکی هەستیاردایە و گەیشتووەتە ئاستی داڕماندایە.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لایەنی ئێرانی داوای لێکردوون کە بە زووترین کات گەروی هورمز بەڕووی هاتوچۆدا بکرێتەوە، تا ئەو کاتەی تاران دەتوانێت چارەسەرێک بۆ قەیرانی سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی وڵاتەکەی بدۆزێتەوە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ گەشبینی خۆی نیشاندا و رایگەیاند: "من بڕوام وایە کە ئێرانییەکان دەتوانن بەسەر کێشەی سەرکردایەتیکردنی وڵاتەکەیاندا زاڵ بن و چارەسەری بکەن."

ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی ئاڵۆزی سیاسی و سەربازیدا تێدەپەڕێت و پرسی دەسەڵات لە تاران بووەتە جێی سەرنجی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، هێشتا زووە باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بکرێت و جەختی لەوەش کردەوە، دەبێت تاران گۆڕانکاریی ریشەیی ئەنجام بدات.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەرلین رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێی وایە هەڵگرتنی سزاکان لەم کاتەدا هەنگاوێکی پێشوەختەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزایانەی بەسەر تاراندا سەپێنراون، پەیوەندییان بە پرسی سەرکوتکردنی گەلی ئێران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە هەیە، هەربۆیە تا گۆڕانکاریی راستەقینە نەبینرێت، سزاکان وەک خۆیان دەمێننەوە.

ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین تیشکی خستەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو و رایگەیاند، ئاسایشی کەنداو و ئەوروپا پێکەوە گرێدراون، هاوکات پشتیوانی تەواوی یەکێتییەکەی بۆ ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو دەربڕی لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی کە بە "ناڕەوا" وەسفی کردن و لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا جەختی کردەوە، دوایین پێشهاتەکان نیشانی دەدەن بۆچی نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکاندا، تاران و مۆسکۆ رەوشی نوێی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم دانوستانەکان لەگەڵ واشنتۆن تاوتوێ دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە روسیا.

عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ روسیا دەرفەتێکی گرنگە بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە رەوشی ناوچەکە لە قۆناغی پاش جەنگی دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، عەباس عراقچی گەیشتە شاری سانت پترسبۆرگی روسیا و بڕیارە لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ راوێژکردن لەگەڵ دۆستە روسەکانمان دەربارەی ئەو گۆڕانکارییانەی لە ئەنجامی جەنگدا هاتوونەتە ئاراوە و تاوتوێی پێشهاتەکان بکەین.

عراقچی لە بەشێکی تری قسەکانیدا تیشکی خستەسەر پرسی دانوستانەکان و رایگەیاند، سیاسەتەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی دواکەوتنی ئەو دانوستانانەی بڕیار بوو لە ئیسلام ئاباد بەڕێوەبچن، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای هەبوونی پێشکەوتن لە دانوستانەکانی پێشووتردا، بەڵام بەهۆی ئەوەی واشنتۆن "داواکاری زێدەڕۆیانەی" هەبووە، نەتوانراوە ئامانجەکان بەدی بهێنرێن.

لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گومانی خۆی نیشانداوە لەو لایەنەی لە ئێستادا بڕیار بەدەستە لە تاران و رایگەیاندووە، بوونی ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی لەناو سیستمەکەدا وایکردووە گەیشتن بە رێککەوتن کارێکی قورس بێت.

ئاسایشی گەرووی هورمز و هەماهەنگی لەگەڵ عومان، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە، تاران و مەسقەت، وەک دوو وڵاتی کەناراو لەسەر گەروی هورمز، رێککەوتوون لەسەر بەردەوامبوونی راوێژەکان لەسەر ئاستی پسپۆڕان، ئەوەش بە مەبەستی زامنکردنی هاتوچۆی سەلامەت و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند کە عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، لە میانی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان، هەڵوێستی ئێرانی لەبارەی ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕ روون کردووەتەوە.

لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا، هاتووە: عەباس عراقچی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان، دیدگای ئێرانی سەبارەت بە پرسی ئاگربەست و پێویستی کۆتاییهێنان بە جەنگ خستووەتەڕوو.

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: عراقچی تیشکی خستووەتە سەر بەردەوامیی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و ستایشی بایەخدانی حکومەتی پاکستانی کردووە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێت، ئێران شەڕ ناكات، بەڵكو بەرگری لە خۆی دەكات، بەرگركریكردنیش خاڵی كۆتایی نییە.

