باڵیۆزخانەی عێراق لە کوەیت ڕایگەیاندووە، ڕۆژی ٢٦ی تشرینی یەکەم بڕی ٤٩٠ ملیۆن دۆلاری تر وەک قەرەبوو دراوەتەوە بە کوەیت و لە ھەوڵدان لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا ئەو قەرەبووەی ماوە و بڕەکەی ٦٢٩ ملیۆن دۆلارە ڕادەست بکرێت و دۆسیەی قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتە بە یەکجاری دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دوای کۆتایھاتنی دۆسیەی قەرەبووکردنەوەکە کار بۆ داخستنی سەرجەم دۆسیە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو وڵات دەکرێت.
لە دوای داگیرکردنی کوەیت لە لایەن عێراقەوە لە ساڵی ١٩٩٠ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی عێراقی ناچارکرد ٥٢ ملیار دۆلار قەرەبووی زیانەکانی ئەو وڵاتە بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ٥٪ی داھاتی نەوتی عێراق بۆ قەرەبووەکە دیاریکرا.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تاوەکو ئەیلول، ٧٨ باندی قاچاخچی چەک و کەلوپەلی سەربازییان لە ناوخۆی ئێران لەناو بردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەڵمەتەکانیاندا، دوو ھەزار و ١٧٠ چەکی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیراوە و ٢٠١ کەسیش دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی دادگا کراونەتەوە.
فەرھاد محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە کارمەندانی خۆبەخش، پشتیوانی خۆی بۆ داواکاریەکانیان دەربڕی و ڕایگەیاند، ئەو کارمەندانە ڕۆڵی دیاریان ھەبووە لە چارەسەرکردنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوری چەمچەماڵ و تا ئێستاش بەردەوامن لە کارەکانیان، داوای لە وەزارەتی تەندروستی و حکومەتی ھەرێمیش کرد کار بکەن بۆ دامەزراندنی ئەو کارمەندانە لە پێناو پڕکردنەوەی پێداویستی ناوەندە تەندروستیەکانی سنوری چەمچەماڵ.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٤١ خێزان لەناو قەزای بەعقوبە خانوویان بەکرێ بۆ گیراوە و سەرۆک وەزیرانیش بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری بۆ کەسوکاری کوژراوەکان و ملیۆنێکیش بۆ خێزانە ئاوارەکان تەرخانکردووە و ٢٢٧ خێزانی ئاوارەش لە بەعقوبە و شارەبان ھاوکارییەکەیان وەرگرتووە.
ڕوونیشیکردووەتەوە، ٣٥ خێزان لە خانەقین و ٧٥ خێزان لە میقدادییە داواکارییان پێشکەشکردووە و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ھاوکارییەکەیان بۆ خەرج دەکرێت، بەو جۆرەش کۆی ئەو خێزانانەی ئاوارەبوون دەگاتە ٣٠٠ خێزان.
ھەفتەی ڕابردوو لە کاردانەوەی پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی خەڵوز لە گوندی ڕەشاد و کوشتن و ڕفاندنی ژمارەیەک ھاوڵاتی شیعە مەزھەب، چەکدارانی شیعە ھێرشیانکردەوە سەر گوندی نەھر ئیمامی دراوسێیان کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی سونەیە و دوای کوشتنی چەند کەسێک لە دانیشتوانی گوندەکە، دەیان خێزانیشیان لە ناوچەکە دەرکرد، ئەوەش مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی تائیفی لە ناوچەکەدا ھێنایە ئاراوە.
"ناسڕ یاسین" وەزیری ژینگەی لوبنان ڕایگەیاند، پێشنیاری دەستلەکارکێشانەوەی "جۆرج قەرداحی" یەکێکە لە بژاردەکان و لە ماوەی ٢ ڕۆژی داھاتوودا تاوتوێ دەکرێت.
وتیشی، وڵاتەکەی پێویستی بە گەڕانەوەی متمانە ھەیە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و پەنایان بۆ ھەوڵی وڵاتانی عەرەبی بردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
سەرۆکایەتی وەزیرانی لوبنانیش ڕایگەیاند، "شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی" میری قەتەر، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕەوانەی "بەیروت" دەکات بۆ تاوتوێ کردنی ئەو قەیرانەی لە نێوان "لوبنان" و "سعودیە" و بەشێکی تر لە وڵاتانی کەنداوی عەرەبی دروست بووە.
لێدوانێکی "جۆرج قەرداحی" وەزیری ڕاگەیاندنی لوبنان سەبارەت بە ڕۆڵی "سعودیە و ئیماڕات" لە جەنگی "یەمەن" ئەو کێشەیەی دروست کردووە و ڕەتیشیکردووەتەوە دەست لەکارکێشانەوە پێشکەش بکات.
"ئەردۆغان" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی تەواوی ڕێکارە پێویستەکانی گرتووەتە بەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی نوێی کۆچبەران لە وڵاتی "ئەفغانستان"ەوە، ھیچ نیەتێکیشیان نییە بۆ کردنەوەی سنورەکانیان بە ڕووی کۆچبەرانی ئەو وڵاتەدا.
"ئەردۆغان" ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا پێشبینی ناکەن کۆچکردنی بە کۆمەڵی ھاووڵاتیانی ئەفغانستان ڕووبدات.
بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کۆچبەری ئەفغانی لە خاکی تورکیادان و لێپرسراوانیش دەڵێن ئامارەکە لەوەی بڵاوکراوەتەوە زیاترە.
سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە ئاشکرای کردووە، فەرمان دەرکراوە بۆ میلیشیا ئۆپۆزسیۆنەکان کە ئامادەبن بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا دژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، کە پێشبینی دەکرێت لەمڕۆوە دەستپێبکات.
سەرچاوەکە ڕاشیگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکە لە چەند میحوەرێکەوە لە باکوری سوریا ئەنجام دەدرێت، وەک میحوەری "ئەعزاز" و "گرێ سپی".
پێشتر "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو، لە کاتی پێویستدا ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی ھێزە کوردییەکان بەرپا دەکەن، پەرلەمانی تورکیاش بە زۆرینەی دەنگ پێشنیارێکی "ئەردۆغان"ی پەسەندکرد بۆ ھێشتنەوەی ھێزەکانیان لە "سوریا و عێراق" بۆ ماوەی ٢ ساڵی تر.
ئاژانسی "سانای" ڕەسمی سوریاش ھەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، سوپای تورکیا ٢٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی ڕەوانەی ڕیفی "ئیدلب" لە باکوری خۆرئاوای سوریا کردووە و خاڵەکانی لە ڕیفی "حەسەکە" و ناوچەی "سەرێکانێ" پتەو کردووە.
"نیبراس ئەبو سودە" وتەبێژی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، لە کۆی ٦١٢ وێستگەی تانە لێدراوی پارێزگای "زیقار"، ١٥٠ وێستگە ماون و ئەمڕۆ ژماردنەوەی دەنگەکانیان بۆ دەکرێت، کە زۆرترین تانە لەو پارێزگایە تۆمار کرابوو.
ھەر ئەمڕۆ زیاتر لە ٣٠٠ وێستگە لە پارێزگای "سەڵاحەدین" ژماردنەوەی بۆ دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش دەنگەکانی زیاتر لە ١٦٠ وێستگەی پارێزگای "بەسڕە" دەژمێردرێنەوە و پڕۆسەکە کۆتایی دێت.
"نیبراس ئەبو سودە" ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە ئەنجامی ژماردنەوەی دەنگەکان و تەواوی تانەکان دەچێتەوە، ئەنجامی ڕەسمی ھەڵبژاردنەکەی ١٠ی ١٠ ڕادەگەیەندرێت.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەھۆی چەند کێشە و گرفتێک شۆفێرانی دەروازەی سنووریی پەروێزخان مانیان لە کارکردنیان گرت، بەڵام دوای گەیاندنی داواکارییەکانیان بە وەزارەتی دارایی و ئابووری و سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی، ئەمڕۆ مانگرتنیان شکاند و دەستیان بە کارەکانیان کردەوە.
ھەروەھا وتەبێژی حکومەت، سەبارەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی ھەولێر، ڕایگەیاند، لیژنەیەک پێکھێنراوە بۆ ئەو زیانانەی بەر خێزانەکان کەوتووە و دوای تەواوبوونی ھەڵسەنگاندنەکە ئەوەی لەسەر حکومەت پێویست بێت بە پێی توانا بۆیان دابین دەکرێت.
"د. ڕزگار عەلی" بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆ کەمکردنەوەی ترسناکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادکردنی بەرگری کۆمەڵگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لەسەر ڕاسپاردەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، پێدانی ڤاکسینی جۆری "ڤایزەر بایۆنتیک" بۆ کەسانی تەمەن ١٢ ساڵ و سەرووتر بەکاردەھێنرێت. پێشینەش بە ئەو کەسانە دەدرێت کە نەخۆش و بەرگری جەستەیان لاوازە.
نوێنەری خوێندکارانی دەرەوەی وڵات لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەند پێشنیازێک لە بارەی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بۆ وەزیری باڵا بەرزکراوەتەوە کە دادپەروەری تێدا نییە و جیاکاری لە نێوان خوێندکاران دروست دەکات. داواشیکرد وەزیر ئیمزای نەکات تا بڕگەی ١ و ٣ی پێشنیازەکان لادەبرێت.
ھەرچەندە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی داوە بەڵام گردبوونەوەی خوێندکاران لە چەند شار و شارۆچکەیەکی ھەرێم بەردەوامە و دەڵێن بەردەوامیش دەبن تا مافەکانیان پێدەدرێت.
"عەلی ڕەزا ناسڕی" ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران داوای لە لێپرسراوانی عێراق کردووە، خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکان بخەنە سەر "تاران"، ئەوەش بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لە جەنگی عێراق_ئێران دروستبووە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر عێراق غەرامەی جەنگ بە بڕی تریلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دۆلار بدات، بەڵام "ئێران" داوای ئەو بڕە پارەیەی نەکردووە.
وتیشی، بەو پێیەی "کوەیت" وەک قەرەبوو پشکی لە فڕۆشتنی نەوتی عێراق ھەبووە و قەرەبوو کراوەتەوە، دەکرێت عێراق خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانی بۆ "ئێران" بگوازێتەوە.
وتیشی، کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکی گومرگ بۆ پارێزگاکە گرنگە چونکە خاوەنی دوو مەرزە لە تەوێڵە و پشتە، کە کاریگەری ھەیە لەسەر ڕەوتی بازرگانی لە ناوچەکە.
پارێزگاری ھەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە داخوازییەکانی ھەڵەبجە جێبەجێبکات و، تەنھا ٥٠٪ی ڕێکارەکانی بە پارێزگابوونی ھەڵەبجەی جێبەجێکردووە.