هەواڵەکانهەواڵەکان

حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانیی نەسر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالی کرد و تاجەگوڵی لەسەر مەزارەکەی دانا و رایگەیاند، سەرۆک مام جەلال زۆری بەخشی بە عێراق لەدووبارە بونیادنانەوەی حکومەتی نوێ، بۆیە سەرۆک مام جەلال سەرۆکی ھەمووان بوو، ئێمەش ئەرکمانە کە ھەمووان یەک بخەین، بۆیە ھاتونەتە سلێمانیش بۆئەوەی کار لەگەڵ ھەموو عێراقییەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی ھەرێم رایگەیاند، لەساڵی ١٩٧٩وە ئەوە یەکەم قوتابخانەیە لەناحیەی کەڵەک درووست دەکرێت بۆ خوێندکارانی سنورەکە. 


وتیشی، قوتابخانەکە بە بڕی ملیارێک و ٥٠٥ ملیۆن دینار دروستکراوە، بۆ ساڵی خوێندنی داھاتووش ٨٦٠ خوێندکاری ناوچەکە سودی لێ دەبینن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو کەسانەی لەو خولەدا بەشداربوون بەکالۆریۆسیان ھەیە لە گەشتوگوزاردا کە لە پێناو فراوانکردنی رێبەری گەشتیاریدا بەشداریانکردووە تا ئەو گەشتیارانەی روو لەھەرێمی کوردستان دەکەن لە رێگەی رێبەری گەشتیارییەوە سەردانی شوێنەکان بکەن و مێژوو و شارستانیی و گەشتیاری کوردستانیان بۆ روونبکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، نیشاندەرەکان باش نین و پێشبینی ھەڵکشانێکی مەترسیداری کۆرۆنا دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رۆژە سێشەممە کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە ،کە بڕی ٦٥ ملیار و ٦٨ ملیۆن دینار لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆ ساڵی ٢٠٢١، ھەروەھا دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی بڕی ١٢ ملیار و ٥٤٦ ملیۆن دینار لە بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان بە ھەموو قەزاو ناحیەکانیەوە.
ھەر بەپێی بەرنامەی کار تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەردەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی مووچە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
  لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، پرۆسەی بەستن و بەکارخستن و خوێندنەوەی کرێی کارەبا بە پێوەری زیرەک خێراتر دەکرێت. چونکە دەستکەوتەکانی زۆرن و بە سەدان سەرپێچی و کەموکوڕیی دەستنیشان کردووە، بەھۆی بەستنی ٧٦٥ ھەزار پێوەری کارەبای زیرەک، بارزۆری لەسەر کارەبا بەرێژەی ٤٥% بۆ ٣٥% کەم بووەتەوە


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ویلایەتی" راجاستان"، کە گەورەترین ولایەتی ھندستانە لە روی روبەرەوە، چەند کەسێک وێنەی سێڵفیان لەگەڵ ھەورەبروسکەدا گرتووە و بەھۆی بەرکەوتنی تیشکی ھەورەبروسکەوە ١١ کەس لەوویلایەتە گیانیان لە دەستدا، لە چەند ناوچەیەکی تریش، ١٧ کەسی تر بەھۆی بەرکەوتنی تیشکی ھەورەبروسکەوە گیانیان لە دەستداوە و ٢٠ کەسی تریش برینداربوون.
لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە شەپۆلێکی بارانبارینی وەرزی، چەند ویلایەتێکی ھندستانی گرتۆتەوە و بەھۆیەوە لافاو لە بەشێک لە ناوچەکانی ئەو وڵاتە دروستبووە، بەپێی ئامارەکان ساڵانە سەدان کەس لە ھندستان بەھۆی ھەورەبروسکەوە گیان لە دەستدەدەن و لە ساڵی ٢٠١٩دا دوو ھەزار و ٩٠٠ کەس بەھۆی ھەورەبروسکەوە گیانیان لە دەستداوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەکان رایگەیاند، لەبەردەوامی ھەوڵەکانیان بۆ بنبڕکردن و نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان باندێکی بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان لە ھەولێر دەستگیرکران.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکردوە، ھاوکات دەستیش گیراوە بەسەر بڕی ١٥ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لەجۆری"کریستاڵ"، تۆمەتبارەکانیش بەپێی ماددەی ٢٥ ی یاسای ماددەھۆشبەرکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە رۆژی سێ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، و  پرسیار لە وەزیر دارایی عێراق بکرێت سەبارەت بە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلارو رەوشی ئابووری عێراق بەگشتی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا. بەپێی کاری کۆبوونەوەکە لیژنەی زانایان بۆ دیاریکردنی ئەنجامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ و پێشنازە یاسای پاراستنی فەرمانبەری مافپەروەر و پێشنیازە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مافی مانەوەی بیانییەکان دەنگدانیان لەسەر دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"عەباس ئەکرەم"وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم رایگەیاند، لە رێگەی ئۆنلاینەوە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت و وتیشی، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ -٢٠٢٢ لە کاتی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران سەردانی وەزارەت و زانکۆکان نەکەن، بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە دەرەوەی شارەکان و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستانن، چونکە وەزارەت پرۆسەی گواستنەوە و دابەزین بەشێوازی ئۆنلاین بەپێی مەرج و رێنماییەکان دەخاتە بەردەستی خوێندکاران و پێویست ناکات ھیچ خوێندکارێک سەردانی وەزارەت و زانکۆکان بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان ئاشکرای کرد، ھێزە ئەمنییەکان لە ھەڵمەتێکدا کاری شاغاسی سەرۆکی ھەواڵگری بزووتنەوەی تاڵیبانیان کوشتوە.ئەوەشی ئاشکرا کردوە، ھێزە ئەمنییەکان لە گوندی محەمەد ئاغاھی لە ھەرێمی لوجار بۆسەیەکیان بۆ ئەو بەرپرسەی تاڵیبان و دوو ھاوڕێی داناوە و توانیوانە سەرۆکی ھەواڵگری تاڵیبان بکوژن و ئەو دوو کەسەشی لەگەڵیدابوون دەستگیر کراون.
 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆکی حکومەت ھیواشی خواست، کە جێگای کۆچکردوو لیوا (سەباح بەکر مەلا) بەھەشتی بەرین بێت، و خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان و ھەموو لایەک ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەجید تەخت روانجی" نێردەی ئێران بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند ، ھەموو ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئێران دەکرێن سەبارەت بە پشتگیریکردنی ئەو گروپە چەکدارانەی ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ، دورن لە راستیەوە و وڵاتـەکەی ھیچ پەیوەندییەکی بەو ھێرشانەوە نییە ، دوپاتیشیکردۆتەوە کە ھێرشکردنە سەر ئەو گروپانە لەلایەن ئەمریکاوە بە بیانوی رێگریکردن لە ئێران ، ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە .
 ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا ئێران تۆمەتبار دەکات بە ھاوکاریکردنی گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریا بۆ ئەنجامدانی ھێرش دژی ھێزە ئەمریکییەکان و سێشەممەی رابردووش واشنتۆن ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردەوە لە ھێرشێک کە دژی ئەو گروپانە لە سنورەکانی عێراق و سوریا ئەنجامیداوە تا رێگرییان لێبکات لە بەردەوامییدان بەو ھێرشانەی دژی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا ئەنجامی دەدەن .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گوللە ھاوەنێک ئاڕاستەی کێڵگەی بەرھەمھێنانی غازی کونیکۆ لە دێرزوور کراوە.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کراونەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە.
لە ھەفتەی رابردوودا ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا چەند جارێک کرانە ئامانج و رۆژی پێنجشەممەش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە توندی نیگەرانی لەو ھێرشانە دەربڕی و رایگەیاند، بێ وەڵام نامێننەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...872873874875876...984