مامۆستایانی وانەبێژ دوای سێ هەفتە بە مەرج بایكۆتی خوێندنیان شكاند
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
مامۆستایانی وانەبێژ هەرێم بایكۆت
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
مامۆستایانی وانەبێژ هەرێم بایكۆت
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا، ئیبراهیم زولفیقاری، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی تر پەیمانەکانی پێشێل کردووە و بەردەوامە لە چەتەگەریی دەریایی، جەختیشی لەوە کردەوە کە گەرووی هورمز لەژێر بەڕێوەبردن و چاودێریی توندی هێزە چەکدارەکانی ئێراندایە.
زولفیقاری ئاماژەی بەوە کرد کە بارودۆخی گەرووی هورمز گەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێشووی خۆی و وتی: گەرووەکە لەژێر ئیدارەی هێزەکانمان و چاودێرییەکی ورد و چڕدا دەمێنێتەوە.
زولفیقاری رونیشیکردەوە، تا ئەو کاتەی واشنتۆن پابەند نەبێت بە گەرەنتیی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە، گەرووی هورمز بە داخراوی یان لەژێر کۆتوبەنددا دەمێنێتەوە ووتیشی: ئێمە لەسەر بنەمای دانوستانەکان و وەک نیشاندانی نیازپاکی ڕەزامەندیمان دەربڕیبوو بە تێپەڕبوونی ژمارەیەک کەشتی، بەڵام ئەمریکا جارێکی یر بەڵێنەکانی شکاند.
لەکۆتایی لێدوانەکەیدا، زولفیقاری ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی کە ڕێز لە ڕێککەوتنەکان ناگرێت و جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی واشنتون لەسەر چەتەگەریی دەریایی وای کردووە ئێران ڕێکارە ئەمنییەکانی لە ناوچە ستراتیژییەکانی دەریا توندتر بکاتەوە.
کۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی رایگەیاند، قەیرانی غاز، کۆتایی دێت و پێش جەنگەکە 120 تۆن غاز دەهات بۆ سلێمانی لە ئێستادا زیادبوە بۆ 140 تۆن و ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆ لە ناو سلێمانیدا 35 هەزار بتڵی غاز بە کۆبۆنی خۆراک دابەش دەکەن .
کۆچەر تاهیر، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگەكانی غازی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دڵنیایی دەدەن بە هاووڵاتیانی سلێمانی لە پێنج رۆژی داهاتوودا كۆتایی بە قەیرانی غازی ماڵان دێت و لە راۆژانی داهاتوشدا رۆژانە 20 هەزار بتڵ دابەشدەکەن.
کۆچەر تاهیر ئاماژەی بەوەشکرد، پێش جەنگەکە 120 تۆن غاز بۆ سلێمانی دەهات، بەڵام لە ئێستادا بۆ ئەوەی قەیرانەکە نەمێنێت ئەو بەشەی سلێمانی بۆ 140 تۆنی رۆژانە زیاد کراوە و بڕیاریشە لە سبەینێوە زیاتر بکرێت بۆ 160 تۆن، تاوەکو هەموو هاووڵاتیەک غاز لەبەردەم ماڵەکەیدا بەدەست بهێنێت.
لەبارەی دابەشکردنی غازیش بەکۆبۆنی خۆراک، ناوبراو بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ 35 هەزار بتڵ غاز بە کۆبۆنی خۆراک دەدرێتە هاووڵاتییان و دڵنیایشیدا ئەگەر جەنگ دەستپێنەکاتەوە لە سەری مانگەوە بە بێ کۆبۆن غاز بۆ هاووڵاتیان وەک رابردوو بەردەست دەبێت.
دوای تێپەڕبوونی 80 ساڵ بەسەر داهێنانیدا، قاوەی هێلکە جارێکی تر لە سۆشیاڵ میدیا بووەوە بە باو و ملیۆنان بینەری کۆکردەوە، و بەشێک وەک شاژنی قاوەکان دەیبینن و بەشەکەی تریش بە سەرچاوەی نەخۆشی دادەنێن.
ئەم خواردنەوەیە کە بە "کافی ترونگ" ناسراوە، لە زەردێنەی هێلکەی خاو، شەکر و شیری خەست دروست دەکرێت، تێکەڵەکە ئەوەندە تێکەڵ دەکرێت تا دەبێتە کرێمێکی خەست و وەک "مارشمێلۆ" دەردەکەوێت، پاشان دەکرێتە سەر کوپێک قاوەی تاڵ.
سەرەڕای جوانی و تامە شیرینەکەی، پزیشکان هۆشداری توند دەدەن لە وبارەیەوە چونکە هێلکەی خاو مەکۆیەکی گەورەی بەکتریای سالمۆنێلایە، کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی، هەروەها خواردنی هێلکەی نەکۆڵاو ناهێڵێت جەستە سوود لە ڤیتامینەکانی گرووپی B وەربگرێت.
لە ئینستاگرام، مشتومڕێکی گەرم لە نێوان بەکارهێنەران دروست بووە، هەندێک دەڵێن: ئەمە باشترین تامی قاوەیە کە چەشتبێتم، لە بەرانبەردا هەندێکی تر دەڵێن: ئەمە کوپێکە لە بەکتریای سالمۆنێلا نەک قاوە!