هەواڵەکانهەواڵەکان

جیم ئینھۆف ئەندامی لیژنەی ھێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە کۆنگرێس رایگەیاند، نابێت رێگە بدەن بە گروپە چەکدارەکان بە پشتیوانی ئێران بەردەوامبن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
دووپاتیشی کردەوە کە دەبێت جۆ بایدن ستراتیژێکی نوێ پێشنیاز بکات، تا بە شێوەیەکی راستەقینە رێگە لە ھێرشەکان بگیرێت و کۆتاییان پێبھێنرێت، ئەوەشی راگەیاندووە، کە بەردەوامبوون لەسەر شێوازی ئێستای رووبەروبوونەوە لە بەرامبەر گروپە چەکدارەکان بە شکست کۆتایی دێت، لەبەرامبەردا دیموکراتەکان رایانگەیاندوە، بایدن بەبێ گەڕانەوە بۆ کۆنگرێس ناتوانێت ھیچ ھێرشێک بکاتە سەر گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران. 

 
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پیتەر داتۆن وەزیری بەرگری ئوستورالیا رایگەیاند، ئەمڕۆ ھەموو ھێزەکەیان خاکی ئەفغانستانی جێھێشتوە، ئەوەشی راگەیاند، پاشەکشێی ھێزەکانیان بە واتای ئەوە نایەت، کە بەشداریی نەکەن لە ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی ئەمریکا، و دووپاتی کردووە، ھێزی دابەزینی تایبەتی وڵاتەی و ھێزە تایبەتەکانی تر بەشداریی لە ھەر پرۆسەیەکدا دەکەن کە لە بەرژەوەندی ئوستورالیا و ھاوپەیمانەکانی بێت.
وەزیری بەرگری ئوسترالیا ئەوەشی ئاشکرا کردوە، کە زیاتر لە ٣٩ ھەزار سەربازی ئوستورالی بەشدارییان لە ھەڵمەتە سەربازییەکانی ٢٠ ساڵی رابردووی ئەفغانستاندا کردوە. وتیشی بەم دواییانە ژمارەی ھێزەکانیان لە ١٥٠٠ سەربازەوە بۆ ٨٠ سەرباز کەم کردوەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
فەیاز لە یادی رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش رایگەیاند، موسڵ دەروازەی بەدیھێنانی ھەموو ئەو سەرکەوتنانە بوو کە بە پاککردنەوەی خاکی عێراق لە تیرۆریستان کۆتایی ھات.
 چوار ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رزگارکردنی موسڵ لە دەستی تیرۆریستانی داعش، کە بە خاڵێکی بەھێزی شکستی تیرۆریستان لە ناوچەکە ئەژمار دەکرێت، کە تیایدا ھێزەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بەشدارییەکی کارایان کرد.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چیای کوڕە ژاریان لە "شیلادزێ" بۆردومان کردوە و ئەوەش مەترسی لە ناوچەکەدا دروست کردووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ئەوقاف بۆ کاروباری ئاینی ھەرێمی کوردستان بەنوسراوی ژمارە( ١٧٠ ) داوا لەوەزارەتی ناوخۆدەکات، کە  بەردەوامبن لە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کاری  نوشتە و  جادوو  سعر دەکەن و سەرپێچیکارانیش  ڕووبەروی یاسا بکەنەوە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای چەمچەماڵ – کەرکوک و لەنزیک مۆنیۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ روویداوە.لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە دووانیان ئافرەتن و دووانی دیکەشیان منداڵن.
ساڵانە بەھۆی رووداوەکانی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان سەدان کەس دەبنە قوربانی کە ھۆکارەکەی بۆ خراپبوونی رێگاکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی ھاتووچۆ دەگەڕێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ ئاشکرایکرد ، پاسەکە کە دەیان کۆچبەری نایاسایی تیدابووە لە نزیک گوندی یوماقلی پارێزگای وان وەرگەڕاوە و بەھۆی روداوەکەوە ئاگرێکی زۆر لە پاسەکەدا کەوتۆتەوەو لە ئەنجامدا ١٢ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ ی تریش برینداربوون، دەستبەجێش بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ناوچەی روداوەکە، بەڵام ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە رەگەزنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرا نەکراوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا یەکەم رێکاری بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن دەگرێتەبەر و بۆ ئەو مەبەستەش وادەی ھەڵبژاردنی گشتی و تایبەت دیاریی دەکات و رایگەیاند لەسەرانسەری عێراقدا ١٠٧٩ ناوەندی دەنگدان ئامادەکراون. ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ناوی ٣٢٤٤ کاندید تۆمار کراون و مۆڵەتیان پێدارەوە بانگەشە دەست پێبکەن، ٥ کاندیدیش کە ناوەکانیان قبوڵ کراوە، بە ھۆکاری جیاجیا گیانیان لە دەستداوە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیرۆریستانی داعش ژمارەیەک بۆمبی چێندراویان لە بەردەم تاوەرەکانی کارەبای ھەردوو پارێزگای نەینەوا و دیالە چاندوو ، بەڵام ھێزە  ئەمنییەکان توانیویانە ئەو بۆمبانە پوچەڵ بکەنەوە و ھێرشەکان شکست پێبھێنن .ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە تەواوی ھێزە ئەمنییەکان لە سەرجەم ناوچەکانی عێراق بەردەوام چاودێری ھێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا دەکەن بۆ رێگریکردن لە ھەر ھێرشێک کە بکرێتە سەر تاوەرەکانی کارەبا .
شکستپێھێنانی ئەو دوو ھەوڵە ھاوکاتە لەگەڵ بە ئامانجکردنی تاوەرەکانی کارەبا، کە ئەوەش بارگرانییەکی ترە بۆ سەر کابینەکەی "مستەفا کازمی".



