وەزارەتی دارایی و دەستەی دەستپاکی ھەرێم پێداچونەوە بە یاسای چاکسازی دەکەن
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە، بەردەوام دەبن لە قۆناغەکانی جێبەجێ کردنی چاکسازی بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی پرۆسەکە.
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: پێشوازی لە راگەیاندنە نوێیەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بەڕێز عەباس عراقچی دەکەین سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هوورمز.
دەقی پەیامەکە...
پێشوازی لە راگەیاندنە نوێیەکەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و بەڕێز عەباس عێراقچی دەکەین سەبارەت بە کردنەوەی گەرووی هوورمز و هەنگاوە ئەرێنییەکان بۆ گەیشتن بە ئاشتی، بەتایبەتی ئاگربەست لە لوبنان.
ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی گرنگە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لەم ساتە هەستیارەدا. کردنەوەی ئەم رێڕەوە ئاوییە سەرەکییە نەک هەر متمانە بۆ بازاڕی وزەی جیهانی دەگەڕێنێتەوە، بەڵکو راستەوخۆش بەشدارە لە سەقامگیریی و بوژانەوەی ئابووریی ناوچەکە.
هانی هەموو لایەک دەدەین بۆ بەردەوامبوون لەسەر ئەم رێگایە، لەسەر بنچینەی ئەم هەنگاوە لێکتێگەیشتنە کاتییەکان بگۆڕن بۆ رێککەوتنی هەمیشەیی کە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەموو گەلانی ناوچەکە بکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کەیسی گیانلەدەستدانی 'غەزەل مەولان' راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە: دامودەزگاکانی تەندروستی هەمیشە پێویستە بە ئەرکی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەرکەسێک هەڵبستن
دەقی راگەیەنراوەکە:
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی تەندروستی ...
دوابەدوای ڕەوانەکردنی بریندار (غەزال مەولان) لە نەخۆشخانەی (شۆڕش)ی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ نەخۆشخانەی (بەخشین)ی کەرتی تایبەت و ئەنجامنەدانی ڕێککاری پزیشکی و وەرنەگرتنی لە نەخۆشخانە و دەرەنجام گیان لەدەستدانی.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ لەگەڵ تەندروستی سلێمانی لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ داواکاری گشتی پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4 ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022، ڕاسپاردەکراون بۆ لێکۆڵینەوەکردن بۆ ئەم دۆسیەیە بۆ ئاشکراکردن و دڵنیابوونەوە لەتەواوی ڕاستیەکانی ئەم ڕوداووە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و بەسزا گەیاندنی سەرپێچیکاران کە بەدڵنیایی جێگای قەبوڵکردن نیە و ڕێکاری پێویست دەگیرێتەبەر.
دامودەزگاکانی تەندروستی هەمیشە پێویستە بە ئەرکی مرۆڤانەی پاراستنی گیانی هەرکەسێک هەڵبستن و نابێت بکەونە ژێر هیچ گوشار و نیازێکی سیاسی.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
16 نیسان 2026
سەرۆک کۆماری دەڵێت، گفتوگۆ راستەوخۆکانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەستیار و چارەنووسسازن، راگرتنی شەڕیش دەروازەیەکە بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکانیان
جۆزێف عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان رایگەیاند، هەڵوێستی رەسمیی دەوڵەت جێگیرکردنی ئاگربەست و زامنکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلە لە باشوری وڵاتەکەیان.
وتیشی، لەم سەعاتانەی دواییدا پلانەکان بەو ئاڕاستەیەن، سوپای لوبنان تا سەر سنورە نێودەوڵەتییەکانی باشور بڵاوەی پێبکرێت، هەموو جۆرە دەرکەوتەیەکی چەکداریش لەو ناوچانە کۆتایی پێ بهێنرێت.
دڵنیاییشی دایە دانیشتووانی باشوری لوبنان، دوای گەڕانەوەیان بۆ گوند و ماڵەکانیان، سوپا دەیانپارێزێت و هیچ هێزێکی چەکدار جگە لە سوپا و هێزە ئەمنییە رەسمییەکانی وڵات لە ناوچەکەدا نابینرێن.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا لوبنان لەبەردەم رەوشێکی نوێ و هەستیاردایە، نابێت بە هیچ شێوەیەک ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەست بدرێت.