"عەلی ڕەزا ناسڕی" ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران داوای لە لێپرسراوانی عێراق کردووە، خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکان بخەنە سەر "تاران"، ئەوەش بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لە جەنگی عێراق_ئێران دروستبووە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر عێراق غەرامەی جەنگ بە بڕی تریلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دۆلار بدات، بەڵام "ئێران" داوای ئەو بڕە پارەیەی نەکردووە.
وتیشی، بەو پێیەی "کوەیت" وەک قەرەبوو پشکی لە فڕۆشتنی نەوتی عێراق ھەبووە و قەرەبوو کراوەتەوە، دەکرێت عێراق خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانی بۆ "ئێران" بگوازێتەوە.
وتیشی، کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکی گومرگ بۆ پارێزگاکە گرنگە چونکە خاوەنی دوو مەرزە لە تەوێڵە و پشتە، کە کاریگەری ھەیە لەسەر ڕەوتی بازرگانی لە ناوچەکە.
پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە داخوازییەکانی ھەڵەبجە جێبەجێبکات و، تەنھا ٥٠٪ی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی جێبەجێکردووە.
"ھەیمان تەحسین" بەڕێوەبەری فەرمانگەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆن ڕایگەیاند، پڕۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بە باشی و بێ گرفت بەڕێوەدەچێت و زۆربەی شارەکانی عێراق تەواو کراوە، ئەمڕۆش لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت، ھەر ئەمڕۆ نزیکەی ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە.
ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی کۆتاییھێنان بە دەربازبوونی بکوژانی ڕۆژنامەنووسان لە سزا دیاریکراوە، سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان ٥٥ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراوە، لە ناویاندا دەستگیرکردن و لێدان و ھێرش و سوکایەتی بە ڕۆژنامەنوسان کراوە و پێویستە تۆمەتباران بدرێنە دادگا و سزا بدرێن.
دیمیتری شوگاییڤ، سەرۆکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ھەماھەنگیە تەکنیکی و سەربازییەکان ڕایگەیاند، چین و ھندستان و ژمارەیەکی تر لە ھاوبەشەکانی ڕووسیا، لە یەکەمی ئەو وڵاتانەن کە دەتوانن ببنە خاوەنی سیستمی ئێس ٥٠٠ی ڕووسی.
وتیشی، تاکو کۆتاییەکانی ئەمساڵ یەکەم کاروانی پارچەکانی سیستمی ئێس ٤٠٠ بە ھندستان دەفرۆشن و ئەو وڵاتە خواستی بۆ کڕینی ئێس ٥٠٠یش ھەیە.
نزیکەی ٢ ساڵ پێش ئێستا تورکیا سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ی لە ڕووسیا، ئەوەش کاردانەوەی فراوانی ئەمریکا و ناتۆی لێکەوتەوە و واشنتۆن ئەنقەرەی لە پڕۆگرامی ھاوبەشی دروستکردنی فڕۆکەی ئێف ٣٥ دوورخستەوە.
ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای دەرچووانی ١٢ی ئامادەیی، پلانی ساڵی ڕابردوو لەسەر ئەنجامی ئەمساڵ جێبەجێکرد، بەوەش ڕێژەیەکی زیاتری دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەرگیران.
ھاوکات "د. خەتاب ئەحمەد" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، دوای گۆڕینی پلانەکان ٤٤٦٩ خوێندکاری تر وەرگیراون و کۆی گشتی وەرگیران لەمساڵدا بووە بە ٩٠٪.
وتیشی، ٦ ھەزار کورسی بە بەتاڵی ماونەتەوە و دوای وەرگرتنی دەرچووانی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەو دەرچووانەی بە ھەڵە زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە کۆی گشتی وەرگیران دەبێتە ١٠٠٪.
ڕوونیشیکردەوە، ڕێژەی نمرەی وەرگرتن لە پاراڵێڵ دابەزیووە و ڕێژەی وەرگرتن لە خوێندنی خۆرایی بووە بە ٦٥.٥ .
"سولیڤان" ڕایگەیاندووە، کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە پێشینەیە بۆ ئەمریکا، دواتر چالاکییەکانی تری "ئێران" سەبارەت بە پڕۆگرامی مووشەکی "بالیستی" و ھەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا لێدوانەکانی بەرامبەر بە "ئێران" توند کرد سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و "جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی کردبوو بە بوونی چەند بژاردەیەکی تر ئەگەر بێت و "تاران" پابەند نەبێت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
دانوستانە ئەتۆمییەکان لە "ڤییەنا" لە مانگی نیسانی ڕابردوو دەستیپێکرد و لە مانگی حوزەیرانەوە ڕاگیراوە و تا ئێستا وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دیاری نەکراوە و "ئێران" تۆمەتبار دەکرێت بە دواخستنی دانوستانەکان.
"كوێستان محەمەد"وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەشی دەستەبەركردنی كۆمەڵایەتی بۆ ئەوەیە كرێكار لە كاتی بریندارونیدا مافی نەفەوتێت و لەكاتی گیان لەدەستدانیشیدا خانەنشینی بۆ ببڕێتەوە، ئەم بەشەش دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەی گەنجانی كوردستان وەك كەرتی گشتی لە كەرتی تایبەتیشدا كار بكەن. لەبارەی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان وتی، جۆرێكیان لە دەسەڵاتی سەرۆكی هەرێمە و جۆرەكەی تر پێویستی بە دەرچووندنی یاسایە لە پەرلەمانی كوردستان و بە پەرلەمانیان راگەیاندووە كە لەم كاتەدا لەگەڵ لێبوردنی گشتیدان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی چاوەڕێی وەڵامی پەرلەمانە.
لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن و لە کۆبوونەوەی لیژنەی ھەماھەنگی سەربازی و ئەمنی سەر بەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی حکومەتی عیراق و لیژنەی باڵای ھەماھەنگی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە باس لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشکرا بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی دەیانەوێت گروپ پێکبھێنن و ببنە مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیان و ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراق.
باسی لەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە دوای پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی سوپای عیراق و ھێزی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکان زیاتربن و رێگری لە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش بکرێت بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی دروستبووە لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا.
سەدر لە تویتەر ھاشتاگی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی راگەیاندوە و نوسیویەتی، لەگەڵ ھیچ لایەنێکی سیاسی ناکۆکی نییە تەنھا لە بابەتی چاکسازی ناوخۆیی و دەرەکی و خۆشەیستی نیشتماندا نەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، باشترین کار بۆ داھاتوی عێراق، پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانییە، سەدر پێی وایە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو بەرە دابەش دەبێت، بەرەیەکیان ئەو لایەنانەن کە پێکەوە حکومەتێکی زۆرینە پێکدەھێنن و ئەرکی ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر سەرجەم ئاستەکان لە ئەستۆ دەگرن، بەرەی دوەمیش بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت کە نابێت پەراوێز بخرێن.