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە گوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ کراوە، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی ٣ ملیار و ٨٥٠ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی (پەرەپێدانی ئاوی دووکانی کۆن-سلێمانی)، بەو مەرجەی مانگانە تەنیا بڕی ٢٠٠ تا ٢٥٠ ملیۆن دینار لەو پارەیە بۆ پڕۆژەکە خەرج بکرێت".
وەزارەتی شارەوانی روونیکردووەتەوە: "خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە لە چوارچێوەی پلانەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، بۆ پەرەپێدانی پرۆژەکانی ئاوی خواردنەوە لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان و دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە، ئەمەیش لە کاتێکدایە کە نزیکەی دوو ملیار دیناری دیکە لەسەر داھاتی شارەوانی و فرۆشتنی زەوی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شاری ھەولێر خەرج کرا".


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردسات نیوز کەوتوە، ھێڵەکە لە نزیکی گوندی بەرد وشتر شکاوە و بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێک چەند گەڕەکێکی ھەولێری ئاوی خواردنەوەیان پێناگات. ھەروەک زانراوە کە بۆریەکە لە %٨ی ئاوی ھەولێر دابین دەکات
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی رەوانەکردنی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان ئیمزا کردوە و رەوانە کراوە.
ناردنی ئەو برە پارەیە لە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دوای زنجیرەیەک لە دانووستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دێت



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە بەھای 2 ملیۆن و500 ھەزار دۆلار ژمارەیەک کەرەستەی سەربازی بۆ عێراق دابین کردووە کە پێک دێت لە 35 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 15 حەفارەی لۆدەر. ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ھاوکارییەکە لە چوارچێوەی پرۆگرامی سندوقی پشتیوانی مەشق و پڕچەککردنی ھێزە ئەمنییەکان بۆ روبەڕوبوونەوەی داعشە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
٢٠٠ ملیار دینارەکەی عێراق گەیشتە ھەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی "ھەرێم و بەغداد" یەکەمین بڕە پارە لەلایەن "بەغداد"ەوە خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی، وەزارەتی دارایی روونیشی کردەوە کە ئەو بڕە پارەیە خراوەتە سەر ئەژماری بانکی ناوەندی عێراق_لقی ھەولێر. 
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لە بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان دوای زنجیرەیەک لە دانوستانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

‌لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ یەک شەممە ١١ تەموز لە دەباشان ئەنجامدرا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پاش ئەوەی سەرۆکی نوێی دەزگای زانیاری ناساند، داوای لە لایەنە ئەمنییەکان کرد کە ئەرکی ئەوانە بەر‌دەوام بن لە پاراستنی ئارامی و ئەو ھەماھەنگییەی ھەیە پتەوتر بێت و بەردەوامی پێبدەن.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لایەنە ئەمنییانە نابێت بەھیچ شێوەیەک دەستوەردەنە کاروباری سیاسی بەڵکو دەبێت دڵنیایی بەھاوڵاتییان بدەن لە سەقامگیری ئارامی.


لەکۆبوونەوەکەدا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە و سەرۆکی دەزگای ئاسایش و بریکاری وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و بەرێوبەری پۆلیسی سلێمانی و بەرپرسی لیوای پاراستنی سلێمانی ئامادەی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داھاتی کارەبا لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، ھەرئەو داھاتەیە لەگەڵ داھاتەکانی تر بۆ مووچە و خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێت. 


داواش لە ھاوبەشەکانی دەکات قەرزەکانی کارەبان بدەنەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...873874875876877...984