هەواڵەکانهەواڵەکان

دوای ئەوەی چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، ھەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ چوونە ناو ھەژمار و ئیمەیڵی بەرپرسانی پێشووی حکومەت بۆئەوەی زانیارییە نھینییەکانی ئەو بەرپرسانەیان دەستبکەوێت.
بەرپرسێکی کۆمپانیای گوگڵیش بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، بۆ پاراستنی ژیانی بەرپرسانی پێشووی ئەفغانستان لە تۆڵەی تاڵیبان، بڕیاریانداوە ھەژمار و ئیمەیڵی ئەو بەرپرسانە دابخەن و بۆئەوەی رێگە نەدەن تاڵیبان دەستی بە زانیارییە تایبەتەکانیان بگات و بەکاریان بھێنێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئیلھام ئەحمەد" ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات "مەسەدە" لەبارەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، تورکیا بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە ھێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاڤا و باکوری سوریا زیادکردووە.
وتیشی، ھەرچەندە لە ئێستادا لە سوریا ئاگربەست ھەیە، بەڵام ئەمریکا و روسیا ئاگاداری ھێرشەکانی تورکیا بوون بۆ سەر گرێ سپی و سەرێکانی تورکیا ئەو پەیامەشی پێداون کە ھێرشەکانی بۆ ئەو ناوچانە راناگرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئەنجامی دواین راپرسی جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا کە سەر بە لیبراڵەکانە، لە ھەڵبژاردنی داھاتوودا ٣٠.٧٪ی دەنگەکان بەدەستدەھێنێت و  پارێزگارەکانیش بە ٣٥.٧٪ پلەی یەکەم بەدەستدەھێنن و ھەڵبژاردنەکە دەبەنەوە.
جەستن ترۆدۆ تەمەن ٤٩ ساڵ کە جەماوەرێکی زۆری ھەیە و لە ساڵی ٢٠١٥ەوە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیەتی، دوو ساڵ پێش کاتی ھەڵبژاردن و مانگی رابردوو رایگەیاند، ھەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام دەدەن و حکومەتێکی نوێ پێکدەھێنن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، دەزگای ھەواڵگری ئێران پیلانی داناوە ھاوڵاتییەکی ئەمریکی بڕفێنێت کە رەخنەی لە سیاسەتی تاران گرتووە بۆئەوەی بێدەنگی بکەن، بەڵام شکستیان ھێناوە.
وتیشی، وەک کاردانەوەیەک و بۆئەوەی تاران بزانێت کارەکانیان بێ وەڵام نابێت، سزایان بەسەر گەورە بەرپرسێکی ئێرانی و سێ لایەنی تردا سەپاندوە.
ئەمەش دوای ئەوە ھات وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە چەند رۆژی رابردوودا سزای بەسەر تۆڕێکی دەزگای ھەواڵگری ئێراندا سەپاند کە ھەوڵی بێدەنگکردنی کەسانی بەرھەڵستکاری حکومەتی تارانیان دابوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی رایگەیاند، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی کردووە ئەو بەڵگەنامە و نھێنانەی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێن کە تایبەتن بە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١.
لە راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپیدا ھاتووە، بایدن لە کاتی خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆکایەتی وڵات، وەک رێزگرتنێک لە گیانی قوربانییەکان بەڵینی داوە نھێنییەکانی ١١ی سێپتەمبەر ئاشکرا بکات. سەرچاوەکانی ھەواڵیش باس لەوە دەکەن ئەو فەرمانەی بایدن بەھۆی فشاری خێزانی قوربانییەکانەوەیە کە داوایان کردووە نھێنییەکان ئاشکرا بکرێن.
لە ھێرشەکانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١دا نزیکەی ٣ ھەزار ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا، کە ٢ ھەزار و ٦٠٠ کەسیان لە سەنتەری بازرگانی جیھانی و ١٢٥ کەسیان لە باڵەخانەی پنتاگۆن و ٢٦٥ کەسیشیان لەناو چوار فڕۆکە رفێندراوەکاندا بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان لە عێراق رایگەیاند، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پاکستان بکات و چەند لێکتێگەیشتن و رێککەوتننامەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئیمزا بکات.
باڵیۆزی پاکستان باسی لە بەھێزی پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات کرد و وتی، ساڵانە ٣٠٠ ھەزار پاکستانی سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن و ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە نێوان ھەردوو وڵات گەیشتووەتە ٦٤ ملیۆن دۆلار و ئامانجیانە ئەو ژمارەیە بەرزتر بکەنەوە.
