هەواڵەکانهەواڵەکان

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، راگرتنی دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە ژمارەیەک گەڕەکی سلێمانی بەھۆی کاری نۆژەنکردنەوە و پاککردنەوەی تانکییەکانی ئاو بووە و گرفتەکە چارەسەرکراوە.


وتیشی، لەئێستادا دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەتەوە و ئاوی گەڕەکەکان بەردراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەھاب ھەڵەبجەیی لە ڕۆژی شەھیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و رایگەیاندوە، دروود و نەمری بۆ ڕۆحی شەھیدان، وەفاو بەردەوامی و بۆ ڕێبازی پاکی شەھیدانی دەستی تیرۆر، ئەوان لەپێناو خاک و میللەت و ماف و ئازادی و ژیانی شایستەی مرۆڤانە خۆیان کردە قوربانی، بەگیانی خۆیان چرای ژیانی ئێمەیان ڕوناک کردەوە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، وەفاداری و درێژەدان بە ڕێبازی شەھیدان ئەرکی ئەخلاقی و کادرانەی یەکێتیانەی سەرشانمانە بۆ خزمەتی خانەوادەی سەربەرزیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
١٩٧٦/١١/٢١، ڕۆژی لە سێدارەدانی شەھیدان شیھاب و جەعفەر و ئەنوەرە، ھاوکات ڕەمزی گیانفیدایی شەھیدانی یەکێتییە، بەبەختکردنی گیانیان، ڕۆحی بەرگری و مەدالیای کوردایەتی یان بە نیشتیمانەکەیان بەخشی.


شەھیدانی یەکێتی بۆ ئازادی و ڕزگاری و سەرفرازی و فەراھەمکردنی خۆشگوزەرانی، ئاسودەی بۆ دنیایەکی نوێی پڕ لە ئومید و دیموکراسی ڕووە و شارستانییەت و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و ئازادیی بیرووڕا ڕۆحیان کردە قوربانی، بەڵام بە داخەوە ھێشتا زۆرێک لە ئامانجەکانیان بەدی نەھاتووە.


 سەرەڕای ناڕەزایی و ڕەخنەیەکی زۆر لەناو خەڵکدا، لە بەرامبەر دەسەڵات و یەکێتیش، بەڵام شەھیدان، لەناخی خەڵکدا ڕێزی تایبەتی خۆیان ھەیە لە مێژووی گەلەکەمان، چونکە ئامانجەکانیان ڕەوا بووە و ھێشتا شایەنی درێژەپێدانن و دەبێت ھەوڵ بۆ بەدیھێنانی بدرێت.


ھەر بۆیە دەبێت ھەمیشە ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرین، ھەوڵبدەین باری داراییان لە ئێستایان زۆر باشتر بکرێت و ڕێکخراوتر بن، ھەروەھا بایەخی تەواو بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بدرێت، بایەخ بە گەنجان و لاوانمان بدرێت وەک سامانێکی نەتەوەی سەیربکرێن. 


شەھیدان سەرقافڵەی ئازادی و خەباتی نەپساوەی میللەتەکەمانن، دەبێت  لە ئاستی خەبات و قوربانی دانی  شەھیدانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا سەری ڕێز و وەفا دابنەوێنین ، دەشبێت ھەموومان لەبەرامبەر ڕۆحیاندا بەوەفابین، بەوەفابوونیش تەنھا بەوە دەبێت کە لە پێناو ئامانجەکانیاندا تێبکۆشین، ئەو ئامانجانەی کە بە داخەوە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر بە لاڕێدا دەبرێت ، ئەوەش زیانێکی گەورە لە پرسی نەتەوەکەمان دەدات.


بەرز وپیرۆزبێت یادی شەھیدانی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان و ھەر بەم بۆنەیەوە سەری ڕێز بۆ سەرجەم شەھیدانی نەتەوەکەمان دادەنەوێنین.


حاکم قادر حەمەجان 
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی (ی.ن.ک)

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا عەبدولقادر عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند، بە ھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلە کراونەکان "مەلیکە" تۆمار ناکرێن، لەبەر ئەوەی دەستکاریکراون و سوکانیان لە راستەوە بۆ چەپ گۆڕدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆئەوە ناشێن لەسەر شەقامەکان ھاتووچۆ بکەن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستادا نزیکەی پێنج ھەزار ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان ھەیە، لەبەر ئەوەی مەرجی توندوتۆڵییان نییە و لە پشکنین دەرناچن، تائێستا ژمارەیان پێ نەدراوە.


