ئەمریکا: دوای گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی چالاکییەکانی تری ئێران تاوتوێ دەکەین
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"سولیڤان" ڕایگەیاندووە، کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە پێشینەیە بۆ ئەمریکا، دواتر چالاکییەکانی تری "ئێران" سەبارەت بە پڕۆگرامی مووشەکی "بالیستی" و ھەڕەشەکانی بۆ سەر ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
لە ماوەی ڕابردوودا ئەمریکا لێدوانەکانی بەرامبەر بە "ئێران" توند کرد سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی و "جۆن کێربی" وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی کردبوو بە بوونی چەند بژاردەیەکی تر ئەگەر بێت و "تاران" پابەند نەبێت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.
دانوستانە ئەتۆمییەکان لە "ڤییەنا" لە مانگی نیسانی ڕابردوو دەستیپێکرد و لە مانگی حوزەیرانەوە ڕاگیراوە و تا ئێستا وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی دیاری نەکراوە و "ئێران" تۆمەتبار دەکرێت بە دواخستنی دانوستانەکان.



