هەواڵەکانهەواڵەکان

ھاوکات دوا بەدوای لافاوەکە لیژنەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی پارێزگای ھەولێر و بەرگری شارستانی و لقی ھەولێری کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی پێکھێنرا بۆ دەرخستنی ڕێژەی ئەو زیانانەی بەھۆی لافاوەکەوە بەر ھاووڵاتییان کەوتووە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەكان مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ، بە فەرمانێك عەبدلغەنی ئەسەدی لە پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی دوورخستۆتەوە و حەمید شاتڕی بریكاری دەزگای هەواڵگری بۆ جێگاكەی راسپاردووە،
هەرچەندە تائێستا هۆكاری دوورخستنەوەی عەبدلغەنی ئەسەدیی ئاشكرانەكراوە، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چوارچێوەی گۆڕانكارییە ئەمنییەكانی دوای پەلامارەكەی هەفتەی رابردووی داعشدا بێت لە گوندی رەشادی قەزای شارەبان، دوورخستنەوەكەشی كاردانەوەی لێكەوتەوە و سەعد سەعدی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی عەسائبی ئەهلی حەق رەخنەی لە بڕیارەكەی كازمی گرت و رایگەیاند، حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتی ئەنجامدانی كۆمەڵێك بڕیار و گۆڕانكاری نیە.  



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەدر" لە تویتێکدا نوسیوویەتی، زانیاری تەواویان لە بەردەستدایە کە چەند وڵاتێکی ھەرێمی دەستوەردان دەکەن لە کاروباری ھەڵبژاردنەکانی عێراق و فشار لەسەر کوتلە و لایەنە سیاسییەکان دروست دەکەن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، کە ئەوەش زیانی بۆ عێراق و گەلەکەی ھەیە. 


"سەدر" داوای لەو وڵاتانە کرد کە بکشێنەوە لە دەستوەردانەکان و ھەروەھا دانوستان کردن لەگەڵیان ڕەتدەکاتەوە، جەختیشی کردەوە لەوەی ھەر دەستوەردانێک بەزاندنی سەربەخۆی و سەروەری و ھەژموونی وڵاتەکەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە،  بەغداد ڕۆژانە بڕی ٥٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین دەکات، بەڵام لەمرۆوە ئەو بڕە بۆ دوو ھێندە زیاد دەکرێت و ڕۆژانە ملیۆنێک و ٨٠ ھەزار لیتر بەنزین ڕەوانەی پارێزگاکانی ھەرێم دەکات، بەوەش تاڕادەیەک کێشەی کەمی بەنزین چارەسەر دەبێت و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی نرخەکەشی دەبێت.


لە بارەی دابەشکردنی نەوتیش محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆش دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و ڕۆژی دوو شەممەش لە ناو شاری سلێمانی و لە مەڵبەندی پێنجەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ھەموو ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت.

 ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو ڕۆژە مەترسییەکانی وشکەساڵی دەڕەوێنێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکانی چوار وڵاتی ئەمریکا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ھاوبەشدا نیگەرانیان لە بەردەوامی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران و نەگەڕانەوەی بۆ سەر مێزی گفتوگۆ دەربڕی و ڕایانگەیاند، بەرەپێشچوونی خێرا لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و کێشە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دروست دەکات.


ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە پەراوێزی لوتکەی گروپی ٢٠ کۆبوونەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە نابێت ھەرگیز ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.


سەرکردەکانی ئەوروپا و ئەمریکا داواشیان لە ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کردووە، کەڵک لە ھەلی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەربگرێت و بە نیەت پاکییەوە بڕیار لە گەڕانەوەی ئێران بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بدات، بۆ ئەوەی دانوستانەکان بە زووترین کات بە ئەنجام بگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"خەلیفە شاھین" وەزیری دەوڵەتی ئیماڕات ڕایدەگەیەنێت، بۆ پشتیوانیکردنی "سعودیە"، بڕیاری کشانەوەی دیبلۆماتکارەکانیان لە "لوبنان" داوە و ڕێگریش لە ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات گەشت بۆ ئەو وڵاتە بکەن.


