هەواڵەکانهەواڵەکان

لە ساڵی 1996 ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رۆژی 21 تشرینی دووەمی بە رۆژی جیهانی تەلەفزیۆن دیاریكرد و ئامانج لە دیاریكردنی ئەو رۆژەش، بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی حكومەت ‌و رێكخراوەكان ‌و كەسایەتییەكانە بۆ پەخشی تەلەفزیۆنیی بە ئامانجی پێشكەشكردنی بێلایەنانەی زانیاریی لەبارەی پرس ‌و رووداوە گرنكەكان كە كاریگەرییان لەسەر كۆمەڵگا دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"جۆن کیربی" وتەبێژی "پنتاگۆن" رایگەیاند،  "لوید ئۆستن" وەزیری بەرگری ئەمریکا لەگەڵ "جومعە عیناد" وەزیری بەرگری عێراق لە "بەحرەین" کۆبۆتەوە و رایگەیاندووە کۆتایی ئەمساڵ ئەرکە جەنگییەکاینان لە عێراق کۆتایی دێت. 
"ئۆستن" جەختیشی کردۆتەوە لەوەی ھێزەکانیان لەسەر داواکاری حکومەت لە عێراق دەمێنێتەوەو ھاوکاری پێشکەشی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە دەکەن و پابەندیشن بە ئەنجامکانی دانوستانی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەچوو. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەحمود روبەیعی" وتەبێژی ھاوپەیمانی "سادیقون" کە "قەیس خەزعەلی" سەرۆکایەتی دەکات و باڵی سیاسی "عەسائیبی ئەھلی حەق"ە رایگەیاند، ھاوپەیمانی فەتح داوایەکی بۆ دادگای فیدراڵی بەرزکردۆتەوە و داوای ھەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەکات، وتیشی ئەو داوایە لەسەر چەندین بەڵگەی تەکنیکی و یاسایی بەرز کراوەتەوە و بەڵگەکان لەسەر ساختەکاری ھەڵبژاردنەکە سەلمێنراون.   

ئەوەش لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانەکان دژی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکەی مانگی رابردووی عێراق لە ناوچەی "سەوز"ی "بەغداد" بەردەوامە و لایەنە دۆڕاوەکانیش داوا دەکەن ئەنجامەکان لە تەواوی پارێزگاکان بە دەستی ژماردنەوەیان بۆ بکرێتەوە. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نوسینگەی ناوخۆیی سەر بەرێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی رایگەیاند، زیاتر لە 75 كۆچبەری نایاسایی كە لە بەلەمێكدا بوون لە دەریای ناوەڕاست هەوڵی گەیشتنیان بە ئەوروپا داوە، گیانیان لەدەستداوە. راشیگەیاند توانیویانە 15 كۆچبەر رزگار بكەن و بۆ شاری "زوارە" گواستراونەتەوە. 
بەپێی ئامارەكان، ئەمساڵ هەزار و 300 كۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، لە دوای لەناوبردنی حكومەتی "موعەمەر قەزافی"یشەوە، لیبیا بۆتە خاڵی تێپەڕبوونی كۆچبەرانی نایاسایی لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، لە رۆژی شەھیدی یەکێتیدا یادەوەری ئەو ھەزاران شەھیدەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەنەوە کە خوێنی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی بەرگری کردن لەم خاک و نیشتمانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کێلی شەھیدەکانمان گەورەترین ناسنامەمانە و لەم رۆژەدا پەیمان و وەفا دووپاتدەکەنەوە کە پارێزەری دەستکەوتەکان بن و ھەوڵ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان بدەن. قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، سەرباری دووپاتکردنەوەی بەڵێنی بەھێزترکردنی ریزەکانی یەکێتی، ھەمووان لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدان بۆ گێڕانەوەی متمانەی گەل، بەتایبەت لە قۆناغی دوای ھەڵبژاردن بە گرتنەبەری شێوازە دیموکراتییەکان وەک ھۆکارێک بۆ گۆڕانکاری لەپێناو راستکردنەوە و بەرەوپێش بردن و بەدیھێنانی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ھەرێمی کوردستان. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، ھەمیشە خۆیان بە ‌قەرزدارباری کەسوکارە سەربەرزەکانی شەھیدان دەزانن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"مەریوان پیرباڵ" لێپرسراوی راگەیاندنی پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ ئەنجومەنی پارێزگا کۆدەبێتەوە و لە تەوەری یەکەمدا پرۆسەی دەنگدان بۆ دانانی " تاریق جەلال" بە قائیمقامی قەزای کۆیە دەکرێت و لە تەوەری دووەمدا چۆنییەتی دابەشکرنی نەوت و غاز تاوتوێ دەکرێت. مەریوان پیرباڵ وتیشی، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا لیژنەی ناوخۆ راپۆرتەکان لەبارەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن و تەقەکردنەکانی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر دەخاتەڕوو و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەی دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ تۆڕی ڕووناکی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکان کە جگە لە بەخشینی سیمایەکی جوان بە شەقامەکە کاریگەری زۆری دەبێت بۆ سەلامەتی شۆفێران، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ٧٠٪ی شەقامەکە کارەبای بەردەوامی بۆ دابین کراوە و بەم نزیکانە ھەمووی تەواو دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا شەقامەکانی سلێمانی نۆژەنکرانەوە و نەمام و درەختی زیاتریش بۆ سەوزکردنەوەی شەقامەکان روێنران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی ڕایگەیاند، سەرەڕای دەربڕینی ناڕەزایی، بە ئەڵمانیایان ڕاگەیاندووە کە وەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا بەرپرسیارییان لەسەرە لە بارەی کێشەی کۆچبەران و ئەو دەستدرێژیانەی دەکرێتە سەر ماف و ژیانیان.