سەرەتای ئەمساڵیش وەزیری دەرەوەی پاکستان سەردانی بەغدادی کرد و دواتریش وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئیسلام ئابادی کرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، زیاتر لە ١٧ ملیۆن کارتی بایۆمەترییان دابەشکردووە  و پرۆسەکەش تا رۆژێک پێش دەنگدان بەردەوام دەبێت، بەڵام سێ ملیۆن دەنگدەر ماوە تائێستا کارتەکەیان وەرنەگرۆتەوە.
 کۆمسیۆنی باڵا بڵاویکردۆتەوە، ژمارەیەک لە کارتەکانی دەنگدان ھەڵەی چاپیان تێدایە و   نێردراونەتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایەی کە چاپیان دەکات بۆئەوەی ڕاستکردنەوەیان بۆ بکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی بزوتنەوەی تاڵیبان رایگەیاند، دەستیان بەسەر پەنجشیردا گرتووە، ئەحمەد مەسعود سەرۆکی بەرەی بەرگری نیشتمانی ئەفغانستان رایگەیاند، دەست لە شەڕ ھەڵناگرن و خۆیان رادەستی تاڵیبان ناکەن.
ئەحمەد مەسعود لە تویتەری خۆیەوە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە شەڕی نێوان تاڵیبان و چەکدارەکانی بەرەی بەرگرییە و باسی لەوەش کردووە، پێکدادانەکانیان لەگەڵ تاڵیبان بەردەوامە. مەیسەم نزاری، وتەبێژی بەرەی بەرگریش رەتیکردووەتەوە تاڵیبان دەستی بەسەر پەنجشیردا گرتبێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی تەندروستی، گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و ھندستان دەستپێکردەوە و لەمەودوا رێگە بە ھاووڵاتیانی عێراق دەدرێت بە تەنھا لە رێگەی ھێڵی فڕۆکەوانی عێراقییەوە، بەپێی رێکارەکان گەشتەکان ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دبلۆماتکاران و ھەڵگرانی پاسپۆرتی دبلۆماسی و حکومی و کارمەندانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و شارەزایان و کارمەندانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش دەتوانن گەشت بۆ ھندستان بکەن.
رۆژی چوارشەممەی رابردووش وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم رایگەیاند، رێگە بە گەشتکردنی ھاووڵاتیانی عێراق دەدرێت لە دەروازە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستانەوە گەشت بۆ ھندستان بکەن، بە مەرجێک لەکاتی گەڕانەوەیان پشکنینی"پی ئاڕ سی" بکەن و لەسەر ئەرکی خۆیان بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لەو شوێنانە کەرەنتینە بکرێن کە وەزارەتی تەندروستی دەستنیشانی دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند: لە نێوان حکومەتی عێراق و فەرەنسا لێکگەیشتن کراوە بۆ کڕینی سیستمی ڕادار و فڕۆکەی جەنگی ڕافال، ئەوەش لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی پێشوو کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی لە فەرەنسا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەکەیان ھیچ رێگرییەک لە  حکومەت ناکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فڕەنسادا و پێشتریش ئەزمونی کڕینی چەکی فڕەنسیاین تاقیکردوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ و سبەینێ بە دروشمی "بەیەکەوە بەرەو بزوتنەوەی روناکبیری و رۆشنگەری ھاوچەرخ" کۆنفرانسی لوتکەی روناکبیری لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و کە بە ھاوبەشی بنکەی روناکبیری گەلاوێژ و کۆنگرەی روناکبیری عەرەبی رێکخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەشێک لە ژنانی شاری کابوڵ لەبەردەم کۆشکی سەرۆکایەتیدا خۆپیشاندانێکیان لە دژی دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبان رێکخست، دوای چەند خولەکێک لە خۆپیشاندانەکە چەکدارانی تاڵیبان بە ھێز رووبەڕووی ژنانی خۆپیشاندەر بوونەوە و بڵاوەیان پێکردن. بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە یەکێک لە ژنەکان بریندار بووە.
دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەفغانستان، تا ئێستا چەند جارێک خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان ئەنجامدراوە و بزوتنەوەکەش دەڵێت، مافی ژنان دەپارێزن و رێگە لە کارکردنیان ناگرن.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات 
ھونەرمەندان و ھاوڕێ و ھونەردۆستان