بەھۆی ڕەخنەیەکی جۆج قەرداحی وەزیری ڕۆشنبیری ڕاگەیاندنی لوبنان بەرامبەر ھێرشەکانی "سعودیە" و ھاوپەیمانەکانی بۆ سەر "یەمەن"، "سعودیە و بەحرەین و کوەیت" پەیوەندییەکانیان لەگەڵ "لوبنان" پچڕاند و بڕیاریاندا باڵیۆزەکانیان بکشێننەوە. 


ھاوکات "میشێل عەون" سەرۆکی لوبنان ڕایگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەندە بە دروست کردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ "سعودیە" و وڵاتانی تر و دەیانەوێت پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، تا ئێستا چوار خولی دانوستانیان لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە و گفتوگۆکانیان دۆستانە و لە قۆناغە سەرەتاییەکانی تاوتوێکردنی بابەتەکانی نێوانیان بووە.


وتیشی، ھەرچەندە ھیواخوازن دانوستانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێش بچن، بەڵام تا ئێستا دەستکەوتێکی ئەوتۆیان لەو بارەیەوە نەبووە.


سەبارەت بەوەی کە ئایا دانوستانەکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامیان دەبێت، وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، ھیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە لە ئارادا نییە، بەڵام ئەوان ئامادەن دەست بە دانوستان بکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوکات ھەڵچوونی دەریای ناوەراست شەپۆلێکی دروستکردووە کە لە کەناراوەکانی لیبیاوە درێژ بووەتەوە و کاریگەریی کردووەتە سەر میسڕ و چەند وڵاتێکی تر. 


بە پێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلەکە نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و کاریگەریی لەسەر چەند ناوچەیەکی تری میسڕ دروست بکات.  ئەمە سەرباری ئەوەی زیانی زۆری بە لیبیاش گەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکە پارەکانی لە دەرەوە ھێناوەتە سلێمانی بە مەبەستی ساخکردنەوەی و دەستیشگیراوە بەسەر ئەو ئۆتۆمبیلەی پارەکەی تێدابووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا دەنگەکانی زیاتر لە ١٤ ھەزار و ٦٢٠ وێستگەی تانەلێدراو ژماردنەوەی بۆ کراوە، کە دەکاتە ٢٥٪ی وێستگەکانی عێراق، ھیچ گۆڕانکارییەکیش لە ئەنجامەکان ڕووی نەداوە و ساختەکاریش نەکراوە.


کۆمسیۆن ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا ژماردنەوەی دەنگەکان لە وێستگە تانە لێدراوەکانی بۆ چەند پارێزگایەک کراوە ئەمڕۆش ژماردنەوەی دەنگەکانی پارێزگای "ھەولێر و کەرکوک و موسەنا و کەربەلا و قادسیە و ئەنبار" بەڕێوەدەچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی ئیدانەی ڕەوانەکردنی ھێزی زیاتر بۆ سوریا دەکات و دژی بڕیاری پەرلەمانی تورکیاش دەوەستێتەوە لە بارەی درێژکردنەوەی مانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ ٢ ساڵی تر.


وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاندووە، سیاسەتەکانی سەرۆکی تورکیا ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە "سوریا" پێشێل دەکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەلاماردەرەکان بە ناوی تاڵیبانەوە چوونەتە ناو ئاھەنگەکە و داوایانکردووە، لێدانی میوزیک و گۆرانی ڕابگیرێت، بەڵام گوێنەدان بە داواکارییەکە ڕووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.


دوابەدوای پەلامارەکە، زەبیحوڵا موجاھید وتەبێژی حکومەتی تاڵیبان ڕایگەیاندووە، تەقەکەرەکان سێ کەس بوون و دوانیان دەستگیر کراون. ڕەتیشی کردەوە پەلامارەکە، بە ھاندانی بزووتنەوەی تاڵیبان بووبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێک لە کارمەندەکانی دەزگای مین بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ماوەی ١٢ ساڵە ئەو کارە دەکات و جگە لە ھەڵگرتنەوەی مین لە ھیچ کارێکی تر نازانێت و داواشی لە عەلی تەتەر پارێزگاری دھۆک کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...736737738739740...1007