فیدراسیۆنەکە داوای لە حکومەتی ئەڵمانیاش کرد فریاگوزاری تەندروستی بگەیەنن بە کۆچبەران و ڕێگاش بە ڕێکخراوە مرۆییەکان بدرێت، یارمەتی خۆراکی و پزیشکی بگەیەننە کۆچبەران.


فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراقی جەختیشیکردەوە، مافی پەنابەریەتی، مافێکی ئینسانیە و ئەو کەسانەی کە بە شوێن پاراستنی ژیانیانەوەن مافی ئەوەیان ھەیە کە کەیسەکانیان لێکۆلینەوەی لەسەر بکرێت و مافی پەنابەریان بۆ بڕەخسێت لەناو سنوری یەکێتی ئەوروپا.


ھەروەھا پێویستە لەسەر حکومەتی پۆڵەندا وەکو حکومەتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا مافەکانی مرۆڤ بپارێزێت و نابێت ئەو کۆچبەرانە بکرێنە ئامرازی سیاسی لە نێوان وڵاتانی ئەوروپا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمەوە لە پارێزگاکانی ئیدلب و حەلەب و دەرعا و حەمە و حمس، ١٩ کەس بەھۆی تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕەوە گیانیان لە دەستداوە، لەناو قوربانیەکانیشدا ھەشت منداڵ و سێ ژنیان تێدایە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو تەقەمەنییانەی لە کێڵگە و ڕێگا و تەنانەت لە باڵەخانەکاندا لە شەڕی دەیان ساڵەی سوریادا ماونەتەوە، سەدان کەسی مەدەنیان کوشتووە و ھەزاران کەسی تریشیان بریندار کردووە.


ھەروەھا مەزەندە دەکرێت بەھۆی ئەو شەڕە سەختەی کە لە ساڵی ٢٠١١ لە سوریا دەستیپێکرد تا ئێستا نزیکەی ٥٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستدا بێت و ملیۆنان کەسی تریش ئاوارە بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان لە لیبیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژێکدا ٧ کەس خۆیان کاندید کردووە و ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە ٣٠ کەس، بڕیاریشە سبەینێ ٢٢ی مانگ دەرگای خۆ کاندیدکردن دابخرێت. تا ئێستاش کاندیدبوونی "سەیفولئیسلام قەزافی" کوڕی "موعەمەر قەزافی" مشتومڕێکی زۆری لەو وڵاتە دروست کردووە.


