ساڵی داھاتوو ھەرێم دەتوانێت نەوت بە نرخی سۆمۆ بفرۆشێت
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ھەرێم وەزیری نەوت سۆمۆ عێراق
ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ساڵی داھاتووش بڕی ئەو نەوتەی کە ھەرێمی کوردستان دەتوانێت لە رێگەی عێراقەوە و بە نرخی سۆمۆ بیفرۆشێت وەک خۆی دەمێنێتەوە کە ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە.
وتیشی، عێراق لە ئێستادا رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و ئامانجیشیان ئەوەیە سەرەتای ساڵی داھاتوو ئەم بڕە بگەیەننە سێ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل کە رێکخراوی ئۆپیک بۆی دیاری کردوون.لەبارەی نرخی نەوتیشەوە ئیحسان عەبدولجەبار دەڵێت، ئۆپیک نایەوێت نرخی نەوت بەرز یان نزم بکاتەوە بەڵکو دەیەوێت جێگیری بکات.



