دڵپاک تاھیر لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنەکان دەڵێت، لەسنووری پارێزگای سلێمانی ژمارەیەکی بەرچاو لە ھاوڵاتی کەرکوک نیشتەجێن، لەئیستادا لەناو یەکێتی و فەرمانگەکان خزمەت دەکەن بۆ ئەو مەبەستە و جێبەجێکرنی ئەرکەکانیان و دانانی پلان و بەرنامە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەھێزکردنی دەنگی کورد لەگەڵ بەشێک لەو کەسانە کۆبونەوە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان لە بنەماڵەی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی
بەبۆنەی کۆچی دوایی ، مام حاجی ئیبراھیم دیلمانی کەسایەتی دیاری ناوچەی باڵەکایەتی و باوکی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین
مام حاجی ئیبراھیم کەسایەتی و تێکۆشەری دێرینی ناوچەی باڵەکایەتی بوو کەبەھۆی بەشدارییان لە خەباتی کوردایەتی قوربانی زۆریاندا .بۆیە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەھا کە دوو رۆڵەی بەخشیوە بە شۆڕشی نوێ و خەباتی گەلەکەی جێی داخە،و لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات .
بافڵ تاڵەبانی
زیندانیانی سیاسی یەکێتی و گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی کێشە و گرفتی زیندانیانی سیاسی کۆبوونەوەو ھەڵوێستی خۆشیان سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاندو بەڵێنیاندا کاری جدی بکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان، دواتریش سەردانی رێکخەری گشتی بزتنەوەی گۆڕانیان کرد، لەکۆتایشدا تاجە گوڵینەی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال و نەوشیروان مستەفا دانا.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی
بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتانم دەزانم.
کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی کەسایەتی شۆڕشگێڕ و ناسراوی ناوچەی باڵەکایەتی و باوکی شەھیدی فەرماندە لیوا سەڵاح دیلمانی بوو، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
جێگای کۆچکردوو کوێخا حاجی ئیبراھیم دیلمانی بەھەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بەخۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
ھیوا عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆسەی بە بازاڕکردن و کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەنێوان ھەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ کراوە، رۆژی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی جوتیاران لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، رۆژی دوو شەممەش دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت.
بەھمەن مورادنیا پارێزگاری سنە رایگەیند،٢٩ی ئەم مانگە ھێڵی شەمەندەفەری نێوان سنە - ھەمەدان لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە دەکرێتەوە کە پارێزگای سنە دەبەستێتەوە بە تارانەوە.
رونیشیکردەوە، لێکۆڵینەوەو ھەڵسەنگاندنەکان بۆ راکێشانی ھێڵی شەمەندەفەری سنە - باشماخ دەستی پێکردوەو ئەگەر بەرپرسانی ھەرێم ئامادەبن، لەگەڵ وەزیری رێگەوبانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەبارەت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی راکێشانی ھێڵی ئاسنی سنە- باشماخ- سلێمانی.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج راگەیاندووە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی قیرات و یاشلی لە باکوری مەنبەجەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گوندی جات و ئوم عەدەسە و زیانێکی زۆر بەر ماڵ و حاڵی ھاوڵاتیان کەوتووە.
شەرڤان دەرویش وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج رایگەیاندوە، تورکیا ھەوڵدەدات رووبەری زیاتر لە ناوی خاک سوریا داگیر بکات و ئەوەش بەبێ رەزامەندی وڵاتانی خاوەن ھەژموون ناکرێت.
مەھدی رەشید وەزیری سەرچاوەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە دیالە راگەیاند، ئێران ھیچ ھەماھەنگییەکیان لەگەڵ ناکات و بەردەوامە لە گرتنەوەی ئاوی ئەو رووبارانەی دەرژێنە ناو خاکی عێراق ئەوەش زیانی گەورەی بە دانیشتوانی پارێزگای دیالە گەیاندوە، بەو پێیەی بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاوی ئەو رووبارانە دەبەستن لە ئێرانەوە ھاتوون.
جەختیشی کردەوە، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لەگرتنەوەی ئاوی رووبارەکان و رێککەوتنەکان لەبارەی دابەشکردنی ئاو جێبەجێنەکات ناچار دەبن بۆ بەدەستھێنانی مافەکانیان پەنا بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ببەن.
وەزیری سەرچاوەکانی عێراق راشیگەیاند، بەرپرسانی ئێران لەمانگی رابردوودا بە پاساوی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە وڵاتەکەیان، ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پرسی ئاو رەتکردەوە و بەڵێنیاندا دوای ھەڵبژاردن کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام تێستا بەڵێنەکەیان جێبەجێنەکردووە.