لە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەوە، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆکایەتی لیبیا کراوەتەوە، بڕیاریشە ٢٤ی کانونی یەکەم ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و مانگی کانونی دوەمی ساڵی داھاتوو ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بۆ ئێمە جێگەی پرسیارە کەسێک لە پێگەیەکی فەرمیی دەوڵەتدا ڕێگە بە خۆی بدات ئینکاری واقیعێکی مێژوویی و دیموگرافی و جیوگرافی بکات کە لە ڕاستیدا خۆشی قەناعەتی پێی نییە. ئەو بەڕێزە خۆشی سەردانی ھەرێمی کوردستانی کردووە و، پێمان ناڵێ ئەو شوێنەی سەردانی کردووە کوێیە و ناوی چییە؟ 


جەختیش لەوەدەکەنەوە، ئەگەر ئەم بەڕێزە لە بوونی جیۆگرافیای کوردستان ھەر گومانی ھەیە با ئاوڕێک لە بەڵگەنامە و مێژووی عوسمانییەکان بداتەوە ئینجا بۆی دەردەکەوێت کوردستان ھەیە یان نییە. عەقلیەتی  نکوڵیکردنی میللەتێک و جیۆگرافیاکەی ھەمیشە سەرچاوەی کێشە و گیروگرفت بووە و بە ھیچ ئەنجامێک ناگات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیاز یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لەگەڵ پێشنیازەیاسای ھەمواری یاسای سەلماندن و ھەموارەکانی دەکات.


لە تەوەرێکی تریشدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چەک لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بە پێی کارنامەکەی کۆبوونەوەکە پڕۆسەی دەنگدان بۆ پڕۆژەیاسای ھەمواری یاسای بزربووەکان لە ھەڵمەتەکانی لەناوبردنی بە کۆمەڵی گەلی کوردستانی عێراق دەکرێت. ھەروەھا لە تەوەری کۆتاییدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای کۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەکان دەکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاشکراشیکرد کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بارودۆخێکی تایبەت بووە و پەیوەندی بە کشانەوەی ئەمریکا نییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست چونکە مانەوەی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە بەرژەوەندی ھاوبەشی ھەردوو لاوە ھەیە.


سەبارەت بە عێراق برێت مەکگۆرک باسی لەوەکرد، ئەمریکا پشتگیری لە سەروەری خاکی عێراق دەکات و بەردەوامیش دەبێت لە ڕاھێنان بە سوپای عێراق و ھێزەکانی پێشمەرگە، ھەر لە وتارەکەیدا مەکگۆرک نیگەرانی ئەمریکای خستەڕوو سەبارە بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و وتی، جگە لە ڕێگەی دیپلۆماسی ڕێگەی تر کراوەیە لە بەردەممان. جەختیشیکردەوە ئێران دوژمی ئەمریکایە و دەیانەوێت ئازادی بگەڕێننەوە بۆ ئێرانییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موقەدەم یاسین بەرزنجی" وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ماوەی چەند سەعاتێکدا تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن کە دەیویست لە سلێمانی ھەڵبێت، ھەروەھا باندێکیشیان دەستگیرکردووە کە لەناو شاری سلێمانی بازرگانیان بە کەرەستەی مێژوویی و کەلەپووری کردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، چاوەڕوان دەکرێت لە دوو ڕۆژی داھاتوودا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت بە تایبەت دوای ئەوەی دەستەی دادوەری بە تانەکاندا دەچێتەوە.


دەشڵێت، ڕەتکردنەوەی دەنگی چەند وێستگەیەک و پێداچوونەوە تانەکان، کاریگەریی گەورەی لەسەر گۆڕینی ئەنجامەکان و ژمارەی کورسییەکان ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...709710711712713...1006