هەواڵەکانهەواڵەکان

ڕۆبێرت مینیندێز ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوای لە جۆو بایدنی سەرۆکی وڵاتەکەی کردووە لە ئەگەری بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ڕووسیا بەرامبەر حکومەتی ئۆکراین بە تایبەتیش لەسەر سنورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، سزای نوێ و توند بەسەر حکومەت و دەسەڵاتدارانی ڕووسیادا بسەپێنێت.


یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)ش ڕایگەیاند، زۆر بە وردی چاودێری حکومەتی ڕووسیا دەکەن لە کۆکردنەوەی ھێز لە سنورەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراین کە ئەوەش پێشێلکارییە و لە ھەر ڕووداوێکی نەخوازراویش حکومەتی مۆسکۆ بەرپرسیار دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بڕیارێک لە بارەی بەشەخۆراکی مانگانەی ھاووڵاتییانەوە دەرکراوە، بە پێی بڕیارەکەش چەند توێژێک بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.


بە پێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەو ھاووڵاتییانەی بۆ زیاتر لە سێ مانگ گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە و ئەوانەی ناویان لە ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی تۆمارکردووە و ئەوانەی لە سەندیکاکانی پزیشکان و پزیشکانی ددان و دەرمانخانەکان ئەندامن بەشەخۆراکی مانگانەیان پێنادرێت، چونکە ئەو کەسانە پێویستیان بەوە نییە حکومەت بەشەخۆراکیان بۆ دابین بکات.


ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی لەلایەن دادگاوە بەندکراون تا کاتی سزادانەکانیان تەواو دەبێت بەشەخۆراکەکانیان دەبڕدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ڕاژەی عێراق ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی دامەزراندن لە فەرمانگەکانی حکومەت، تاقیکردنەوەی ئەو کەسانەی شیاون بۆ دامەزراندن لە زانکۆکاندا ئەنجام دەدرێت و لە ڕۆژێکدا دوو بۆ سێ جار تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، بە ئامانجی خێراترکردنی پڕۆسەکەش، ھەر پارێزگایە و لە زانکۆکەی خۆیدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێت.


ڕاشیگەیاندووە، ئەو کەسانەی داوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیان پێشکەشکردووە، پێویستە بەردەوام ئاگاداری ماڵپەری ئەنجومەنی ڕاژە بن بە مەبەستی وردەکاری چۆنییەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، بە گوێرەی پارێزگاکان و زانکۆکان، پێویستە ھەر بەشداربوویەکیش کۆدی تایبەت بەخۆی ھەبێت و ھەموو بەڵگە داواکراوەکان لەگەڵ خۆی بھێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لە شاری ڕۆتەردام لە ھۆڵەندا خۆپیشاندان دژی بڕیارەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی توند بەڕێوەچووە و بەھۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان دروستبووە و ژمارەیەک خۆپیشاندەریش برینداربوون.


چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حکومەتی ھۆڵەندا چەند ڕێکارێکی نوێی تەندروستی دەرکرد و بڕیاریدا ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، نەتوانن سەردانی فەرمانگە حکومییەکان بکەن.


لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا دوو ملیۆن و ٣٩٩ ھەزار و ٨٤٩ کەس لە ھۆڵەندا تووشی کۆرۆنا بوون و ١٨ ھەزار و ٩٠٠ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ھێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران لە کەناراوەکانی پارسیان لە پارێزگای ھۆرموزگان دەستی بەسەر کەشتییەکی ھەڵگری سوتەمەنی قاچاخدا گرتووە و ١١ کارمەندی کەشتیییەکەش بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی ناوەندە ئەمنییەکانی پارسیان کراون.


ئاماژە بەوەشکراوە، کەشتییەکە ھەڵگری ١٥٠ ھەزار لیتر گازوایلی قاچاخ بووە، تا ئێستاش نازانرێت کەشتییەکە سەر بە چ وڵاتێکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەوەی ئێستا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرنگە، ھەڵگرتنی سەرجەم گەمارۆکانی ئەمریکایە و گەڕانەوەشیان بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا ھەر بۆ ئەو مەبەستەیە.


ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئەمریکا پیشانیداوە ناتوانێت پابەندی بەڵێنەکانی بێت و ئیمزای سەرۆکی ئەو وڵاتە، بەو شێوەیەی کە بانگەشەی بۆ دەکەن، جێی پشتبەستن و بایەخ نییە، بۆیە ئاساییە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران و تیمی دانوستانکار جەخت لە وەرگرتنی گەرەنتی پێویست بکەنەوە.


پێشتریش ئێران ڕایگەیاندبوو، بە مەرجێک دەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەکانی ڤیەننا کە ئەمریکا گەرەنتی ئەوە بدات جارێکیتر لە ڕێککەوتنەکان ناکشێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھاووڵاتیان دەتوانن بە زووترین کات سەردانیان بکەن بە مەبەستی کارکردن بۆ تۆمارکردنی خانووەکانیان.


تۆمارکردنی خانووی زیادەڕەوی لەبەر ڕۆشنایی خاڵی سێیەمی ماددەی دووەم لە یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ کە تایبەتە بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی لە سنوری شارەوانییەکان زیادەڕەوییان لەسەرکراوە کە دەتوانن لە ڕێگەی قایمقامیەتی شارەکانیانەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ تۆمارکردنیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێریش لە ئێستادا لە حاڵەتی لێکۆڵینەوەدان بۆ ئەوەی بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستگیر بکرێت و بدرێتە دادگا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، بەردەوام دەبن و ڕێکارەکانی  دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێموڵەت توندتر دەکەنەوە و لێپرسینەوە لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەن کە تاوان ئەنجام دەدەن و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بورھان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەکتەبی شەھیدان و تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، یەکێتی لە مێژووی پڕ لە داھێنان و سەروەری خۆیدا، خاوەنی گەلێک شانازی و سەروەرییە، یەکێکیش لەو شانازییانە ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە، یەکێتی لە ٤٦ ساڵی ڕابردوودا ڕووبارێک خوێنی بەخشیووەتە ئازادی کوردستان و بە دەیان سەرکردە و بە ھەزاران فەرماندە و کادیر و پێشمەرگە و ڕێکخستنی کردووەتە قوربانی، بەو ھۆیەشەوە لە نێو بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا بە حزبی شەھیدان ناسراوە.


ڕاشیگەیاندووە، لە یادی ئەو ڕۆژە پڕ لە شکۆیە، زۆر گرنگە ئاوڕێکی جدی لە مێژوو و سەروەری و ئامانجە باڵاکانی یەکێتی و گەلەکەمان بدەینەوە و خۆمان بخەینە بەر بەرپرسیاریەتی مێژوویی، بەڵێن بە مام و ھەموو شەھیدەکان بدەین، درێژە پێدەری ڕێبازی شەھیدان بین، ھاوکات خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەرکی ھەرە گرنگ و لە پێشینەی یەکێتی بێت، ھەموو پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی یەکێتی بکەن و یەکێتی بکەنەوە بە یەکێتییەکەی مام و شەھیدە سەروەرەکان.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئێستادا ھەرێم و عێراق و ناوچەکە بە قۆناغێکی ھەستیار و ئاڵۆزدا گوزەر دەکات و پێویستە یەکێتی بۆ ھەموو ئەگەر و پێشھاتەکان خۆی ئامادە بکات و ھەموو ھەوڵ و ھەنگاو و بەرنامەکانی بە چەشنێک ڕێکبخاتەوە لە ئاستی قۆناغەکەدا بێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، ھەرچەندە بڕیاری باش و بەسود لە چوارچێوەی پێدانی ڤاکسین بۆ پاراستنی گیانی خەڵک دەرکراوە، بەڵام بەردەوامبون لە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان پێویستە و نابێت بەھیچ شێوەیەک پشتگوێ بخرێن.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و پرۆسەکەش بەردەوامە، پێویستە قەدەغەی ھاتوچۆی شەوانە لە شارەکان ھەڵبگیرێت.


سەرۆک کۆماری ئێران داواشی لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و تەندروستی وڵاتەکی کرد، بە وریاییەوە کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆی گەشتیاران لە سنورەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی راگەیەنراوێکی بەبۆنەی رۆژی شەھیدی یەکێتی کە ٢١ی تشرینی دووەمی ھەموو ساڵێکە بڵاوکردەوەو رایگەیاند، رۆژی شەھیدی یەکێتی رۆژی سوپاسگوزارییە بۆ خۆڕاگری کەسوکاری شەھیدان، لەدایک و باوک، کچ و کوڕ، خوشک و برا و نەوەکانیان کە ئەرکی یەکێتی و حکومەتی ھەرێمە وەک بەرھەمی خوێنی شەھیدان، خزمەتی زیاتر و زیاتریان بکات. ئەمرۆش بە خۆشحاڵییەوە چەندین نەوە لەکەسوکاری شەھیدان پێگەیشتوون و لە دامەزراوەکانی حزب و حکومەتدا کاران و دەتوانن ھەم پەرژینی پاراستنی حزبی شەھیدان و بەرھەمی خەباتەکەیان بن و ھەمیش دەتوانن لۆبی پارێزگاری لە ماف و لە ناو و ناوبانگی مەعنەوی و ماددی شەھیدانی سەربەرز بن .

دەقی راگەیەندراوەکە...
پەیامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی شەھیدی یەکێتییەوە
کاروانی دوورودرێژی خەباتی گەلەکەمان پڕە لە قوربانی ‌و گیانفیدایی، لەناو ئەو کاروانە دوور و درێژەدا وێستگەی دەیان ساڵەی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشکی شێری بەردەکەوێت ‌و لەنێو یەکێتیشدا شەھیدان دوندی قەندیلی خەبات ‌و سەفینی لە بن نەھاتووی گیانبازی ‌و قوربانیدانن، ٢١/١١ رۆژی شەھیدی یەکێتی ‌و بۆنەی وەفاداری ‌و بەرزراگرتنی یاد ‌و یادەوەرییانە.

ئەمڕۆژە رۆژێکی رەمزی ‌و ناونیشانی سەرمەشقی شەھادەتە کە رۆژی داستانی سێ کوچکەی (کەم بژی ‌و کەڵ بژی)، رۆژی لە سێدارەدانی شەھیدان خاڵە شیھاب ‌و ‌ئەنوەر و جەعفەرە، رۆژێکی شایانە  و  رۆژ نییە لە تەقویمی رۆژەکانی کوردستاندا کە یەکێتی شەھیدی نەدابێ ‌و بستێ زەوی نەماوە لەم نیشتمانە کە بە خوێنی ئاڵی شەھیدێکی یەکێتی ئاو نەدرابێ. 
ھەموو رۆژێک ‌و ھەموو شوێنێک رۆژ ‌و شوێنی شەھادەتە بۆ حزبی شەھیدان.
تۆماری کاروانی چل و شەش ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمان تۆمارێکی گشتگیری کوردستانی ئەوتۆیە کە نەخشەی ھەموو نیشتمانی گرتۆتەوە، لەگەرمیان تا کوێستان، لە بادینان تا سۆران و بگرە کوردستانی سەرتاسەریش. شەھیدی یەکێتی لە ھەموو شوێنێکی وڵاتەکەمان یادگاری خوێن و خەبات و رەنجی بە خەسارنەچووی تێکۆشانی یەکێتییەکەمانە بۆ رزگاری و دیموکراسی و مافی چارەنووس. 
ئەو قارەمانانە بە شەھیدی ناودار و گومناوەوە، بە شەھیدی مەزاری پڕشکۆ و شەھیدی گۆڕ غەریبەوە شایەتی تێکۆشانی ھەمەلایەنن لە ھەموو بۆنە و دەرفەتەکانی خەباتدا، لە مەفرەزە سەرەتاییەکانی سەرەتای شۆڕشەوە بۆ دوا گیانبازی دژی تیرۆریستان لە عیراقی فیدراڵدا:
شەھیدی سەنگەری داکۆکی لە ئاواییە ئازادکراوەکانی شۆڕش، شەھیدی ھێرشی نەبەردی ‌و داستانی پێشمەرگانە، شەھیدی مقاوەمەتی زیندان و بەر پەتی سێدارە، شەھیدی رێکخستنی نھێنی ‌و چالاکی ناو شەقام و کۆڵانەکانی شارەکان. شەھیدی خۆپیشاندانەکانی خوێندکاران و لاوان دژی سەرکوت و حوکمی فاشستەکان، شەھیدی راماڵینی سوپای بەعس لە راپەڕین و رزگاری یەکجاری کوردستان ‌و عیراق لە پڕۆسەی ئازادی عیراقدا، شەھیدی دەستی تیرۆر ‌و نەبەردییەکانی پاراستنی کوردستان ‌و عیراق لە تیرۆری قاعیدە ‌و داعش ‌و مانەندەکانیان.

لەم دەفتەری شانازییەی کوردایەتییدا ھەموو چین و توێژەکانی کوردەواری پشکیان ھەبوو:  شەھیدانی سەرکردە ‌و فەرماندە، شەھیدانی ژنان ‌و کچانی رێکخستن، خەباتی پیشەیی ‌رەنجدەران و کرێکاران ‌و خوێندکاران ‌و لاوان، شەھیدانی بە کۆمەڵی قەسابخانەکانی بەعس لە موسڵ ‌و کەرکوک ‌و بەغدا، قوربانیان ‌و شەھیدانی بێ تاوانی ئەنفال ‌و کیمیاباران و تەعریب و تەرحیل و تەسفیر چیرۆکێکی سەربەرزانەی موقاوەمەت ‌و مانەوەی گەلەکەمان دەگێرنەوە.

رۆژی شەھیدی یەکێتی رۆژی سوپاسگوزارییە بۆ خۆڕاگری کەسوکاری شەھیدان، لەدایک و باوک، کچ و کوڕ، خوشک و برا و نەوەکانیان کە ئەرکی یەکێتی و حکومەتی ھەرێمە وەک بەرھەمی خوێنی شەھیدان، خزمەتی زیاتر  و  زیاتریان بکات. ئەمڕۆش بە خۆشحاڵییەوە چەندین نەوە لەکەسوکاری شەھیدان پێگەیشتوون و لە دامەزراوەکانی حزب و حکومەتدا کاران و دەتوانن ھەم پەرژینی پاراستنی حزبی شەھیدان و بەرھەمی خەباتەکەیان بن و ھەمیش دەتوانن لۆبی پارێزگاری لە ماف و لەناو و ناوبانگی مەعنەوی و ماددی شەھیدانی سەربەرز بن.
رۆژی شەھیدی یەکێتی دەرفەتێکی گەورەی جۆشدانەوەی خەباتی رەوای یەکێتی ‌و گەلەکەمانە لەپێناوی مافەکانی، لەڕێی رزگاری ‌و دادپەروەری ‌و دیموکراسیدا. رۆژی مشتوماڵکردن ‌و پوختکردنەوەی خەباتی یەکێتییانەیە بۆ ئەوەی باقی ئەو مافانە بەدیبھێنن  کە شەھیدانمان خوێنیان لەپێناویا بەخشی ‌و ژیانی خۆیانیان پێ ھەرزان بوو لە ئاستی ویستی گەورەی بەدەستھێنانیدا. 
جێی خۆشێتی لەم رۆژەدا وێڕای دانەواندنی سەری رێز ‌و نەوازش لە ئاستی مەزنایەتی شەھیدەکانی حزبی شەھیدان بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال، سەری یەکێتییەکەمان بە بەرزی ‌و بڵندی ئەم مێژووە رابگرین ‌و ئەرکەکانی سەرشانمان لە ئاشتی، ئازادی، دیموکراتی ‌و مافی چارەنووس قۆناغبەندی بکەین ‌و خۆمانی بۆ جۆشبدەینەوە. 

نەمری بۆ شەھیدان لە رۆژی شەھیداندا

بەرز ‌و بەڕێز بێت یاد ‌و یادەوەرییان لە دڵ و دەروونی گەلەکەماندا

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی رۆشنبیری لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکرانەوە کە کتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە  بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها)  کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی ئەنجامدراوە.


لەدیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان ھاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی ھێزی پێشمەرگە بووە.


پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتیان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القناديل للنشر و التوزيع)  کۆکرایەوە.


وەزارەتی رۆشنبیری راشیگەیاندوە،وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە  مێژوو و فەرھەنگی گەلەکەیان ڕێگەنادەن ھیچ شتێک، کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەدیدارەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد گرنگی خزمەتکردنی لاوانی خستەڕوو وەک پێکھاتەیەکی گرنگی کۆمەڵ، پشتیوانی خۆشی دەربڕی بۆ ھەوڵەکانی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان لەسەرجەم بوارەکاندا.


لای خۆیەوە، بەرێوەبەری لاوانی پارێزگای سلێمانی پوختەیەکی لەبارەی شێوازی بەڕێوەچونی کاروبارەکانیان و خزمەتکردن بە لاوان باسکرد.


ھەر لەو دیدارەدا نزار ژاژڵەیی وێنەیەکی مێژوویی سەردەمی خەباتی شاخی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد-ی پێشکەشی خاتوو شاناز کرد وەک سوپاسگوزاری و رێزێک لەتەمەنی پڕ خەبات و ماندووبونی لەتۆمارکردنی داستان و نەبەردییەکانی پێشمەرگە و ئەرشیفکردنیدا، سەرباری خزمەتە بەرچاوەکانی لەبواری میدیاو پشتگیری و پشتیوانیکردنی رۆژنامەنوسان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...
رۆژی شەھیدی یەکێتی بۆ ئێمە رۆژی وەفا و پابەندبوونمانە بە رێبازی خوێنی شەھیدان و درێژەپێدان بەو خەباتەی لەبەردەم پەتی سێدارەدا دروشمی (کەم بژی و کەڵ بژی) بەرزکردەوە.

لە بەرامبەر ئەم شکۆیەدا بەڕامانێکی قوڵەوە بەرەو داھاتوویەکی گەشتر ھەنگاودەنێین و رەوتی رێکخستنەوەی ژیانی حزبایەتی پشتبەستوو بەم شکۆیە بەردەوامی پێدەدەین، یەکێتی یەکێتییەکەی مام دەبوژێنینەوە و لەبەرامبەر میللەت، کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و تێکۆشەراندا بەڵێن دەدەینەوە وەفاداری ئەم بەرپرسیارێتییە بین و ئەم ئیرادەیە راوەستانی بۆ نییە.

بۆ ئەم قۆناغە و قۆناغی داھاتووش کە بەرھەمی خەباتی تێکۆشانی سەختی چەکداری، سیاسی و دبلۆماسییەکی سەرکەتوو بووە لە دروستکردنی کیانی خۆبەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستان، کە پشکی شێری ئەو سەرکەوتنە بەر یەکێتی و تێکۆشەر و شەھیدەکانی دەکەوێت، بۆیە یەکێتی حزبی سەرکەوتنە.
ئەم حزبی سەرکەوتنەش کۆڵنادات لە خەباتی نوێی دیموکراسی، پەرلەمانیی و نەتەوەیی لە چوارچێوەی ھەرێم و عێراقدا تا گەلەکەمان بە تەواوی مافەکانی دەگات و ژیانێکی خۆشگوزەران و شایستە بۆ کۆمەڵانی خەڵک مسۆگەردەکات، ئەم ئامانجەش بە پشتیوانی تاک بە تاکی گەلەکەمان بەدیدێت لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەھەمان دڵسۆزی و پەرۆشییەوە کە لەھەموو وێستگەکانی خەباتدا لە یەکێتییەکەیان کردووە.

سەری رێز و نەوازش بۆ شەھیدەکانمان دادەنەوێنین و لەبەردەم گڵکۆی بەرزیاندا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە پارێزەری یەکێتی و یەکێتییەکان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەردۆغان، لە چەند ساڵی رابردوودا ١٧ سکاڵای لە دژی کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری "جەھەپە" تۆمار کردبوو. کە بڕی ئەو پارەیەی ئەردۆغان داوای دەکرد لە سکاڵاکاندا چوار ملیۆن و ٤٦٠ ھەزار لیرەی تورکی بوو.


سەرجەم دۆسێکانیش لە دوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦وە تۆمار کراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...711712713714715...1006