عەلی بەحرەینی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە چاوپێكەوتنێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ئەمریكا دەستپێشخەری شەڕبووە بۆ سەر وڵاتەكەی، ئێران تەنها بەرگریی لە خۆی دەكات و بەرگریكردنیش هیچ خاڵێكی كۆتایی نییە، تا ئەو كاتەی شەڕ بە تەواوی رادەوەستێت و گرەنتی دووبارە نەبوونەوەی دەدرێت بەرگریكردن بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە گەروی هورمزیش رایگەیاندوە، دوژمنانی ئێران گەروی هورمز بۆ پڕچەككردنی بنكە سەربازییەكان و ئامانجە نایاساییەكانیان لە ناوچەكە بەكاردەهێنن، ئێستاش رەوشی گەرووەكە گۆڕاوە و بە وردی چاودێری هەموو ئەو كەشتیانە دەكەن كە پێیدا تێدەپەڕن بۆ ڕێگری لە كارە نایاساییەكان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێنتكۆم دەڵێت لە گەروی هورمز رێگرییان لە كەشتییەك كردووە كە ئاڵای ئێرانی لەسەربووە و ویستویەتی بەرەو بەندەرەكانی ئەو وڵاتە بڕوات.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا (سێنتكۆم) لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویكردەوە، كەشتی تێكشكێنەری یو ئێس ئێس رافایل پیراڵتا لە نزیك گەروی هورمز رێگریی لە كەشتییەك كردووە كە ئاڵای ئێرانی هەڵكردووە ویستویەتی بەرەو بەندەرێكی ئەو بڕوات.

پیت هێگسێس وەزیری جەنگی ئەمریكاش رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی تووڕەیی داستان ئاسا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا ئەو گەمارۆ دەریاییەی خستویانەتە سەر بەندەرەكانی ئێران فراوانتر دەبێت، تا ئەمڕۆش شكستیان بە 34 كەشتی سەر بە ئێران هێناوە كە هەوڵیانداوە گەمارۆكە بشكێنن.

دان كەین سوپاسالاری ئەمریكاش هۆشداریدا هەر كەشتییەكی سەر بە ئێران بیەوێت هێڵی گەمارۆ ببەزێنێت، ناچار بە گەڕانەوە دەكرێت یان دەستی بەسەردا دەگیرێت.

پێگەی مارین ترەفیكیش بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی تەنها پێنج كەشتی توانیویانە بە گەروی هورمزدا تێپەڕن و تەنها یەك كەشتیشیان نەوتهەڵگری ئێرانی بووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵیۆزخانەی چین لە تاران لە رێگەی راگەیەندراوێکی رەسمییەوە داوای لە تەواوی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کردووە، کە لە زووترین کاتدا خاکی ئێران جێبهێڵن و روو لە ناوچە ئارامەکان بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژێک پێش دەستپێکردنی جەنگەکە هەمان داواکاریان هەبوو.

 لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە بەو هاووڵاتیانەشی کە لە ئێران دەمێننەوە، کە بە تەواوی لە شوێنە هەستیارەکان وەک دامەزراوە حکومی و سەربازییەکان دوور بکەونەوە؛ هاوکات داواشی لێکردوون لە کاتی هەر رەوشێکی نائاساییدا، پەیوەندی بە لێپرسراوانی ناوخۆیی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی چینەوە بکەن بۆ وەرگرتنی هاوکاری.

ئەم هۆشدارییە نوێیەی پەکین لە کاتێکدایە کە پێشتریش رۆژێک پێش هێرشکردنە سەر ئێران، هۆشدارییەکی هاوشێوەی دەرکردبوو.

 ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ زیادبوونی مەترسییە ئەمنییەکان و ئەگەری پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا دەبینرێت، کە وای لە چین کردووە رێکاری خێرا بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی لە ناوخۆی ئێران بگرێتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، لەگەڵ ئێران رێكناكەون ئەگەر بێت و ئەو رێككەوتنە لە بەرژەوەندی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیدا نەبێت.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ رایگەیاندووە، رێككەوتن لەگەڵ ئیران ناكەن ئەگەر لە بەرژەوەندی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی و هەموو جیهاندا نەبێت، دووپاتیشكردووەتەوە لە ژێر هیچ فشارێكدا نییە بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران.

ئاماژەی بەوەش كردووە، كاتیكی زۆریان لە بەردەمدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و تاوتوێكردنی بابەتەكە، بەڵام وەك خۆی دەڵێت، ئێران كاتی زۆری نەماوە و رەوشەكە بەرەو خراپتر دەڕوات و لە سوودی ئەو وڵاتەدا نابێت.

وتیشی، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران بەهێزە و چەك و رادار و بەرگری ئاسمانی ئێران وێرانكراوە و سوپای دەریایی ئێرانیش بە تەواوەتی لەناوچووە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی پاکستان ئاشکرای دەکات،  چاوەڕوانی پێشکەوتنی بەرچاو دەکەن لەگەڵ ئێران بۆ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی دانوستانەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆی پاکستان، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ناتالی بێکەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی تاوتوێ کرد، وەزیری ناوخۆی پاکستان جەختی لەوە کردەوە، وڵاتەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی وەفدی هەردوو وڵات 'ئەمریکا و ئێران' لە پایتەختی وڵاتەکەی کۆبکاتەوە بە مەبەستی تەواوکردنی گەڕی دووەمی دانوستانەکان.

وەزیری ناوخۆی پاکستان ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگ بوو بۆ هێورکردنەوەی بارگرژییەکان.