بەداخ و خەمێکی قووڵەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی خۆشەویست عەبدوڵا حەمە ساڵح ناسراو بە (عەبدوڵای خەیات)مان پێگەیەشت.


بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین و بەشداری خەمتانین
ھونەرمەند عەبدوڵا خەیات، یەکێکبوو لە ھونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان کە خزمەتێکی بەرچاوی لە بواری نواندندا کردووە و کەسایەتییەکی خۆشەویستی شاری سلێمانی بوو.


ھیوای سەبووری بۆ خێزان و بنەماڵەکەی دەخوازین و رۆحی کاک عەبدوڵا شاد و ئارام بێت.


بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو (عەبدوڵا خەیات)
بەڕێزان ھونەرمەندانی کوردستان 
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (عەبدوڵا خەیات) دڵگران و نیگەران بووین.


کۆچکردوو (عەبدوڵا خەیات) ھونەرمەندێکی ناسراوی ھەرێمی کوردستان، یەکێک بوو لەئەکتەرە دیار و پێشەنگەکانی بواری دراما و تەلەفزیۆن، بەکۆچکردنیشی کەلێنێکی تر کەوتە نێو کایەی ھونەری.


بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لەھونەرمەندانی کوردستان و خێزان و خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.


خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەھەموو لایەک ببەخشێت، جێگای کۆچکردووش بەھەشتی بەرین بێت.



انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا د.رەزا حەسەن سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بەناوی ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستا و فەرمانبەرانەوە لەگەڵ پێشکەشکردنی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی، سوپاسی ھەوڵەکانی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد و خۆشحاڵی نیشاندا بۆ ئەم بەدەنگەوەھاتنەی (ی.ن.ک) بۆ ئاشنابوون بەکێشە و گرفتەکانیان و ھەوڵدان بۆ پڕکردنەوەی کەم وکورتییەکانی زانکۆی سلێمانی، ئەو زانکۆیەی بەھەوڵی کاریگەری سەرۆک مام جەلال دامەزرا و بەردەوام پشتیوان و خەمخۆری سەرەکی زانکۆکە و خوێندنی باڵا بوو لە ھەرێمی کوردستان.

لەکۆبوونەوەکەدا، خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد رۆڵی زانکۆی سلێمانی وەک ناوەندێکی ئەکادیمی گرنگ لەقەڵەمدا و وتی : زانکۆی سلێمانی سەرباری رۆڵی گرنگی وەک ناوەندێکی زانستی و مەعریفی و ئەکادیمی پێشکەوتنخواز، رۆڵێکی گرنگیشی گێڕاوە و خاوەنی مێژوویەکی پڕ لەقوربانیدان بووە، سمبولی مقاومەت و نیشتمانپەروەری بووە لەم شارەدا.

راشیگەیاند: وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال پشتیوانی خوێندنی باڵا و زانکۆی سلێمانی دەبین لەپێناوی ئەوەدا کەدرێژەپێدەری کاروان و ئەو کارو پرۆژە باشانە بین و پەرەی زیاتری پێ بدەین.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بیروبۆچوون و پلانەکانی خۆیان خستەڕوو لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی ئەم ناوەندە ئەکادیمیە گرنگە، لەگەڵ شێوازەکانی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی زانکۆی سلێمانی و دابینکردنی کەم و کورتییەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...874875876877878...1070