سەنا موسەوی ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح بەرپرسیارێتی ئەم رەوشەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت خستە ئەستۆی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاند، یاریکردن بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەمووان روونە.
وتیشی، کازمی بەشێکە لە پڕۆژەی ساختەکاری و قبوڵکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنیش بەو شێوەیەی ئێستا ھەیە، پەرلەمان و حکومەتێک دەھێنێتە کایەوە، کە ناتوانێت داواکارییەکانی گەل بەدیبھێنێت و بۆ ماوەیەکی زۆریش نامێنێتەوە.
ئەردۆغان رایگەیاندووە، پێشتر لە پیشەسازیی بەرگریدا بە رێژەی ٢٠٪ پشتیان بە توانای خۆیان بەستووە و ئێستا رێژەکە بۆ ٨٠٪ بەرزبووەتەوە، کە ئەوەش ئاستێکی زۆر باشە.
وتیشی، ئەمریکا داوای لە تورکیا کردووە سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس ٤٠٠ بگەڕێننەوە بۆ روسیا، بەڵام لە کڕینی ئەو سیستمە پاشگەز نابنەوە.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد بۆ کڕینی فڕۆکەی جۆری ئێف ٣٥ لە ئەمریکا، دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریان داوە و ھیچیان پێنەگەیشتووە، بۆیە کە پێشنیازی کڕینی بابەتی سەربازیی نوێیان بۆ بکرێت، دەیکڕن.
نید پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا باسیان لە جموجۆڵە سەربازییەکانی روسیا لە نزیک ئۆکراین کردووە و راشیانگەیاندووە، پاریس و واشنتۆن پابەندن بە پاراستنی سەروەری و یەکگرتوویی خاکی ئۆکراین.
پێشتریش فەڕەنسا ھۆشداری دابووە روسیا لە ھەر پێشێلکارییەکی نوێ بۆ سەر خاکی ئۆکراین، بە تایبەتی دوای ئەوەی روسیا ژمارەی ھێزەکانی لە نزیک ئەو وڵاتە زیاتر کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، روسیا نیمچە دوورگەی کریمای ئۆکراینی کردە بەشێک لە خاکی خۆی و ئەوەش پێکدادانی چەکداری لەنێوان جودایخوازانی سەر بە روسیا و ھێزەکانی ئۆکراین دروستکرد، لە ئێستاشدا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ترسیان ھەیە لەسەرھەڵدانی جەنگێکی نوێ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی ١٠٨ وێستگە دەکات لە بەغداد، ئەوەش بە بڕیارێکی دەستەی دادوەری کە بڕیاری ژماردنەوەی دەنگەکانی ئەو وێستگانەی داوە.
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنەکەش دەڵێت، ئەو وێستگانەی ژماردنەوەیان بۆ دەکرێت سەر بە نوسینگەی ھەڵبژاردنی بەغدادە.
چاوەڕوانیش دەکرێت ھەفتەی داھاتوو پێداچوونەوە بە تانەکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە کۆتایی پێبێت.
وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممە ھێزەکانی ئازربایجان ھەوڵیان داوە بەرەو ناوچەکانی خۆرھەڵات پێشڕەوی بکەن، بۆیە پێکدادانی چەکداری لە نێوان ھێزەکانی ئەرمینیا و ئازربایجان دروستبووە و تا ئێستاش رەوشەکە سەقامگیر نییە، روسیاش نێوەندگیری دەکات بۆ کۆتاییھێنان بە ئاڵۆزییەکان.
وەزارەتی بەرگری ئازربایجانیش راگەیەندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و بەرپرسیارێتی دروستبونەوەی ئاڵۆزییەکانی خستوەتە ئەستۆی سوپای ئەرمینیا و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، دوای بینینی چەند چالاکییەکی نائاسایی سوپای ئەرمینیا، ھێزەکانیان جوڵەیان کردە و بەو ھۆیەوە ئاڵۆزی دروستبوە.
بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریکا، لوتکەی ئەو دوو سەرۆکە رێگری دەکات لە زیاتر قوڵبوونەوەی ناکۆکی ئابوری نێوان ئەو دوو زلھێزە ئابورییەی جیھان، دۆسییەی پیسبوونی ژینگە و کۆرۆنا و چەوساندنەوەی موسڵمانانی ئیگۆر و سیخوڕیکردن بەسەر کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا و دۆسییەی تایوان، ئەو بابەتانەن کە ناکۆکی قۆڵی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە دروستکردووە.
لە دوای دەستبەکاربوونیشی وەک سەرۆکی ئەمریکا، بایدن دوو جار لەگەڵ شی جین پینگ بە تەلەفۆن قسەیانکردووە، یەکێک لە پەیوەندییەکان ٩٠ خولەکی خایاندووە و کۆرۆنا و رەوشی ئابوری جیھان و گۆڕانکاری کەش و ھەوایان تاوتوێ کردووە.
تەعریب کردن لەسنوری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بەقەزای دوبز لەپارێزگای کەرکوک بەردەوامە و ژمارەیەک لەو خێزانە ھاوردانەی گەڕاونەتەوە، لەگوندی شەناغە سەر بەناحیەی سەرگەڕان نیشتەجێبوون، کە گوندێکی کوردنشینە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنێتی گەڕانەوەی ئەو خێزانانە.
ئەو خێزانەی گەڕاونەتەوە، عەرەبی ھاوردەن و خەڵکی پارێزگاکانی کوت و واستن و پێشتریش قەرەبووی ماددەی ١٤٠یان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە بۆ شوێنی پێشوویان.
وەزارەتی دادی ھەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە ٢٠/٨٤٩ لە ٩ی ئەم مانگە بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی دوو و سێی جێبەجێکردنی ھەولێریش بڕیاری کردنەوەیان لەسەر دراوە.
لە ئێستاشدا وەزارەتی داد سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دانانی فەرمانبەر و دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو.
گرنگی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش ئەوەیە کە کار دەکان بۆ وەرگرتنی ئەو دۆسێیانەی لە بەغداد و ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە دێن.
لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان کۆبووە و وتی، پێداچوونەوەی ورد بەو زیادەڕەوییانە دەکەن کە لەسەر زەوی کشتوکاڵیی ئەنجامدراون و سزای ئەو کەسانەش دەدەن کە تێوەگلاون و سەرپێچی بڕیارەکان دەکەن.
خەتیب زادە ئەو وڵاتانەی دیاری نەکردوە کە پارە بلۆککراوەکانی ئێرانیان ئازادکردووە، بەڵام ئاژانسی ئیرنا رایگەیاندبوو، زیاتر لە ٣.٥ ملیار دۆلاری ئەمریکی بلۆکی لەسەر لابراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ ئێران، خەتیب زادە.
وتیشی، رافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەمنزیکانە سەردانی ئێران دەکات و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە ڤییەنا ھەیە.