بۆ گەشتکردن ھاوڵاتیان دەبێت کارتی وەرگرتنی ڤاکسینیان ھەبێت
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تەندروستی، بڕیارە لە سەعات ١٢ی ئەمشەو بەدواوە ھەر ھاووڵاتییەکی عێراقی ھەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت و گەشتی درەوەی وڵات بکات، پێویستە کارتی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسین و پشکنینی "پی سی ئاڕ"ی پێبێت و پشکنینەکەش نێگەتیڤ بێت.
وتیشی، ھەموو ھێڵە ئاسمانییەکان ئاگادار کراونەتەوە، لەکاتی بڕینی تکتدا، ئەو پێداویستییانەیان پێبێت، بۆئەوەی توشی کێشە نەبن.
جەختیشیکردەوە، ئەگەر ھاووڵاتییەک تەنھا پشکنینی کردبێت و ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، بەھیچ شێوەیەک رێگەی گەشتکردنی پێنادرێت.



