عێراق نزیکبووەتەوە لە رێککەوتنێک بۆ کڕینی فڕۆکەی رافاڵ
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ئاماژەی بەوەشکردوە، لیژنەکەیان ھیچ رێگرییەک لە حکومەت ناکات بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی پڕچەککردنی سوپای وڵات لەگەڵ فڕەنسادا و پێشتریش ئەزمونی کڕینی چەکی فڕەنسیاین تاقیکردوەتەوە.
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١
کەرتی سووتەمەنی لە دامەزراوەی حکومی "رۆساتۆم"، لە میانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی "ENWEX-2026"، یەکەم رۆبۆتی گەڕۆکی بۆ شەحنکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەسەر ئاستی ڕووسیا ئاشکرا کرد.
ئەم وێستگەی شەحنکردنەوەیە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە شوێنە دیاریکراوەکانی وەک پارکینی ئۆتۆمبێل، سەنتەرە بازرگانییەکان، کۆمەڵگە نیشتەجێبوونەکان یان کەنار شەقامەکان هاتوچۆ بکات.
بە پێچەوانەی وێستگە باوەکان، شۆفێر پێویست ناکات بچێتە لای وێستگەکە، بەڵکو لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلەوە رۆبۆتەکە بانگ دەکات و رۆبۆتەکە ڕاستەوخۆ دەگاتە لای ئۆتۆمبێلەکەی.
پڕۆژەکە پشت بە پاتریی لیتیۆم-ئایۆنی ناوخۆیی ڕووسیا دەبەستێت و کۆمپانیای "Centrotech Engineering" گەشەپێدەری سەرەکییەتی، بڕیاریشە لە داهاتوودا لەلایەن کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردنی خانووبەرە و ژێرخانی کارەباییەوە سوودی لێ وەربگیرێت.
کۆشکی سپی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستلەکارکێشانەوەی "لۆری چافیز دیرمەر"ی لە پۆستی وەزیری کار راگەیاند، بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستێکی نوێ لە کەرتی تایبەتدا، بڕیاریشە جێگرەکەی بە وەکالەت ئەرکەکانی پۆستەکە بگرێتە ئەستۆ.
بە دەستلەکارکێشانەوەی "لۆری چافیز دیرمەر"، ناوبراو دەبێتە سێیەم وەزیری ئەمریکی کە لە ماوەی هەفتەکانی رابردوودا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ جێبهێڵێت؛ ئەمەش دوای "کریستی نۆیم" وەزیری ئاسایشی نیشتمانی و "بام بۆندی" وەزیری داد.
پێشتر ترەمپ لە مانگی ئازاردا "کریستی نۆیم"ی لە پۆستی وەزیری ئاسایشی نیشتمانی دوورخستەوە، دوای کەمتر لە مانگێکیش "بام بۆندی" داواکاری گشتی لە پۆستی وەزیری داد دوورخرایەوە، ئەوەش لە میانی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە "خراپی ڕەفتار".
"ستیڤن چێنگ" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی: "وەزیری کار لۆری چافیز دیرمەر ئیدارەی ئەمریکا جێدەهێڵێت بۆ وەرگرتنی پۆستێک لە کەرتی تایبەت، لە شوێنی ئەویش کیسی ساندەرلین پۆستی وەزیری کار بە وەکالەت وەردەگرێت."
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، رایگەیاند کە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی (تۆسکا) بە پێشێلکردنی ئاگربەست دادەنرێت.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: بە توندی سەرکۆنەی هێرشی سوپای ئەمریکا بۆ سەر کەشتیی تۆسکا و بە بارمتەگرتنی تاقمەکەی دەکەین، ئاماژەی بەوەش کرد کە: ئەم هێرشە چەتەگەریی دەریایی، کارێکی تیرۆریستی و پێشێلکردنی ئاگربەستە.
هەر لە بەیاننامەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: هۆشداری دەدەین لە ئەنجامە مەترسیدارەکانی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکە و جەخت لەسەر پێویستی ئازادکردنی کەشتییەکە و تیمەکەی دەکەینەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێران تەواوی تواناکانی خۆی بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکان، ئاسایشی نەتەوەیی و کەرامەتی گەلەکەی بەکاردەهێنێت.
هەروەها جەختیکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی تەواوی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرێت.