شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێک ناوچە ھەوری تەواو دەبێت، بەو ھۆیەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.
راشیگەیاندوە، لە سلێمانی و ھەڵەبجە بارانبارین لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی تری ھەرێمیش نمەباران دەبارێت، ھەندێک کاتیش ئاستی بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە باران.