پاکستان داوای لە واشنتۆن و تاران کرد، ئەم هەلە بقۆزنەوە و رێگە بدەن بە "چارەسەری دیپلۆماسی و ئاشتییانە" بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشە و ئاڵۆزییانەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە.

جێگەی ئاماژەیە، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا ئەو ئاگربەستەی لە 8ـی نیسانەوە دەستیپێکردبوو درێژبکاتەوە، ئەوەش وەک دەرفەتێک بۆ سەرخستنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان.

پاکستان لە ئێستادا وەک "پردێکی دیپلۆماسی" کار دەکات بۆ نزیککردنەوەی واشنتۆن و تاران، لە کاتێکدا هەردوو وڵات لە دوای روداوەکانی مانگی شوباتەوە لەوپەڕی ئامادەباشی و گرژیدان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، ئەمریكا و ئیسرائیل هەموو بەرپرسیارێتییەكی ئەو جەنگەیان دەكەوێتە ئەستۆ كە لە كۆتایی مانگی رابردووەوە دەستی پێكردووە، ئەو دوو وڵاتەشی بە دەستدرێژیكەر ناوبرد.

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ نێردەی كۆریای باشور ئاماژەی بەوەكرد، لێكەوتەكانی جەنگ تەنها لە ئەستۆی دەستدرێژیكەرانە و ئەوان هۆكاری تێكدانی رەوشەكە بوون.

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەرمریکا، وەسفی عەباس عراقچی کردووە و بە کەسێکی زیرەک ناوی بردووە.

ئەم لێدوانە توندانەی تاران لە كاتێكدایە كە چارەنوسی گفتوگۆكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ئیسلام ئاباد نادیارن و گەروی هورمز بە داخراوی ماوەتەوە، ئێرانیش هۆكاری دووبارە داخستنەوەی گەروەكەی بۆ گەمارۆكانی ئەمریكا دەگەڕێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێنتكۆم رایگەیاند، 31 كەشتی ڕێڕەوی خۆیان گۆڕیوە یان گەڕاونەتەوە بەهۆی گەمارۆكانی سەر ئێران.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمریكا 'سێنتكۆم' رایگەیاند، لە چوارچێوەی گەمارۆ دەریاییەكان بۆ سەر ئێران، فەرمانیان بە 31 كەشتی كردووە كە بگەڕێنەوە بۆ بەندەرەكان یان رێڕەوی گەشتیاری خۆیان بگۆڕن.

هاوكات، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، بەهۆی پڕبوونی كۆگاكانی نەوت لە دوورگەی "خارگ" و نەبوونی توانای هەناردەكردن، بەمزووانە بیرە نەوتەكانی ئێران دادەخرێن.

هەروەها بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، ئەو گەمارۆیانە رۆژانە زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار زیان بە ئێران دەگەیەنێت.

ئەو گەمارۆی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دوای شكستی دانوستانەكانی واشنتۆن و تاران دێت لە پاكستان كە مەبەست لێی كۆتاییهێنان بوو بەو شەڕەی ئەمریكا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتدا دژی ئێران دەستیان پێكردبوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، ئاگربەست كاتێك بەدیدێت ئەگەر وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و ئەمریكا و ئیسرائیلیش بە شەڕ و هەڕەشە ئامانجەكانیان نەهێنایەدی.

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند، ئاگربەستی تەواو كاتێك بەدیدێت ئەگەر پێشێل نەكرێت بە سەپاندنی گەمارۆی سەر كەناراوەكان و بە بارمتەگرتنی ئابوری جیهان و رانەگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەكان لەلایەن ئیسرائیلەوە.

دەشڵێت، كردنەوەی گەروی هورمز لەژێر سێبەری پێشێلكاریی ئاشكرای ئاگربەستدا ئەستەمە و ئەمریكا و ئیسرائیلیش لە رێگەی هێرش و هەڕەشەوە نەگەیشتنە ئامانجەكانیان و تاكە رێگەی چارەسەریش داننانە بە مافی نەتەوەیی ئێراندا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی پاکستان بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکە بەرز دەنرخێنێت و ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی بۆ هەر ئەگەرێکی تر دووپات دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، تاران بە رەسمی ستایشی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی وڵاتی پاکستانی دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، وڵاتەکەی دەسپێشخەری جەنگی نەکردووە، بەڵکو هەنگاوەکانی لە چوارچێوەی مافی "بەرگری رەوا"دایە.

ئاماژەشکرد، ئێران هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان و دابینکردنی ئاسایشی نەتەوەیی.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە "ئەوپەڕی ئامادەباشی"دان بۆ بەرگریکردن لە گەلی ئێران بەرانبەر بە هەر هەڕەشەیەکی دەرەکی.

ئەم پەیامانەی تاران لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ رێگریکردن لە هەڵگیرسانەوەی جەنگ لە نێوان واشنتۆن و تاراندا گەیشتوونەتە لوتکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...89101112...25