لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستا مەترسییەکانی داعش بەردەوامن و لە کۆبوونەوەی لیژنەی ھەماھەنگی سەربازی و ئەمنی سەر بەفەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی حکومەتی عیراق و لیژنەی باڵای ھەماھەنگی و سەربازی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە باس لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشکرا بۆ لەناوبردنی چەکدارانی داعش بەتایبەت لەو ناوچانەی دەیانەوێت گروپ پێکبھێنن و ببنە مەترسی بۆ سەر ھاوڵاتیان و ھێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراق.
باسی لەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە دوای پێکھێنانی ئەو دوو لیوا ھاوبەشەی سوپای عیراق و ھێزی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنەکان زیاتربن و رێگری لە جموجوڵەکانی چەکدارانی داعش بکرێت بە تایبەت لەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی دروستبووە لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عیراقدا.
سەدر لە تویتەر ھاشتاگی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی راگەیاندوە و نوسیویەتی، لەگەڵ ھیچ لایەنێکی سیاسی ناکۆکی نییە تەنھا لە بابەتی چاکسازی ناوخۆیی و دەرەکی و خۆشەیستی نیشتماندا نەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، باشترین کار بۆ داھاتوی عێراق، پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانییە، سەدر پێی وایە خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوو بەرە دابەش دەبێت، بەرەیەکیان ئەو لایەنانەن کە پێکەوە حکومەتێکی زۆرینە پێکدەھێنن و ئەرکی ئەنجامدانی چاکسازی لەسەر سەرجەم ئاستەکان لە ئەستۆ دەگرن، بەرەی دوەمیش بەرەی ئۆپۆزسیۆن دەبێت کە نابێت پەراوێز بخرێن.
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە و گەیشتن بە ھۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر
بایدن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کۆتایی کۆبوونەوەکانی جی ٢٠ لە رۆما وتی، وەڵامی ھەر ھەنگاوێکی ئێران دەدەنەوە کە دژی بەرژەوەندییەکانیان بێت، گەڕانەوەش بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی پەیوەستە بە ھەڵسوکەوتەکانی تاران و لەگەڵ سەرکردەکانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی دیبلۆماسیەت تاکە رێگەچارەیە بۆ رێگریکردن لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێران لەڕووی ئابورییەوە باجی گەورە دەدات ئەگەر نەگەڕێتەوە ناو رێککەوتنەکە.
ئاژانسی تاسی روسی رایگەیاند، زیاتر لە حەوت ملیار دۆزی ڤاکسینە جیاوازەکان لە جیھاندا بەکارھێنراوە و زیاتر لە نیوەی ئەو بڕەش لە چین و ھندستان و ئەمریکا بەکارھێنراون، بەشێوەیەک لە چین ٢.٣ ملیار دۆز و لە ھندستان ١.١ ملیار بەکارھاتووە.
رێکخراوی تەندروستی جیھانیش ھێشتا نیگەرانە لەوەی ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر وڵاتاندا دابەش نەکراوە و وڵاتانی پێشکەوتوو زۆرترین ڤاکسینیان بەرکەوتووە.
بوحەبیب لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندووە، شانەی روبەڕوبوونەوەی قەیرانەکانی حکومەتی لوبنان نەگەیشتۆتە چارەسەر لەگەڵ سعودیە و داواشی کردووە کۆمکاری عەرەبی بێتە دەنگ و دانوستان دەستپێبکەن. وەزیری دەرەوەی لوبنان دەشڵێت، سعودیە ھیچ نەرمییەک نانوێنێت و کێشەکە ئاڵۆز کراوە، لەکاتێکدا پێویستە کێشەی وڵاتان لەڕێی دانوستانەوە چارەسەر بکرێت.
لە دوای لێدوانێکی جۆرج قەرداحی وەزیری راگەیاندنی لوبنان لەبارەی شەڕی یەمەن، ناکۆکی لەنێوان بەشێک لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و لوبنان دروست بووە، سعودیە و ئیمارات و بەحرەین و کوەیتیش بڕیاری کشاندنەوەی باڵیۆزەکانیان لەو وڵاتە داوە.
کۆمسیۆن رایگەیاند، لە زیقار ژماردنەوە بۆ دەنگەکانی ٦١٢ وێستگە دەکەن کە تانەیان لێدراوە و پڕۆسەکەش ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.
تا ئێستا کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی بۆ وێستگە تانە لێدراوەکانی شەش پارێزگا کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ھیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکاندا رووی نەداوە و ساختەکاری بەدی نەکراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆردومانەکان بە فڕۆکەی ئێف ١٦ ئەنجامدراون و مۆڵگەیەکی شانە نوستوەکانی داعشیان لە ناوچەی عەیس لە خۆرھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین کردوەتە ئامانج.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھێزێک لە ئۆپراسیوانەکانی سەڵاحەدین پشکنینیان بۆ ناوچەی بۆردومانەکە ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا تیرۆریستێکیان دەستگیرکردوە و لە ھەمان شوێندا سێ تیرۆریست گەمارۆ دراون.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، پێش کۆتاییھاتنی کارەکانی حکومەت، ھەوڵدەدەن چەند گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بە بەھای چەندین ملیار دۆلار ئیمزا بکەن و لە رێی ئەو گرێبەستانەوە کۆمپانیاکە لە عێراق وەبەرھێنان لە کەرتی غاز و وزە و ئاو و پیشەسازی پترۆکیمایی وەبەرھێنان بکات.
وەزیری نەوتی عێراق ھیواشی خواستوە لە چوارچێوەیەکی یاساییدا کۆمپانیا سعودی و ئیماراتی و بیانییەکان لە عێراق پارێزراو بن، بۆئەوەی بەو شێوەیە ھانی کۆمپانیاکان بدرێت لە عێراق وەبەرھێنان بکەن.
سەڵاح جەوھەر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆی ٨٣ ھەزار تەکسی تا ئێستا ٦٨%ی خاوەن تەکسییەکان لۆگۆ و شریتیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان نەداوە و ٥٦ ھەزار و ٢٨٥ تەکسی ماون لۆگۆیان لێبدرێت، تائێستا ھیچ بڕیارێکیش بە رەسمی لەبارەی درێژکردنەوەی وادەکە نەدراوە.
ھاوکات ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نوسراوێکیان کردووە بە مەبەستی درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و شریت لە تەکسییەکان و چاوەڕێن بەم نزیکانە وەڵامبدرێنەوە و وادەکە درێژ بکرێتەوە.
کاوە عەلی جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە لەلێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەیکەلی ئیداری پارێزگای ھەڵەبجە بەگشتی پێکنەھێنراوە و نەتوانراوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکان بکرێنەوە و تەنھا ٥٠٪یان کراوەتەوە، ئەوەش پێویستی بە بڕیاری یەکلاکەرەوەی حکومەت و پەرلەمان ھەیە، وتیشی، بۆ دامەزراندنی میلاکاتیش پارێزگاکە پێوستی بە دوو ھەزار میلاک ھەیە، بەڵام تەنھا ٤٠ فەرمانبەر لە شەش ساڵی رابردوودا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دامەزرێندراوە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەمریكا بەسەرۆكایەتی گریگۆری لۆگێرفۆ جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی ئەمریكا لە عێراق و كۆنسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێم، كۆبۆوەو تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەنگاوەكانی چاكسازی حكومەتی هەرێمیان كرد.