جەختی لەوەشکردەوە، لە ھەوڵی ئەوەدان یاسایەک بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەربکەن، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلانەی  بڕدراوەن و شوێنی سوکانیان گۆڕدراوە، بە ھیچ شێوەیەک تۆمار ناکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێک ناوچە ھەوری تەواو دەبێت، بەو ھۆیەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.


راشیگەیاندوە، لە سلێمانی و ‏ھەڵەبجە بارانبارین لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی تری ھەرێمیش ‏نمەباران دەبارێت، ھەندێک کاتیش ئاستی بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە باران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی، بڕیارە لە سەعات ١٢ی ئەمشەو بەدواوە ھەر ھاووڵاتییەکی عێراقی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و گەشتی درەوەی وڵات بکات، پێویستە کارتی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسین و پشکنینی "پی سی ئاڕ"ی پێبێت و پشکنینەکەش نێگەتیڤ بێت.


وتیشی، ھەموو ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار کراونەتەوە، لەکاتی بڕینی تکتدا، ئەو پێداویستییانەیان پێبێت، بۆئەوەی توشی کێشە نەبن.


جەختیشیکردەوە، ئەگەر ھاووڵاتییەک تەنھا پشکنینی کردبێت و ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، بەھیچ شێوەیەک رێگەی گەشتکردنی پێنادرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەربەست عوسمان بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆری ئاوی خواردنەوەی دوکان-سلێمانی تەقیوە، لە ئێستاشدا تیمەکانیان سەرقاڵی چاککردنەوەی ئەو بۆرییەن.


وتیشی، بەھۆی تەقینی ئەو بۆرییە، کێشەی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی و چەمچەماڵ دروست دەبێت، بەڵام ھەوڵدەدەن بە زووترین کات بۆرییەکە چاک بکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە تارانی پایتەختی ئێران و لە دادگایەکی سەربازییدا ١٠ تۆمەتباری روداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە، بۆ یەکەمجار دادگایی کران، بەشێک لە خانەوادەی قوربانیانی روداوەکەش لە بەردەم دادگا گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.


بەرەبەیانی ١٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی سەر بە ھێڵی ئاسمانی ئۆکراین بە ١٧٦ سەرنشینەوە، دوای بەرزبونەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران بە دوو موشەک خرایەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا، چەند رۆژێک دواتر سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فڕۆکەکە بەھەڵە لەلایەن ھێزەکانیانەوە خراوەتە خوارەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی روونکردنەوەیەکی لە بارەی تەقینی ھێڵی دوی ئاوی دوکان-سلێمانی بڵاوکردەوەو رایگەیاندوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لەروونکردنەوەیەکدا دەڵێت بەھۆی پچڕانی لەناکاوی کارەبا، ھێڵی دووی ئاوی دوکان-سلێمانی تەقیوە و چەند شوێنێکی سلێمانی و دەوروبەری بۆ ماوەی ٢٤ سەعات بێ ئاو دەبن.


راشیگەیاندوە، ھۆکاری تەقینی بۆرییەکە بەھۆی کوژاندنەوەی کارەباوە نەبووە، بەڵکو  دوای تەقینی بۆرییەکە و دوای ٢٠ دەقە لەسەر داوای ئەندازیاری سەرپەرشتیاری وێستگەی ئاوی پیرقوربان کارەبا کوژێنراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەلاز ئەمین پسپۆڕی ئابوری ڕایگەیاند، ڕێژەی ھەژاری لە عێراق بۆ ٣١.٧٪ بەرزبووەتەوە لە کاتێکدا سێ ساڵ لەمەوبەر ٢٣٪ بووە و پێویستە لەسەر حکومەت ڕێکاری کرداری بگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی بە تایبەتی کە داھاتی نەوت زیادیکردووە و نرخی بەرمیلێک نەوتیش لە بازاڕەکانی جیھاندا گەیشتووەتە سەروو ٧٠ دۆلار.


وتیشی، ئەو پاساوانەی دەھێنرێنەوە بۆ زیادبوونی ڕێژەی ھەژاری لەوانەش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تەواوەتی ڕاست نین.


ڕوونیشیکردەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە ھۆی پاشەکشەپێکردنی ئابوری جیھانی و ناوخۆیی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، وڵاتانی جیھان چەند ڕێوشوێنێکیان گرتەبەر بۆ ھاوکاریکردنی ھەژاران و دابینکردنی ھۆکارەکانی ژیان و بەردەوامبوون لەسەر کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، ٩٩ ملیار دیناری تر بۆ شایستەی دارایی جوتیاران تەرخانکراوە و چاوەڕێن وەزارەتی دارایی پارەکە بگوازێتەوە سەر حسابی وەزارەتەکەی بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر جوتیاراندا.


وتیشی، ھەماھەنگییەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەردەوامە بە مەبەستی گواستنەوەی بڕێکی تری شایستەی دارایی جوتیاران بۆ سەر کۆمپانیای دانەوێڵە بە مەبەستی تەواوکردنی بڕی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"لیوا تەحسین خەفاجی" وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، قسەکردن لە بارەی درێژکردنەوەی وادەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە کۆتا وادەی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا ڕۆژی ٣١ی کانونی یەکەمی داھاتووە، ئەو وادەیەش جێگیرە و ھیچ گۆڕانکارییەکی تێدا نەکراوە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکان، پەیوەندی نێوان ھەردوولا ڕاوێژکاری دەبێت لە بوارەکانی ڕاھێنان و چەکدارکردن و زانیاری ھەواڵگری و ئاسایش دژ بە تیرۆرستانی داعش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە کۆنفرانسی مەنامە ڕایگەیاند، بڕیارەکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، دەستکەوتەکانی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی پەکدەخات.


وتیشی، ئەگەر تاران بەو خێراییەی ئێستا ھەنگاو بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامە ئەتۆمی و موشەکییەکەی بنێت، گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ھیچ سوودێکی نابێت و گفتوگۆکانیان لەو بارەیەوە ئەنجامی نابێت.


دوای چەندین مانگ لە ھەڵپەساردنی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لەلایەن ئێرانەوە، بڕیارە ٢٩ی ئەم مانگە دانوستانەکان بە بەشداری ناڕاستەوخۆی ئەمریکا دەستپێبکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بە ھەموو شێوەیەک بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ بە تیرۆرست ناساندنی بزوتنەوەی حەماس ئیدانە دەکەن و ناتوانرێت بەو شێوەیە و بە پشتگوێخستنی ڕاستییەکان مافی گەلی فەڵەستین پێشێل بکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بە بەشداری سەرجەم پێکھاتە سەرەکییەکانی فەڵەستین، تاکە ڕێگەچارەی سیاسییە بۆ ئەو وڵاتە.


ڕۆژی ھەینی لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی خستووەتە ناو لیستی گروپە تیرۆرستییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە نزیک شاری ئەبوکەمال چەند فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو ھێرشیانکردووەتە سەر بارەگاکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران و دەنگی چەند تەقینەوەیەکیش لەو ناوچەیە بیستراوە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیانەکانی ئەو ھێرشە نەزانراوە و دیاریش نییە ھێرشەکە لەلایەن چ وڵات و لایەنێکەوە ئەنجامدراوە.


لە ماوەی ڕابردووشدا ئیسرائیل چەندین جار ھێرشیکردووەتەوە سەر گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا و زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەڵاحەدین دەمیرتاش" ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" ڕایگەیاند، حکومەتی ئەنقەرە بە مەبەست بەھای لیرە دادەبەزێنێت، بۆ ئەوەی دراوی بیانی زیاتر بچێتە نێو تورکیا، ئەوەش پێی دەوترێت وڵات فرۆشتن.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەھۆی خراپی ڕەوشی ئابورییەوە، ھاووڵاتیانی تورکیا گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی ملیۆنان کەس لە نۆرەی کڕینی نانی ھەرزاندا چەند سەعاتێک چاوەڕێ بکەن.


جەختیشیکردووەتەوە، بۆ دەربازبوون لەو ڕەوشەی ئێستای تورکیا، باشترین کار بکرێت داواکردنی ھەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە، ڕەوشەکە بەرەو باشتر ببەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...710711712713714...1006